العربیة
/سوننەت/
بە بێ بەڵگەی شەرعی هیچ مەكە!
: 434
2021-11-06

  بە بێ بەڵگەی شەرعی هیچ مەكە! لە سفيان الثوري بەڕەحمەت بێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (إن استطعت ألا تحك رأسك إلا بأثر فافعل) واتە: ئەگەر بۆت كرا سەرت نەخورێنێ بەبەڵگەیەكی شەرعی نەبێت وابكە، ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرخوراندن هیچ بەڵگەیەكی ناوێت و ئاشكرایە كە كارێكی دروست و بەڵگە نەویستە! بەڵام مەبەستی ئەو پێشەوایە ئەوە بووە كە لە هەموو كاروبارێكی گەورەو بچووكدا گرنگە موسوڵمان دەست بەبەڵگەی شەرعییەوە بگرێت و شوێنكەوتووی سوننەت بێت. كاتێكیش دەوترێت فڵانە كەس لەسەر سوننەتە، واتە لەسەر تەوحید وبیروباوەڕێكی ڕاست و درووستە، چونكە یەكێك لە واتاكانی سونەت بریتییە لەعەقیدەو بیروباوەڕی قورئان و سوننەت ، هەر وەكو چۆن پێشەوا (أحمد بن حنبل) بە ڕەحمەت بێت ئەو كتێبەی كە باسی عەقیدەی موسوڵمانی تێدا كردووە ناوی ناوە: بنەماكانی سوننەت (أصول السنة). إحسان برهان الدین