/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:12 (الطیرة)
: 557
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:12
الطیرة
(طیرة) به‌واتای ڕه‌شبینی و به شووم ته‌ماشاكردنی شتێك دێت له زمانی عه‌ره‌بیدا، له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا پێش ئیسلام كاتێك كه‌سێك بیویستایه سه‌فه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر باڵدارێكی ببینیایه له لای ڕاستییه‌وه دڵی خۆش ئه‌بوو و سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام ئه‌دا، ئه‌گه‌ریش بالندده‌یه‌كی له‌لای چه‌پی خۆی ببینیایه دڵی توند ده‌بوو وئه‌وه‌ی به نیشانه‌ی شوومی ده‌زانی و تووشی ڕه‌شبینی ده‌بوو له‌و سه‌فه‌ره‌ی و ئه‌نجامی نه‌ئه‌دا.
(تطیر) مه‌عنای به شووم ته‌ماشا كردنی هه‌ر شتێكی نه‌خوازراوه له كردار و گوفتار و شتی بینراودا.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ نموونه به‌شه‌و له سلێمانی به‌ره‌و هه‌ولێر سه‌فه‌ری كرد و له‌ڕێگه ڕێوییه‌كی بینی، بینینی ئه‌و ڕێوییه دڵی خۆش كرد وله‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو و وای زانی خودی ئه‌و ڕێوییه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی خێردار بكات، ئه‌وه شیركی گه‌وره‌یه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌وه له ئیسلام ده‌رده‌چێت.
یان بۆ نموونه له ڕێگه كه‌روێشكێك ببینێت و به بینینی ئه‌و كه‌روێشكه تووشی ترس و دله‌ڕاوكێ بێت و له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و وا بزانێت ئه‌و كه‌روێشكه خۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زیان بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه شیركی هه‌ره گه‌وره‌یه و خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌ر ده‌كات، چونكه ئه‌و كرداره‌ی شه‌ریك بۆ خوا قه‌راردانه.
به‌ڵام له‌وانه‌شه (تطیر) و ڕه‌شبینی شیركی بچووك بێت وتاوانێكی گه‌وره بێت و شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردانی گه‌وره نه‌بێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی له دین ده‌ر بكات؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له‌و دوو حاڵه‌ته‌ی باسمان كرد باوه‌ری وا بێت ئه‌و كه‌سه‌ی سوود ئه‌گه‌یه‌نیت و زیان ئه‌به‌خشێت ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ، به‌ڵام ئه‌و ڕێوی و كه‌روێشكه هۆكارن بۆ ئه‌و زیان و سووده، له‌و حاڵه‌ته ده‌بێته (الشرك الاصغر) وكه‌بیره‌و تاوانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رناكات.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: "الطيرة شرك" رواه أبو داود وابن ماجه والإمام أحمد.
واته: ڕه‌شبینی و به‌شووم ته‌ماشاكردنی شتێك شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردانه.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:( لا عدوی ولا طیرة ولا هامة ولا صفر).رواه البخاري ومسلم.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-24 سلێمانی
2018-04-10
2018-04-10
2024-03-08
2023-10-28
2023-11-06