العربیة
/پوختەیەکی بەسوود دەربارەی قنوت/
پێشەكی
: 250
2023-02-18
  #پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت:1 پێشەكی قنوت لە پێناسەی زانایان و شەرعناساندا پاڕانەوەیەكە لە جێگەیەكی تایبەتدا لە ڕاوەستانی ناو نوێژدا، كە بە بۆچوونی پەسەندی زانایان لە دوای هەستانەوەیە لە ڕكوع و هەروەها لە كاتی ناڕەحەتی و ڕووداوی ناخۆشدا كە بەسەر خەڵكیدا دێت سوننەت وایە لە دوای هەستانەوە لە ڕكوعی ڕكاتی كۆتایی ناو نوێژە فەرزەكاندا ئەنجام بدرێت. بەڵام سەبارەت بە خوێندنی قنوت لە نوێژی بەیانیاندا و بەشێوەیەكی بەردەوام ئەوە كارێكی نادروستە و بەڵگەی لەسەر نییە، بەڵكو بیدعەیەكەو ئەنجامدەری بەو شێوە بەردەوامە بیكات نەك خێری ناگات بەڵكو - الله أعلم - گوناهباریش دەبێت، چونكە عیبادەت ودینداری بەبەڵگەی دروستی كیتاب و سوننەت دەكرێت و ئەوەش ئاماژەی پێكرا هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە! پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەرگیز لە نویژی بەیانیاندا بەو شێوە قنوت ی نەخوێندووە، وەكولە ڕێگەی أبو مالك الأشجعي هاتووە كە خۆی تابیعییە و باوكی هاوەڵ بووە: (قال : قلت لأبي : يا أبت قد صليت خلف رسول الله صلى الله عليه وسلم وخلف أبي بكر وعمر وعثمان وعلي رضي الله عنهم أفكانوا يقنتون في الفجر ؟ فقال : (أي بنيّ مُحدَث) رواه الخمسة إلا أبا داود ( وصححه الألباني في الإرواء 435)واتە بەباوكی فەرمووە: ئەی باوكی خۆشەویستم! تۆ لە پشتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و ئەبو بەكر و عومەر و عوسمان الله لێیان ڕازی بێت نوێژت كردووە، ئایا ئەوان لە نوێژی بەیانیاندا دوعای قونوتیان دەخوێند؟ فەرمووی: نەخێر كوڕم ئەوە كارێكی داهێنراوە واتە بیدعەیە. ئەم فەرموودەش ڕیوایەت كراوە لەلایەن پێشەوایان أَبِي دَاوُدَ وَالنَّسَائِي وَالتِّرْمِذِي وَابْنِ مَاجَه وَأَحْمَدَ ولەهاوچەرخەكاندا شەیخی ئەلبانی بە سەحیحی زانیوە. بەڵام لە ڕووی ئەمانەتەوە پێویستە ئەوە بوترێت كە ئەو مەسەلە هەندی خیلافی لەسەرە لە نێو زانایان و ئەوەی كە لێرە باس كرا بۆچوونی پەسەند و بەڵگەدارە چونكە هەرگیز جێگیر نەبووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم بە شێوەیەكی بەردەوام لە نوێژی بەیانیدا قنوتی خویندبێت. سەبارەت بەم دوعا پڕ بایەخەی كە پێی دەوترێت (دعاء القنوت) هەندێ تێبینی و زانیاری گرنگ هەیە پێویستە هەموو موسوڵمانێك بیزانێت و زۆر جار لە مزگەوتەكاندا و لەلایەن پێشەواو وتارخوێنانەوە سەرپێچی شەرعی لەو بارەوە دەكرێت و هەڵەی ئاشكرای تێدا دەكرێت، بۆیە بەكارێكی بەسوود و پێویستم زانی لە چەند پۆستی داهاتوودا -إن شاء الله - چەند تێبنیی و ئاگادار كردنەوەیەكی گرنگ لەو بارەوە بخەینە ڕوو، بە سوود وەرگرتن بە شێوەیەكی سەرەكی لە كتێبی زانایەكی گەورەی هاوچەرخ كە بە تەحقیق وبەدواداچوونی زانستی ورد ناسراوە، ئەویش شێخ بكر بن عبدالله أبو زید ە لە كتێبی: (دعاء القنوت) هەروەها لە كتێبی زانستی تر و لە وتەی ئەهلی عیلم لەم بارەوە سوودمەند دەبین ئەگەر پێویستی كرد بۆ ڕوونكردەوەی زیاتر وپاڵپشتی زانستی بۆ كتێبی ئاماژە پێكراو. ئەم باسە بەردەوامی دەبێت ان شاء الله.