#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:40 ڕاست نييه (أيوب) عليه السلام به‌و حاڵه خراپه گه‌يشتبێت هه‌رچى ده‌رباره‌ى پێغه‌مبه‌ر(أيوب) عليه السلام باس ده‌كرێت، كه گوايه گه‌ڕ بووه‌و وهه‌موو جه‌سته‌ى بووه‌ته برين و، كرم له لاشه‌ى داوه‌و،ته‌نها دڵ و زمانى به سه‌لامه‌تى ماونته‌وه‌و، خه‌ڵكى له‌به‌ر نه‌خۆشييه‌كه‌ى دووريان خستووه‌ته‌وه وفڕێدراوه‌ته سه‌ر زبڵدانى به‌نى ئيسرائيل ، هه‌موو ئه‌و قسانه درۆيه و هه‌ڵبه‌ستراوه‌و بنه‌ماى ڕاستى نييه، هه‌روه‌ها جێ‌گير نه‌بووه‌و ته‌نها قيلێكى لاوازى له‌سه‌ره كه هاوسه‌رى ئه‌يوب سه‌لامى خواى لێبێت په‌لكه‌ى قژى فرۆشتبێت بۆ ئه‌وه‌ى خواردن په‌يدا بكات و گوايه ئه‌وه هۆكارى دابه‌زينى ئايه‌تى: ( وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَاضْرِب بِّهِ وَلَا تَحْنَثْ ۗ) بێت، خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كانى له‌و جۆره نه‌خۆشييانه پاراستووه كه له‌لاى خه‌ڵكى ببێزرێن وقێزه‌ون بن وڕێزو كه‌رامه‌تيان نه‌مێنێت! ئه‌و هه‌موو قسه‌و باسانه نه له قورئاندا هاتووه‌و، نه يه‌ك فه‌رمووده‌ى صحيح هه‌يه بيانسه‌لمێنێ، ئايه‌ته‌كانى قورئان ته‌نها باسى تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك ده‌كات كه (يوب) سه‌لامى خواى لێبێت به سه‌ركه‌وتووى تێيپه‌ڕاندووه، تاكه فه‌رمووده‌يه‌كيش صحيح بێت ده‌رباره‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره عليه السلام ، ئه‌م فه‌رمووده‌يه كه بوخارى ده‌يگێڕێته‌وه: ( بينا أيوب عليه السلام يغتسل عرياناً، فخَرّ عليه جرادٌ من ذهب، فجعل أيوب يحتثي في ثوبه، فناداه ربّه : يا أيوب ، ألم أكن أغنيتك عما تر‌ى ؟، قال : بلى وعزّتك، ولكن لا غنى بي عن بركتك ) واته له كاتێكدا ئه‌يوب سه‌لامى خواى لێبێت به‌ڕووتى له ئاوێكدا مه‌له‌ى ده‌كرد، هه‌ندێ كولله‌ى ئاڵتوونى به‌سه‌ريدا دابارى، ئه‌ويش ده‌ستى كرد به كۆكردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنى له باخه‌ڵيدا...تا كۆتايى فه‌رمووده‌كه . ئه‌وه‌شى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه پێشه‌وا (ابن كثير) هه‌ندێ له‌و به‌سه‌رهاته بێ بنه‌مايانه‌ى له ته‌فسيره‌كه‌يدا گێڕاوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى به دواداچوونيان بۆ بكات، يان له ڕووى راست و درووستييه‌وه ، حوكمى فه‌رمووده‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ش هيچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت و ته‌فسيرى (ابن كثير) سه‌ره‌ڕاى بايه‌خ و گرنگى، به‌وه ناسراوه كه هه‌ندێ ئيسرائيلياتى تێدايه و دانه‌رلێى ڕه‌تبووه‌و به دواداچوونى بۆ نه‌كردووه و، هاوكات پێشى ڕ‌ازى نه‌بووه و به راستى نه‌ژماردووه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌يه كه گێڕاوێتيه‌وه. بۆيه داوا له بانگخوازان و مامۆستايانى به‌ڕێز ده‌كه‌م خۆيان له ئيسرائيليات به دوور بگرن و مه‌به‌ستى دڵ نه‌رم كردنى خه‌ڵكى و گريانديان نه‌كه‌نه‌ئامانج و، وايان لي نه‌كات په‌نا بۆ ئه‌و جۆره هه‌واڵانه ببه‌ن، كه ده‌توانن له جێگه‌ى ئه‌وه ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ى ڕاست و جيگير باس بكه‌ن. إحسان برهان الدين 2017-4-30 سلێمانى