له ئیسلامدا عیبادهت هه‌موو شتیك نییه
به‌رده‌وام بوونی زۆرێك له مامۆستایان و بانگخوازان له‌سه‌ر باسكردنی ته‌نها به‌شێك له ئیسلام كه زیاتر له عیباده‌ته‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه و ڕوو وه‌رگێڕان له زۆر لە به‌شەکانی تری كه ئیسلام وه‌كو مه‌نهه‌جێكی بێ كه‌م وكورتی و ته‌واو نیشان ده‌دات، کارێکی هه‌ڵه‌یه و كاریگه‌ری هه‌نووكه‌یی و درێژه خایه‌نی له سه‌ر موسوڵمانان ده‌بێت، له‌لایه‌كه‌وه به ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یان لەلا ده‌چه‌سپێت كه ئیسلام دینێكی تایبه‌ته به خودی كهسهكانهوهو هاوشێوەی ئایینی مه‌سیحی بریتییه له ههندئ په‌یوه‌ندی روحی وتاکە کەسی و کەش و هەوای تایبه‌ت له نێوان به‌نده‌کان و په‌روه‌ردگاریاندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و كه‌سانه به زمانی حاڵ شایه‌تی ده‌ده‌ن كه ئیسلام بە شێوه‌یه‌كی كرده‌یی توانای ئه‌وه‌ی نییه ببێته مه‌نهه‌جێكی گشتگیر بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ژیان و كاروباری كه‌سه‌كان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت وه‌كو ترس و هۆكاری فیكری وشتی تر له باسی عیباده‌ته‌كان و هەندێ باسی هاوشێوەی وەکو تەزکیەی نەفس هیچی تر باس ناكه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت كه تاوانێکی گه‌وره به‌رانبه‌ر موسوڵمانان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و نه‌وه‌یه‌ك درووست ده‌كه‌ن و كردوویشیانه له حه‌قیقه‌ت و گشتگیری و مه‌زنی ئایینه‌كه‌یان تێناگه‌ن و له ڕووی فیكرییه‌وه به‌لارێدا براون به شێوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌نگێكی تر كه بۆ نموونه جه‌خت له‌سه‌ر بوارەکانی بیروباوه‌ڕ بکاتەوە وەکو ناسینی بەشەکانی ته‌وحید و خۆ پاراستن لە جۆرەکانی شیرک و باسەکانی تایبەت بە ئیمان و دەیان باسی تر کە لە ژێر ئەم ناونیشانە مەزنەدا پۆلێن دەکرێت، وه‌كو ده‌نگێكی نامۆ ده‌رده‌كه‌وێت چونکە زۆرینه‌ی خه‌ڵكی وا تێگه‌یشتوون ئه‌گه‌ر ڕۆژانە نویژهكانیان بکەن و هه‌ندی ویردو سه‌ڵه‌وات و قورئان خوێندنی بێ بەرجەستەکردن ئەنجام بدەن بەوە ئەرکی سەرشانی خۆیان بە جێگەیاندووە و بەدەر لەوەش ئازادن لە ژیانی کەسێتی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و لایەنه‌کانی تری ژیان چۆن ڕەفتار بکەن و وەکو ئەوەی شتێکیش له‌م دینه‌دا نەبێت به ناوی عه‌قیده‌و ته‌وحید و شمولیەتی ئیسلام کە نەخشە ڕێگەی ژیانیان بۆ دیاری بکات و سنوری ڕێگەپێدراو و قەدەغەکراوەکانیان بۆ دەستنیشان بکات، كه له ڕاستیدا ئه‌وه مه‌به‌ست و ئامانجی ڕەوانەکردنی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه لە لایەن الله تعالی: (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ) ( وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ).
به‌ڵام لەگەڵ هەموو ئەو بارودۆخ و هەل و مەرجە بێ ئومێدکەرانهدا پێویستە ده‌نگه نامۆكان سەرەڕای کەمیيان هه‌ر به‌رده‌وام بن و هه‌میشه بانگی ته‌وحید و گشتگیری ئیسلام به گوێی خه‌ڵكیدا بدەن تا ئه‌و كاته‌ی دينى حه‌ق وه‌كو خۆی به‌بێ شێواندن ده‌رده‌كه‌وێت وكه‌سانێك درووست ده‌بن بتوانن چاكسازی له حاڵی موسولماناندا بكه‌ن کە دونیا بووەتە ئامانجی سەرەتا و کۆتای‌یان و چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه له مەنهەج و ڕێبازی تێگەیشتن لە ئیسلامدا به‌رده‌وام بیت.
احسان برهان ا‌لدین
4 شوّال 1440
7/6/2019