له ساڵی 18899ز له الدقهلیة له میسر له دایكبووه، له یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دژایه‌تی سوننه‌ت و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یان كردووه و نكۆڵییان لێ كردووه ،له‌م باره‌شه‌وه كتێبێكی نووسی به‌ناوونیشانی:( أضواء علی السنة المحمدیه) كه هه‌مووی هێرش بوو له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، و یه‌كێ له‌وانه‌ی ده‌ستخۆشی لێ كرد و پیرۆزبایی ئاراسته كرد (طه حسین) بوو ، به تایبه‌تیش دروشمی دژایه‌تیكردنی ئه‌بو هوره‌یره‌ی به‌رزكرده‌وه ، له‌وباره‌شه‌وه كتێبێكی ته‌رخان كرد به ناوونیشانی:( أبو هریرة شیخ المضیرة) كه تێیدا ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌ی به درۆ و بوختانكردن بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆمه‌تباركرد به بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ ئه‌ده‌ب و شه‌رمێك ، (محمود أبو ریة) ئه‌گه‌رچی خۆی به‌ناو سوننی بوو به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی داكۆكی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی شیعهدهكرد له میسردا وكتێبهكانیشی هه‌ر له ژیانی خۆیدا به جیهاندا بڵاوبوونه‌وه و گه‌وره‌ترین چاپخانه‌كانی بیروت و قاهیره چاپیان ده‌كرد ،زۆرێك له زانا هاوچه‌رخه‌كان به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌و ده‌مكوتیان كردووه ، له‌وانه: مصطفی السباعی له كتێبی:(السنة النبویة ومكانتها فی التشریع الاسلامي) ، هه‌روه‌ها د. محمد عجاج الخطيب له كتێبی (السنة قبل التدوين ) هه‌روه‌ها:د. علي السالوس له كتێبی : (الهجوم على السنة) ، هه‌روه‌ها شێخ محمد علي الصابوني ، له كتێبی (مكانة السنة في التشريع ) و..هتد. شێخ(مُحمّدِ بنِ مُحمّدٍ المُختارِ الشنقيطيِّ ) ده‌گێڕێته‌وه (أبو ریة) له‌سه‌ره مه‌رگیدا له ساڵی 19700ده‌یووت: ئاه ئاه ئه‌بوهوره‌یره ئه‌بوهوره‌یره و دوای ئه‌وه گیانی ده‌رچوو، ئه‌وه‌ش سه‌یر نییه كه‌رامه‌تێك بێت بۆ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی كه به‌رده‌وام له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا بوو علیه الصلاة والسلام. بڕوانه: سایتی ویكبیدیا ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاماژه‌م پێكردن