العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٠- الرسالة..ى پێشه‌وا شافيعى
: 551
2018-04-09
ئه‌م كتێبه‌ كتێبێكى گه‌وره‌و مه‌زنه‌ له‌ بوارى أصول الفقه و أصول الحديث يشدا، به‌ يه‌كه‌م كتێب داده‌نرێت له‌و بواره‌دا نووسرابێت، دانه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وايه‌كى گه‌وره‌ى ئيسلامه‌، كه‌ ئه‌ويش پێشه‌وا (محمد بن إدريس الشافعي) يه‌، له‌ ساڵى 150ك له‌ سه‌ر بۆچوونى زۆربه‌ى مێژوو نووسان له‌ غه‌ززه‌ له‌ دايكبووه‌و له‌ ساڵى 204ك له‌ ميسر وه‌فاتى كردووه‌. شافيعى زانايه‌كى زۆر به‌ توانا بووه‌، به‌ڵگه‌ى هه‌ميشه‌ ئاماده‌ و به‌هيز بووه‌، له‌ چڵه‌پۆيه‌ى زانست و عه‌قڵ و تيگه‌يه‌شتندا بووه‌، ڕه‌وانبێژ و زمانپاراووقسه‌زان بووه‌، يه‌كێكه‌ له‌چوار پێشه‌واكانى ئيسلام كه‌ تايبه‌تمه‌ندى و پله‌وپايه‌ى مه‌زنيان هه‌يه‌ له‌ لاى موسوڵمانان، خاوه‌نى كتێبێكى زۆره‌ به‌ڵام هه‌موويمان پي نه‌گه‌يشتووه‌، يه‌كيك له‌ كتێبه‌كانيشى (الرسالة) كه‌ لێره‌دا باسى ده‌كه‌ين.   شافيعى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت كتێبى الرسالة ى - وه‌كو أحمدشاكر ده‌ڵێت - دوو جار نووسيوه‌، جارێكيان له‌ مه‌ككه‌ نووسيوێتى، كاتێك پێشه‌وا (عبدالرحمن بن مهدي) داواى لێ كردووه‌، جارێكى تريش كه‌ چووه‌ بۆ ميسر له‌وێ دووباره‌ نووسيوێتي‌، ئه‌مه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌ستى موسوڵمانانه‌ تازه‌كه‌يه‌چونكه‌ كۆنه‌كه‌ له‌ نێو چووه‌. وا ده‌رده‌كه‌وێت شافيعى ئه‌م كتيبه‌ى له‌ بازنه‌ى وانه‌ وتنه‌ودا و ڕێگه‌ى له‌به‌ر كردنى خۆيه‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌ ، واته‌ خۆى قسه‌ى كردووه‌و ڕه‌بيعى قوتابى هه‌ڵساوه‌ به‌ نووسينى. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شافيعى خۆى ناوى (الرسالة) ى له‌ كتێبه‌كه‌ى نه‌ناوه‌، خۆى ناوى نابوو كتاب، به‌ڵام كه‌ كتێبه‌كه‌ بۆ (عبدالرحمن بن مهدي) ده‌نێرێت، ئه‌و زۆر به‌ لايه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌بێت و ده‌رباره‌ى ده‌ڵێت: (ما نظرت الرسالة للشافعي أذهلتْني؛ لأنني رأيتُ كلام رجل عاقل، فصيح، ناصح، فإني لأُكثِرُ الدعاء له.) كه‌ سه‌يرى ريساله‌كه‌ى شافيعى م كرد سه‌رسام بووم، چونكه‌ قسه‌ى پياوێكى ژيرم خوێنده‌وه‌، زمانپاراوو ڕه‌وانبێژ و ڕاسپارده‌كار و من به‌ زۆرى نزاى بۆ ده‌كه‌م. كتێبى الرسالة يه‌كه‌مين كتێبه‌ له‌ بوارى (أصول الفقه و أصول الحديث) دا نووسرا بێت، پێش خۆى هه‌رگيز كه‌س كتێبى له‌و جۆره‌ى نه‌نووسيوه‌، بۆيه‌ هه‌رچى زانا له‌ دواى شافيعى هاتبن نيازيان به‌و كتێبه‌ بووه‌و سووديان لێ وه‌رگرتووه‌. أحمد شاكر ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت، كه‌ ته‌حقيقى كتێبه‌كه‌ى كردووه‌، ده‌رباره‌ى الرسالة فه‌رموويه‌تى: ( إن أبواب الكتاب ومسائله التي عَرَض الشافعي فيها للكلام على حديث الواحد والحُجَّة فيه، وإلى شروط صحة الحديث وعدالة الرواة، وردّ الخبر المُرسَل والمُنقطِع، إلى غير ذلك مما يعرف من الفهرس العلمي في آخر الكتاب، هذه المسائل عندي أدقُّ وأغلى ما كَتَب العلماء في أصول الحديث، بل إن المُتفقِّه في علوم الحديث يفهم أن ما كتب بعده إنما هو فروع منه، وعالَة عليه، وأنه جمع ذلك وصنَّفه على غير مثال سبق، لله أبوه!) واته‌: بابه‌ت و پرسه‌كانى كتێبه‌كه‌ كه‌ شافيعى قسه‌ى له‌سه‌ر كردوون وه‌كو هه‌واڵى ئاحاد و به‌ به‌بڵگه‌بوونى و، مه‌رجه‌كانى ڕاست و درووستى فه‌رمووده‌و دادگه‌رى گێڕه‌ره‌وه‌كانى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى جۆرى (المرسل و المنقطع) ئه‌م جۆره‌ باسانه‌ به‌ لاى منه‌وه‌ به‌ نرخترين بابه‌ته‌ زانايان ده‌رباره‌ى بنه‌ماكانى فه‌رمووده‌ نووسيبێتيان، كه‌سى شاره‌زاش له‌ بنه‌كانى فه‌رمووده‌ له‌وه‌ تێده‌گات ئه‌وانه‌ى دواى شافيعى هاتوون و كتێبيان نوسيوه‌ به‌ شێكن له‌وزانسته‌وپێويستيان به‌ زانستى ئه‌و كتێبه‌ بووه‌ بۆ نووسينى كتيبه‌كانيان، ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه‌ شافيعى به‌ بێ هه‌بوونى كتێبێكى هاوشێوه‌ى الرسالة له‌ پێش خۆى كتێبه‌كه‌ى نووسيوه‌. به‌ڵأم پێويسته‌ ئه‌وه‌ش بوترێت زانايانى دواى شافيعى په‌ره‌يان زياتر به‌و زانستانه‌ داوه‌و بابه‌تى زۆريان بۆ زياد كردووه‌و چوار چێوه‌ى باسه‌كانيان فراوانتر كردووه‌ته‌وه‌. أحمد شاكر پێى وابووه‌ الرسالة ئه‌وه‌نده‌ ئاستى زانستى به‌رزه‌ پێويسته‌ له‌ ئه‌زهه‌ر و زانكۆ و په‌يمانگا پسپۆڕه‌كان وه‌كو مه‌نهه‌ج بخوێنرێت، چونكه‌ الرسالة هاوشێوه‌ى نييه‌ له‌ كتێبى زانايانى تر.