العربیة
/سوننەت/
بایەخی نوێژ لەلای سەرگەورەمان عومەر الله لێی ڕازی بێت
: 219
2024-01-28

لە كتێبی (الإبانة)ی ابن بطةدا هاتووە 2/671: پاش ئەوەی سەرگەورەمان عومەری كوڕی خەتتاب الله لێی ڕازی بێت بە خەنجەری غەدرو خیانەت لێی درا، لەسەرەمەرگدا بوو و ناو بەناو دەبوورایەوە، وتیان ئەگەر لە ژیاندا مابێت مەگەر بەباس كردنی نوێژ بێتەوە هۆشی خۆی، بۆیە وتیان ئەی ئەمیری بڕواداران كاتی نوێژە و وا نوێژی جەماعەت تەواو بوو، ئەویش هاتەوە هۆشی خۆی و فەرموی: كەواتە كاتی نوێژە؟ مەحروم و بێ بەش ئەو كەسەیە لە ئیسلامدا تەركی نوێژ بكات، ئینجا بەو حاڵەوە كە برینەكەی خوێنی لێ دەچۆڕا دەستی كرد بە نوێژ كردن. 

الله لێت ڕازی بێت ئەی سەرگەورە و پێشەنگ و پێشەوا بەغیرەت و ئیماندارەكەی ئیسلام، ئەی مژدە پێدراو بە بەهەشت ئەی ئەو كەسەی تا ڕۆژی قیامەت دووبارە نابیتەوە.