العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 11)
: 290
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 11) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی چوارەمی سیفاتەكان پرسیاری 1/  چوارەمین ینچینە چییە كە پێویستە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله عزوجل بیزانین؟ وەڵام/ سیفاتە (ثبوتي)یەكان، واتە ئەو سیفاتانەی كە پێویستە جێگیریان بكەین، سیفاتی ستایش و تەاویی و بێ عەیبین. پرسیاری 2/ ئەو سیفاتانە چۆن دەبنە سیفاتی ستایش و بێ نوقسانی؟ وەڵام/ ئەو سیفەتانە تا زۆرتر بن و ئاماژەكانیان هەمەجۆرتر بێت، مەزنی و بێ كەموكورتی ستایشكراوەكەی زیاتر پێ دەدەكەوێت. پرسیار 3/ ئایا سیفاتە (پبوتي) یەكان واتە ئەوانە كە پێویستە جیگیریان بكەین بۆ الله زۆرترن، یان سیفاتە (سلبة) كان، واتە ئەو سیفەتانەی كە پێویستە نكۆڵی لێ بكەین و الله تعالی ی پێ وەسف نەكەین؟ وەڵام/ سیفاتە (ثبوتیة) كان، زۆر لە (سلبیة) كان زۆرترن، لەبەر ئەوەی جۆری یەكەم ئاماژە بۆ مەدح و ستایشی اله دەكات، بەڵام جۆری دووەم تەنها لە هەندێ حاڵەتی كەم باس كراوە. پرسیاری 4/ ئایا سیفاتە (سلبي) نەرێنیەكان، بە رەهایی باس دەكرێن؟ وەڵام/ سیفاتە سەلبییەكان تەناه لە هەندێ حاڵەتدا باس ەكرێن. پرسیار 5/  ئەو حاڵەتانە چین كە ئەو سیفەتانەیان تێدا باس كراوە؟ وەڵام/ لە چەند حاڵەتێكدا باسكراون وەكو: یەكەم: بۆ خستنەڕووی گشتگیری بێ عەیب و خەوشی و كەمالی الله تعالی بۆ نموونە: ﴿ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ الشورى: 11. واتە: هیچ شتێك نییە هاوشێوەو هاوتای الله تعالی بێت لە درووستكراوەنی، نە لە زاتی و نە لە سیفاتی و نە لە كردارەكانیدا، الله تعالی هیچ شتێكی لێ شاراوە نییە لە گوفتارو كرداری بەندەكانی و لەسەر هەمووی پاداشتیان دەداتەوە. دووەم: بۆ نكۆڵی كردن لەوەی كە بێ باوەڕان و درۆزنەكان دەیانوت و بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە الله تعالی كوڕی هەیە: ﴿أَنْ دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا * وَمَا يَنْبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَنْ يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴾ مريم: 91 – 92. سێیەم: بۆ لابردنی هەر گومانێك دەربارەی توانا و سیفەتە تەاوو بەرزەكانی: ﴿وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ﴾ ق: 38. واتە: ئێمە ئاسمانەكان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندا هەیە لە بوونەوەری هەمەجۆر مان درووست كردووە و لەو درووستكردنەوەشدا تووشی هیچ ماندوو بوونێك بەبووین، ئەمەش بەڵگەیەكی لە پێشترە لەسەر توانای الله تعالی بۆ زیندوو كردنەوەی مردووەكان. تێبینی: پێویستە بۆ الله تعالی جێگیری بكەین، شیدەكەنەوەو درێژەی پی دەدەن، بەڵام لە سیفاتە سەلبییەكاندا، بە خێرایی بەسەرباسەكاندا تێدەپەڕن و شیناكەنەوە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بە سەرۆكێك یان سەرگەورەیەك بڵێت: بەڕێزت نە خزمەتكاری نە غەدر وناپاكی دەكەیت نە خائینی نە گەمژەیت نە داوێن پیسیت...هتد خەڵكی پێی دەڵێن بەشێوازێكی نەشیاوو ناشاییستە قسەی لەگەڵ ئەو سەرۆك و سەركردەیە كردووە. واتە: تەنها ئەوەندە بەسە پێی بڵێت تۆ لە هەموو سیفەت و ئاكارێكی ناشاییستەو ناشیرین دووریت. [caption id="attachment_4547" align="alignnone" width="1536"] {"source_sid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1627236704213","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]