العربیة
/فێركردنی تەوحید بۆ منداڵان/
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی سێیه‌م
: 497
2018-06-13
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی سێیه‌م بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ و ئیمانیش بریتین له‌ شه‌ش بنه‌ما: باوه‌ڕ بهێنیت به‌ الله و، به‌ مه‌لائیته‌كان و، به‌ كتێبه‌كانی و، به‌ په‌یامبه‌ره‌كانی و، به‌ ڕۆژی دوایی و، به‌ چاكه‌ و خراپه‌ی قه‌ده‌ر. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه‌ له‌ هه‌ردوو صحیح ی بوخاری و موسلیم دا كه‌ عومه‌ری كوری خه‌تتاب الله لێی ڕازی بێت ده‌یگێڕێته‌وه‌ و ده‌ست پی ده‌كات به‌: " بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ r ذَاتَ يَوْمٍ، إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعْرِ....." پرسیار: ئه‌گه‌ر پێت وترا: كێ په‌یامبه‌ری تۆیه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا بڵێ: په‌یامبه‌ری ئێمه‌ موحه‌ممه‌دی كوری عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بولموتته‌لیبی كوڕی هاشیمی كوڕی عه‌بدو مه‌نافه‌. الله تعالی ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ هۆزی قوره‌یش كه‌ ئه‌و هۆزه‌ بژارده‌ی نه‌وه‌ی ئیسماعیل بوون و ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ هه‌موو سپی پێست و ڕه‌ش پێستێك، قورئان و حیكمه‌تیشی به‌سه‌ردا دابه‌زاند و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها لله بپه‌رستن و ده‌ست به‌رداری په‌رستراوه‌كانی خۆیان بن له‌ بت و به‌رد و دارو دره‌خت وپه‌یامبه‌ران و پیاوچاكان و مه‌لائیكه‌ت و هه‌ر په‌رستراوێكی تر. خه‌ڵكی بانگهێشت كرد بۆ وازهێنان له‌ شه‌ریك و هاوبه‌ش بۆ الله دانان و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ له‌ دژیان جه‌نگا له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ته‌نها الله بپه‌رسترێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تی: (قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا) الجن:20. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: )قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي) الزمر: 14. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌یی: (قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآبِ) الرعد:36. الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ، وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ، بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنْ الشَّاكِرِينَ) الزمر: 64-66. له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕیش كه‌ مرۆڤ له‌ بێباوه‌ڕی ڕزگار ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ؛ باوه‌ڕ هێنان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ و ناردن و پاداشت و لێپرسینه‌وه‌ وبه‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕاست و حه‌ق ن. الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ ) طه: 55. هه‌وره‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ۗ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) الرعد:5. له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ هه‌ركه‌سێك نكۆڵی له‌ زیندوو بوونه‌وه‌ بكات كافر و بێ باوه‌ڕ ده‌بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌ دۆزه‌خدا ده‌مێنیته‌وه‌. الله تعالی له‌ كوفر و كرده‌وه‌كانی كوفر پارێزراومان بكات، ئه‌م ئایه‌تانه‌ ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ عیباده‌ت ته‌نها بۆ الله بێت و جگه‌ له‌ الله عیباده‌ت بۆ هیچ كه‌سێكی تر نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش ڕاستی دینه‌كه‌یه‌تی كه‌ خه‌ڵكی بۆ بانگهێشت ده‌كرد و كۆششی له‌سه‌ر به‌رپاكردنی ده‌كرد. الله تعالی له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدا په‌یامبه‌ری ڕه‌وانه‌ كرد سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر بێت، ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بانگی خه‌ڵكی بۆ ته‌نها په‌رستنی الله كرد و ئینجا به‌رز كرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان و الله تعالی ڕاسته‌وخۆ بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێك له‌ نێوان خۆی و په‌یامبه‌ره‌كه‌یدا هه‌بێت پێنج نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز كرد. دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانی كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه‌ پێكرا و فه‌رمانی پێكرا جیهادی بێباوه‌ڕانیش بكات، ئه‌ویش ده‌ ساڵ ئه‌و فه‌رمانه‌ی جێبه‌جێ كرد تاكو خه‌ڵكی پۆل پۆل ده‌هاتنه‌ دینی ئیسلامه‌وه‌، كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ شه‌ست و سێ ساڵ - سوپاس بۆ لله - دینی ئیسلام به‌ ته‌واوی ڕاگه‌یه‌ندرا و فه‌رمانی الله تعالی له‌ وه‌فاتی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی هاته‌ جێبه‌جێكردن، صلی الله علیه و سلم. یه‌كه‌مین په‌یامبه‌ری ڕه‌وانه‌ كراو نوح بوو علیه السلام، كۆتاییشیان موحوممه‌د بوو صلی الله علیه وسلم، وه‌كو الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ) النساء:163. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ) ال عمران: 144. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا) الاحزاب:40. چاكترین په‌یامبه‌ر په‌یامبه‌ری ئێمه‌یه‌ صلی الله علیه وسلم، چاكترین ئاده‌میزاده‌كانیش له‌ دوای په‌یامبه‌ران؛ ئه‌بو به‌كر ، ئینجا عومه‌ر ، ئینجا عوسمان، ئینجا عه‌لی، الله له‌ هه‌موویان ڕازی بێت. چاكترین سه‌ده‌كانیش ئه‌و سه‌ده‌یه‌ كه‌ په‌یامبه‌ری تێدا ژیاوه‌ صلی الله علیه و سلم، ئینجا سه‌ده‌ی دوای ئه‌وه‌و سه‌ده‌ی دواتری ئه‌و سه‌ده‌. عیسا یش علیه السلام له‌ ئاسمان داده‌به‌زێت و ده‌ججال ده‌كوژێت. والحمد لله رب العالمین. إحسان برهان الدین 28 رمضان 1439 2018-6-13