گومان درووستكردن له سه‌ر ڕاست و درووستی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی فه‌رمووده‌ناسه‌كان به ڕاستیان زانیوه‌و جێگای متمانه‌ی زانایانی ئیسلام بوونه له درێژایی زیاتر له هه‌زار ساڵی ڕابوودووی مێژووی ئیسلام ، هه‌روا كارێكی ساده‌و سانا نییه ، ئه‌وه ڕێكردنه له سه‌ر ڕێبازێكی پێچه‌وانه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام و یه‌كده‌نگی زانایان ، ئه‌و كاره له ڕاستیدا یه‌كسانه به هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی نه‌زۆك بۆ لێدانی ئیسلام ، چونكه خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له زۆربه‌ی زۆری بواره‌كانی بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تدا یه كسانه به فه‌رمووده‌ی صه‌حیح، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و كاره بكات و ئاڵای دژایه‌تی سوننه‌ت له ژێر هه‌ر پاساوێكدا هه‌ڵ بكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پیی سه‌یر بیت له دینیدا تۆمه‌تبار بكرێت ، ئه‌وه جێگای سه‌ڕسوڕمان و پرسیاره به ڕاستی ، چونكه ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات قابیلی هه‌موو گومانێكه ، له‌ڕوانگه‌یه‌كیشه‌وه زۆر له‌وانه خراپتره كه باوه‌ڕیان به ئیسلام نییه له بنچینه‌وه ، چونكه ئه‌وان ده‌ستیان لێ شۆردراوه‌ته‌وه‌و زیانیان دیاریكراوه ، به‌ڵام ئه‌مه‌ی پێی ده‌وتریت قورئانی واته: باوه‌ڕی به هه‌موو فه‌رمووده‌كان نییه ، یان ته‌نها فه‌رمووده‌ی ئاحاد ڕه‌تده‌كاته‌وه ، وه‌هم بۆ به‌رانبه‌ر درووست ده‌كات كه كه‌سێكی دینداره و به‌و شێوه‌ی خۆی به باشی ئه‌زانێت باوه‌ڕی به شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش هه‌یه ، بۆیه جاری وا هه‌یه ئه‌و گرفته له وێنه‌ی گرێ كۆنه‌یه‌كدا له‌لای به‌رانبه‌ر كاتی ده‌وێت تاكو حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت. إحسان برهان ا‌لدین 2015-7-31 سلێمانی