العربیة
/پرسیاری بیروباوه‌ڕ وه‌ڵامه‌كه‌ی/
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:7 پرسیار: پێویسته‌ چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ فه‌رمانێكی پێ كردین؟
: 547
2018-04-10
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:7 پرسیار: پێویسته‌ چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ فه‌رمانێكی پێ كردین؟ وه‌ڵام: حه‌وت شتمان له‌سه‌ر پێویسته‌: 1- عیلم و زانستمان ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت. 2- فه‌رمانه‌كه‌مان پێ خۆش بێت نه‌ك به‌ ناچاری وه‌ریبگرین و له‌ دڵه‌وه‌ حه‌زی لێ نه‌كه‌ین یان به‌ هه‌ڵه‌و نه‌گونجاوی بزانین. 3- بڕیار بده‌ین كه‌ پێی هه‌ڵسین و ئه‌نجامی بده‌ین. 4- بیكه‌ین به‌ كردار. 5- به‌ شێویه‌یه‌ك ئه‌نجامی بده‌ین نیه‌تمان ته‌نها بۆ خوا بێت و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست و به‌ پێی شه‌رعی خوا ئه‌نجامی بده‌ین. 6- وریابین له‌ هه‌ر شتیك ئه‌و كرده‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌. 7- جێگیر و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی نه‌بێت. أصول الدین الاسلامي مع قواعده الاربع. إحسان برهان الدین 2018-2-11