العربیة
/هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی جومعە/
بيدعه‌كانى_جومعه:5 ئايا خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى (الكهف) له‌ ڕوژى جومعه‌ سوننه‌ته‌
: 149
2024-04-16


 بيدعه‌كانى_جومعه: 5ئايا خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى (الكهف) له‌ ڕوژى جومعه‌ سوننه‌ت
پێم باش نه‌بوو باس له‌م پرسه‌ بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ندين كه‌س له‌و باره‌وه‌ داواى ڕوونكردنه‌وه‌يان لێ كردم ، له‌ لايه‌كى تريشه‌وه‌ باس كردنى عيلم و ده‌رخستنى پله‌ى فه‌رمووده‌يه‌ك له‌ ڕوناكى قسه‌ى زانايان هيچ حه‌ره‌ج و خراپييه‌كى تێدا نييه‌.

له‌ ڕاستيدا خويندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى الكهف له‌ ڕۆژى جومعه‌ دا چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى له‌سه‌ره‌، هيچيان له‌ لاوازى به‌ده‌ر نين، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ زانايان له‌ ڕێگه‌ى زۆرى ڕيوايه‌ته‌كانه‌وه‌ به‌ حه‌سه‌نيان زانيوه‌.
بۆ نموونه‌ ئه‌م ڕيوايه‌ته‌ له‌ ڕێگه‌ى أبو سعيد الخدري ڕه‌زاى خواى لێبێت پێمان گه‌يشتووه‌و ڕيوايه‌تيكى به‌ ناو بانگه‌: "مَنْ قَرَأ سورةَ الكهف يوم الجمعة، سَطَعَ له نور من تحتِ قدمه إلى عَنَانِ السَّمَاء، يُضيء به يوم القيامة، وغُفِرَ له ما بين الجمعتين ". له‌ ڕيوايه‌ته‌كه‌ى هشێم به‌م شێوه‌ هاتووه‌: « أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق ». ڕيوايه‌ته‌كه‌ى هوشه‌يم له‌لايه‌ن سوفيان وشوعبه‌وه‌ موتابه‌عه‌ كراوه‌ به‌ڵام به‌ بي ئه‌وه‌ى وشه‌ى جمعة ى تێدا بيت به‌ڵكو بۆ خوێندنه‌وه‌ى كه‌هف له‌ هه‌ر ڕۆژێكدا.

ئينجا ئه‌م فه‌رمووده‌ى كه‌ ده‌كرێته‌ به‌ڵگه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى كه‌هف له‌ڕۆژى جومعه‌، خيلافى له‌سه‌ره‌ ئايا مه‌وقوفه‌ له‌سه‌ر( أبو سعيد الخدري) ڕه‌زاى خواى لێبێت، واته‌: قسه‌ى ئه‌وه‌، يان مه‌رفوعه‌ و فه‌رمووده‌ى خودى پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم، ئه‌گه‌رچى له‌ حاڵه‌تێكدا فه‌رمووده‌كه‌ له‌ كێشه‌ى ضعف ڕزگارى بێت، ده‌كرێت حوكمى مه‌رفوعى پێبدرێت چونكه‌ هيچ هاوه‌ڵێك له‌ خۆيه‌وه‌ ناكرێت قسه‌يه‌كى له‌و جۆره‌ بكات، وه‌كو شێخ ئه‌لبانى له‌ إرواء الغليل فه‌رموويه‌تى: (ثم هو وإن كان موقوفا فله حكم المرفوع، لأنه مما لا يقال بالرأي كما هو ظاهر).

به‌ گشتى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ له‌ سێ ڕێگه‌وه‌ پێمان گه‌يشتووه‌: ڕێگه‌ى هوشه‌يم و شوعبه‌ و سوفيانى سه‌ورى، كێشه‌ش ئه‌وه‌يه‌ له‌و سێ ڕاويه‌ ته‌نها هوشه‌يم - كه‌ له‌ڕووى متمانه‌وه‌ پله‌ى نزمتره‌ له‌و دوو ڕاوييه‌كه‌ى تر - ئه‌و زياده‌ى گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ وشه‌ى جومعه‌ى تێدايه‌، ئه‌مه‌ش له‌ لاى ئه‌هلى عيلم به‌ شذوذ ناو ده‌برێت و ئيشى پێ ناكرێت، واته‌: با هوشه‌يم جێگاى متمانه‌ش بێت ، به‌ڵام مادام ناگاته‌ ئاستى شوعبه‌و سوفيان كه‌واته‌ زياده‌كه‌ى وه‌رناگيرێت وڕه‌تده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ڕاستيدا زانايان جياوازييان له‌ نێواندا هه‌يه‌ له‌م باره‌وه‌ ، هه‌ندێكيان زياده‌كه‌ى هوشه‌يميان وه‌رگرتووه‌و به‌م شيوه‌ش فه‌رمووده‌كه‌يان وه‌رگرتووه‌ و خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى كه‌هف يان له‌ ڕۆژى جومع ب سوننه‌ت زانيوه‌، هه‌ندێكيشيان وتوويانه‌ نه‌خێر زياده‌ى هه‌ر وشه‌يه‌ك له‌ ڕاوييه‌كى متمانه‌ پێكراو له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا، كه‌ كه‌سێك له‌ خۆى متمانه‌ پێكراوتر نه‌يگێڕابێته‌وه‌ وه‌رناگيرێت و ئه‌مه‌ش بنچينه‌يه‌كى كارپێكراوه‌ له‌ لاى فه‌رمووده‌ناسان.
له‌ هاوچه‌رخه‌كان شێخ أبو اسحاق الحوينى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ ئه‌گه‌ر لاوازيش نه‌بيت په‌يوه‌ندى به‌ڕۆژى جومعه‌وه‌ نييه‌، به‌ڵكو هه‌ر ڕۆژێكى تر وه‌كو ڕۆژى جومعه‌ وايه‌ سوره‌تى كه‌هفى تێدا بخوينرێته‌وه‌ ‌، به‌ڵام شێخ ئه‌لبانى بۆ نموونه‌ (حكما) به‌ مه‌رفوعى زانيوه‌و پێى وايه‌ كارى پي ئه‌كرێت، هه‌ر وه‌ها پرسيار له‌ شيخ ابن باز كرا ده‌رباره‌ى خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى الكهف له‌ ڕۆژى جومعه‌ فه‌رمووى:
(جاء في قراءة سورة الكهف يوم الجمعة أحاديث لا تخلو من ضعف، لكن ذكر بعض أهل العلم أنه يشد بعضها بعضا وتصلح للاحتجاج، وثبت عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أنه كان يفعل ذلك، فالعمل بذلك حسن تأسيا بالصحابي الجليل رضي الله عنه، وعملا بالأحاديث المشار إليها؛ لأنه يشد بعضها بعضا ويؤيدها عمل الصحابي المذكور)
پوخته‌ى قسه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌يه‌ك له‌و باره‌وه‌ هاتوون هه‌موى لاوازى تێدايه‌، به‌ڵام به‌ تێكرا يه‌كتر به‌ هێز ده‌كه‌ن، ئينجا جێگسر بووه‌ كه‌ ئه‌بو سه‌عيدى حودرى خۆى خويندوويه‌تييه‌وه‌، بۆيه‌ پێى وايه‌ سوننه‌ته‌ سوره‌تى كه‌هف له‌ڕۆژى هه‌ينيدا بخوێنرێته‌وه‌.

له‌ چه‌ندێن كتێبى فه‌رمووده‌ى تريشدا وه‌كو سونه‌نى نه‌سائى و سه‌حيحى موسليم و كتيبى تر باسى سوڕه‌تى كه‌هف و خويندنه‌وه‌ى هاتووه‌ به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى خويندنه‌وه‌كه‌ى په‌يوه‌ست بێت به‌ ڕۆژى جومعه‌وه‌. بۆ نموونه‌ ئه‌و ڕيوايه‌ته‌ى له‌ صحيح مسلم - عبد الباقي (1/ 555) هاتووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خوێندنه‌وه‌ى سوره‌تى كه‌هف هۆكارێكه‌بۆ پاراستن له‌ مه‌ترسى و خراپه‌ى ده‌ججال.

پوخته‌ى قسه‌كان له‌م باره‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌: ئه‌و فه‌رموودانه‌ى ده‌رباره‌ى فه‌زلى خويندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى الكهف هاتوون هه‌موويان زه‌عيفن، به‌ڵام زۆرێك له‌ زانايان و جومهورى فوقه‌ها كاريان پي كردووه‌و فه‌رموويانه‌ ڕێگه‌كانى يه‌كتر به‌ هێز ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هاوكات له‌ كۆن و نوێشدا هه‌ندێ له‌ زانا گه‌وره‌كان به‌ تايبه‌تى فه‌رمووده‌ناسان تانه‌ى له‌سه‌نه‌دى فه‌رمووده‌كان داوه‌و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش فه‌رموويانه‌ ئه‌گه‌ر سه‌نه‌ده‌كه‌ش حسن بيت، ئه‌وا كێشه‌يه‌كى ترى هه‌يه‌ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ له‌ ڕيوايه‌ته‌كه‌ى هوشه‌يم ه‌بيت هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ هوشه‌يم متمانه‌پێكراوترن به‌ بێ له‌فزى جومعه‌ ڕيواتيان كردووه‌، بۆيه‌ من پيم وايه‌ خيلافه‌كه‌ خيلافێكه‌ ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ر دوو لا هه‌ندي به‌ڵگه‌يان له‌به‌ر ده‌ستدايه‌ بۆ ڕێگه‌پێدان و پێچه‌وانه‌كه‌شى، وه‌كو زانايان فه‌رموويانه‌( الأمر فيه واسع ) والله اعلم.

له‌وانه‌ى كه‌ (مستحب) يان زانيوه‌ ابن قدامة كه‌ فه‌رموويه‌تى: (فصل : ويستحب قراءة الكهف يوم الجمعة).

ابن تيمية كه‌ فه‌رموويه‌تى: (قراءة سورة الكهف يوم الجمعة فيها آثار ذكرها اهل الحديث والفقه لكن هي مطلقة يوم الجمعة ما سمعت انها مختصة بعد العصر). 
الألباني كه‌ فه‌رموويه‌تى : (( ثم هو وإن كان موقوفاً فله حكم المرفوع؛ لأنه مما لا يقال بالرأي كما هو ظاهر )).پێشتريش بۆچوونى ابن باز مان خسته‌ ڕوو، زۆر زاناى تريش له‌ كۆن و نوێدا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌كه‌ به‌و جۆره‌ ناكۆكى له‌سه‌ره‌ ناكرێت نكۆڵى له‌ هيچ كه‌سێك بكريت له‌ حاڵى خويندنه‌وه‌ى له‌ ڕۆژى جومعه‌ دا ، يان نه‌خوێندنه‌وه‌ى.. والله اعلم.

إحسان برهان الدين
2017-7-21 سلێمانى