نوێژخوێن له كاتی نوێژدا ته‌ماشای كوێ بكات باشه؟
له‌م باره‌وه باسه‌كه له دوو ته‌وه‌ره‌دا ده‌خه‌ینه ڕوو، حوكمی چاونووقاندن له نوێژدا و، ئه‌و جێگه‌ی كه نوێژخوین پێویسته له كاتی نوێژكردندا ته‌ماشای بكات:
1- سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی چاو نووقاندن له نوێژدا زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن چاونوقاندن له ناو نوێژدا مه‌كروهه و ئه‌و كاره نه‌كرێت باشتره، فه‌رموویانه: ئه‌وه خیلافی سوننه‌ته.
له كتێبی "الروض المربع" (1/95) و هه‌روه‌ها له كتێبی "منار السبيل" ، و"الكافي" هۆكاری كه‌راهه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه كاری جوله‌كه‌یه جگه له‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه نوێژخوین خه‌وی لێ بكه‌وێت،وه‌كو له كتێبی "منار السبيل" (1/66) و "الكافي" (1/285) هاتووه، یان وه‌كو له كتێبی "الإقناع" (1/127) ، "المغني" (2/30) دا هاتووه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه دیمه‌نێكی ناشه‌رعی به‌به‌رچاوییه‌وه بوو له‌و حاڵه‌ته چاونوقاندنی باشتره .
به‌ڵام هاوكات پێویسته ئه‌وه‌ش باس بكه‌م لێره‌دا هه‌ندێ له گه‌وره زانایان و شه‌رعناسان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له چاونوقاندندا هه‌بێت نوێژخوێن ئاساییه چاوی بنووقێنێت، بگره هه‌ندێ له زانایان - وه‌كو العز بن عبد السلام - له‌به‌ر ئه‌و هۆیه چاونوقاندنی ناو نوێژیان به جائیزو ڕێگه پێدراو زانیوه‌و هه‌ندێكیان فه‌رموویانه ڕه‌نگه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا داخستنی چاو له كردنه‌وه‌ی باشتر بێت له ناو نوێژدا، مادام بۆ نوێژخوێن ببێته مایه‌ی خشوع و ملكه‌چی زیاتر.
(ابن القیم) به ڕه‌حمه‌ت بێت فه‌رموویه‌تی: بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ته‌ماشای خشوع ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به چاو كردنه‌وه خاشعتر بێت بیكاته‌وه، ئه‌گه‌ریش به نوقادنی خاشع تر بوو با بینووقێنێت وله‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ كه‌راهه‌تێكی تێدا نییه.
به‌ڕای هه‌ندێكی تر له زانایان ئه‌گه‌ر چاونووقاندن هۆكارێك بێت بۆ درووست بوونی خشوع له‌وحاڵه‌ته‌شدا هه‌رئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێته عاده‌ت و به‌بێ هۆكار ئه‌و كاره بكرێت ئه‌وه كارێكی مه‌كروهه و نه‌كردنی باشتره، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر نوێژه‌كه نییه و ئه‌و نوێژه درووسته.
2- به پێی فه‌رمووده‌یه‌ك كه خیلاف له‌سه‌ر ڕاست درووستی هه‌یه، زۆریك له زانایان له كۆن و نوێ‌دا پێیان وایه نوێژخوێن له كاتی نوێژكردنیدا چاكتره ته‌ماشای جێگای سه‌جده‌كه‌ی خۆی بكات، له‌وانه شه‌یخی ئه‌لبانی له كتیبی صفة الصلاة دا، به‌ڵام مامۆستا عبد العزیز الطریفي له ڕۆشنایی قسه‌ی فه‌رمووده‌ناساندا ئه‌و فه‌رمووده‌ی به‌لاواز زانیوه كه پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم ته‌ماشای جێگه‌ی سه‌جده‌ی خۆی كردووه له كاتی نویژكردندا، وتوویشێتی هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی ڕاست له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له نه‌هاتووه‌و ڕه‌نگه شیاوترین فه‌رمووده له‌و باره‌وه (إذا أشار باصبعه لا یجاوز بصره إشارته) بێت، واته له كاتی ته‌حیاتدا چاوی له‌سه‌ر ئاماژه‌ی په‌نجه‌كه لا نه‌ده‌دا، ئینجا ده‌ڵیت: ئه‌و فه‌رمووده‌ش مه‌علوله.
بۆیه وتوویانه نوێژخوین ئه‌توانیت ته‌ماشای هه‌رشتیك بكات له‌به‌رده‌می خوێدا بۆ نموونه ده‌ستی خۆی جیگای سه‌جده‌ی خۆی...كه بۆ خشوعی باشتر بێت، به‌مه‌رجێ سه‌ربه‌رز نه‌كاته‌وه‌و سه‌یری ئاسمان یان سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌و لای خۆی نه‌كات، هه‌روه‌ها ڕووی له قیبله وه‌رنه‌گیڕێت چونكه ئه‌وه نوێژه‌كه‌ی به‌تال ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ته‌نها به چاوی ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی ئه‌ملاو ئه‌و لای خۆی بكات بێ ئه‌وه‌ی لا بكاته‌وه به‌سه‌ری یان به لاشه‌ی له‌به‌ر پیویستییه‌ك ئه‌وه ئاساییه.
هه‌ندێكیش له زانایان وه‌كو الطحاوي فه‌رموویه‌تی نوێژخوێن له كاتی ڕاوه‌ستاندا ته‌ماشای جێگه‌ی سه‌جده‌ی خۆی بكات و له كاتی ركوع ته‌ماشای پێی خۆی بكات و له كاتی سه‌جده ته‌ماشای لووتی خۆی بكات و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام له هه‌ندێ فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له كاتی تشهد چاوی له‌سه‌ر په‌نجه‌ی شایه‌تمان لانه‌ده‌برد، به كورتی فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح نه‌هاتووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته چاوت به‌دیاری كراوی له‌سه‌ر چی بێت، ئه‌مه‌ش بۆچوونی پێشه‌وا بوخاری و ابن عبد البر و زانایای تره.
ئه‌وه‌شی وا ده‌كات كه زیاتر حوكم له‌سه‌ر لاوازی دیاریكردنی جێگای سه‌یركردنی نوێژخوێن بۆ شوێنیكی تایبه‌ت بكرێت دوو شته:
یه‌كه‌م: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ندێ حاڵه‌تی به كۆتایی چاوی ده‌بینی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه فه‌رموویه‌تی: (لا صلاة لمن لا یقیم صلبه في الركوع و السجود) ئه‌ڵین ئه‌گه‌ر ته‌ماشای جێگای سه‌جده‌كه‌ی به دیاركراوی بكردایه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌و شێوه نه‌ده‌بینی كه بتوانێت وه‌سفی بكات.
دووه‌م: هاوه‌ڵان رضي الله عنهم وه‌سفی نوێژكردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم یان كردووه‌و فه‌رموویانه له نوێژدا له كاتی قورئان خوێندندا ڕیشی ئه‌جولایه‌وه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌به‌ڵگه‌كانی پێشه‌وا بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا...والله اعلم.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
- صفة صلاة النبي صلی الله علیه و سلم/ الشیخ عبد العزیز الطریفي.
-ما حكم تغميض العينين في الصلاة ؟ موقع الاسلام سؤال وجواب/ الشیخ محمد صالح المنجد.
- صفة صلاة النبي صلی الله علیه و سلم/ الشیخ الالباني.
إحسان برهان ا‌لدین
2 ذو القعدة 1440
5/7/2019