بۆچوونم ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌ی ضعیف
هه‌ر له سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می ئاشنا بوون و وابه‌سته‌بوونمان به ئیسلام و خه‌م هه‌ڵگرتنی گه‌یاندنی له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ، هه‌میشه بۆچوون و بیروباوه‌ڕم وابووه كه له پاش قورئان و له‌گه‌ل قورئاندا پێویسته ده‌ست به سوننه‌ته‌وه بگرین و فه‌رمووده‌ی صحیح بكه‌ینه بناغه‌ی دینداری و له قورئان تیگه‌یشتن ، بۆیه فه‌زلی خوا به‌سه‌رمه‌وه گه‌وره بوو كاتێك خۆشه‌ویستی كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌ی له دڵا رواندم و زۆرێكم له ده‌واوینی سوننه‌ت خوێنده‌وه و له‌م چه‌ند ساڵی ڕابوردوویشدا له كاتی خویندنم بۆ ماسته‌ر له ده‌روه‌ی هه‌رێم له خزمه‌ت چه‌ند زانایه‌كدا دووباره صه‌حیح ی بوخاری و موسلیم و موطأ ی مالك و چه‌ندین كتێبی تری فه‌رمووده‌م خویند ، سه‌له‌ف و زانایانی پێشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌یشم له‌به‌ر خاتری سوننه‌ت و ڕوونكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و شانازی كردن به سوننه‌ت و به‌رگریكردن له سوننه‌ت خۆشویستووه ،هاوكات به ئێستاشه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوومه له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی ضعیف دا تساهل نه‌كرێت و له هه‌ر شوێنیكی كتێبه‌كانی سیره‌و فیقهو مێژوودا هه‌بێت ئاشكرا بكرێت و ده‌ره‌جه‌ی لاوازێكی دیاری بكرێت ، با خه‌ڵكیش ساڵانێك بێت به ڕاستیان زانیبێت و دینداری خۆیان له‌سه‌ری درووست كردبێت ، یان ته‌نانه‌ت هه‌ندێ زانا و خه‌ڵكی شاره‌زایش له گه‌ڵ وه‌رگرتنیدا بووبیتن ، چونكه عیبره‌ت به تضعیف ی زانایانی فه‌رمووده‌یه بۆ ده‌قێك ، بۆیه هه‌ر له‌و كاته‌وه هه‌ندێ زانای هاوچه‌رخم زۆر خۆش ئه‌ویست و كتێبه‌كانم ده‌خوێندنه‌وه وه‌كو: احمد شاكر و محمد ناصر ا‌لدین الألباني و شعیب و عبدالقادر الأرناؤوط و عبدالفتاح أبو غدة و ته‌نانه‌ت بشار عواد معروف و حمدي السلفي هه‌ندێ زانای تر كه له بواری فه‌رمووده‌ناسیدا كاریان ده‌كرد چونكه به ته‌خریجاتیان بۆ فه‌رمووده سه‌رسام بووم و چێژێكم ئه‌بینی له خویندنه‌وه‌ی كتێبی ته‌خریج كرا‌و.. واته ئه‌م قه‌ناعه‌ت و بیروباوه‌ڕه‌م ته‌مه‌نی زیاتر له بیست و پێنج ساڵ ده‌بێت و له‌م ماوه‌ی دواییدا بۆم درووست نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت فه‌رمووده‌ی ضعیف له فضائل الاعمال دا كار‌ی پێ ئه‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و كاته‌وه تێگه‌یشتم كه فه‌رمووده‌ی ضعیف به‌لای كه‌سێكی وه‌كو ئه‌حمه‌دی كوری حه‌مبه‌ل یان زانای تر كه ده‌وترێت به جائیزیان زانیوه له فضائل دا ڕیوایه‌ت و باس بكرێت باوه‌ڕم به‌وه‌ش نه‌بووه ، یه‌ك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ضعیف ه ی ئه‌وان مه‌به‌ستیان بووه به لێوربوونه‌وه ده‌ره‌كه‌وێت كه زیاتر فه‌رمووده‌ی حه‌سه‌ن ده‌گرێته‌وه نه‌وه‌ك ضعیف ، دوو: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی نابه‌جێیه بۆ هاندانی كار‌ی چاكه‌و كرده‌وه‌و ئاكاری جوان به فه‌رمووده‌یه‌ك ئیش بكه‌یت له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا كه‌سێكی درۆزن یان گومان لێكراو یان هیچ نه‌بێت كه‌سێكی تێدا بێت نه‌خۆشی له بیرچوونه‌ی هه‌بووبێت یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری بووبێت كه گێڕانه‌وه‌كه‌ی له‌كه‌دار كردبێت ، هه‌وڵیشم داوه له كاتی وه‌رگێڕانی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار فه‌رمووده له كتیبی الجامع الصغیر كه كردوومه‌ته كوردی و له كاتی تیبینم له په‌راویزه‌كاندا ئه‌و راستیه به‌رجه‌سته بكه‌م ، به كورتی چه‌ند له گه‌ڵ ده‌ست به سوننه‌ت و فه‌رمووده گرتنه‌وه بوومه ، ئه‌وه‌نده‌ش له وانه وتنه‌وه‌و نووسین و ئاڕاسته كردنی هه‌ركه‌سێك گوێی لیگرتبێتم و متمانه‌ی پێ بووبێتم وریاییم داوه ده‌رباره‌ی هه‌رفه‌رمووده‌یه‌كی ضعیف كه نابێت وه‌ریبگرین له كاتێكدا پیویستمان پێی نییه و هه‌زاران فه‌رمووده‌ی صحیح مان له هه‌موو بواره‌كانی دینداری و دونیاشدا له‌به‌رده‌ستدایه ئیتر ئێمه چی نیازێكمان به‌و جۆره فه‌رموودانه هه‌یه ، به تایبه‌تی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه ئه‌سڵیان نییه یان لاوازن و به‌زۆری باس ده‌كرێن و ده‌بیسترێن له باره‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یان وه‌فاتی یان كۆچكردنی یان له هه‌ر جێگه‌یه‌كی تری سیره‌و مێژوودا، بێگومان له‌م باره‌شه‌وه له ڕووناكی قسه‌ی زانایاندا مه‌علوومه كه مه‌به‌ستمان ئه‌و فه‌رمووده ضعیف انه نییه كه طرق یان هه‌یه و بۆ ئاستی حه‌سه‌ن به‌رز ده‌بنه‌وه چونكه ئه‌وه باسیكی تره و له لاوازی ده‌رئه‌چێت ..والله أعلم وأحكم.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-10-4 سلێمانی