/شەرحی (أصول السنة) ی پێشەوا أحمد بن حنبل/
به‌شی 4:
: 307
2023-05-04
#شەرحی_أصول_السنة_ی_پێشەوا_أحمد_بن_حنبل:
به‌شی 4:
(والإقتداء به‌م) واته: شوێنكه‌وتنی هاوه‌ڵان یه‌كێكه له گرنگترین بنه‌ماكانی سوننه‌ت ، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( ومن يشاقق الرسول من بعد ما تبين له الهدى ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرا )انساء/115. ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد سنوورێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان شوێنكه‌وتوانی سوننه‌ت و ئه‌وانه‌ی كه له واقیعدا به سوننه‌ت ڕازی نابن ئه‌گه‌رچی به قسه‌و بانگه‌شه كردن وا ئه‌ڵێن.
(وترك البدع وكل بدعة ضلالة) واته: یه‌كێك له بنه‌ماكانی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه له خواپه‌رستن و دینداریدا به گشتی بیدعه نه‌كه‌یت ، چونكه هه‌موو بیدعه‌و داهێنراوێك له‌و بواره‌دا گومڕاییه. عبدالله بن جبرین ده‌ڵێت: بیدعه هه‌موو داهێنراوێكه له دیندا ، واته ئه‌وه‌ی كه ده‌درێته پاڵ شه‌ریعه‌ت و پیوه‌ی دهلكێنریت و شه‌ریعه‌تیش لێی به‌رییه. ئیتر ئه‌و بیدعه ئه‌گه‌ر له بواری بیروباوه‌ر بێت یان له كرده‌وه جه‌سته‌ییه‌كان بێت یان له گوفتاره‌كاندا بێت ، چونكه خوای گه‌وره دینی ته‌واو كردووه‌و له كۆتایی ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا صلی الله علیه وسلم ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه: (اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام ديناً) المائدة/3. ئینجا پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم هیچی نه‌هێشتووه‌ته‌وه له‌و بوارانه‌دا ڕوونی نه‌كردبێته‌وه ، ته‌نانه‌ت شێوازی چوونه سه‌ر ئاویش ، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌بنه حه‌فتاو سێ به‌شه‌وه ، هه‌موویان ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه یه‌ك به‌شیان نه‌بێت ، ئه‌وانه‌ش بریتین له (ما أنا علیه وأصحابی) واته: ئه‌وه‌ی من و هاوهڵانمی له‌سه‌ره.
ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا علیه الصلاة والسلام له چه‌ندین فه‌رمووده‌ی صحیح دا ئوممه‌ته‌كه‌ی له بیدعه وریاكردووهتهوه :(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) البخاري ، ( من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) مسلم،
بۆیه ئه‌گه‌رچی هه‌موو بیدعه‌كان وه‌كو یه‌ك نین و له‌وانه‌یه زۆر جیاواز بن له حوكمیاندا ،بیدعه هه‌یه له عه‌قیده‌دایه و كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه بۆ له خشته‌بردنی خه‌ڵك و دوور خستنه‌وه‌یان له بیروباوه‌ری ڕاست ، هاوكات بیدعه‌ش هه‌یه زانایان ناویان ناوه (البدع الحقیقیة) كه به هیچ شیوه‌یه‌ك بنه‌ماو به‌لگه‌ی له‌سه‌ر نییه له‌دینی خوا ،وه‌كو بیدعه‌ی جه‌همی و موعتهزیلهكلن له باسه‌كانی ئیمان و قه‌ده‌ر و بینینی خوا خه‌لقی قورئاندا ، بیدعه‌ش هه‌یه ناویان ناوه (البدع الإضافیة) ئه‌مه‌یان ئه‌سڵی هه‌یه به‌ڵام له شێواز‌و كات و بڕ وجۆر و هۆكار و هه‌ندێ ڕواڵه‌تی تر سه‌رپێچی تێدایه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك شه‌وێك له هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ن بۆ شه‌ونوێژ وه‌كو شه‌وی هه‌ینی ئه‌م كاره بیدعه‌وه جائیز نییه ئه‌گه‌ر چی شه‌و نوێژ ئه‌سڵی هه‌یه به‌ڵام به‌و شێوه بیدعه‌یه! یان ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه به نیه‌ت له كاتی نوێژدهست پێكردندا ، به‌ڵام ئه‌م دوو جۆره حوكمه‌كانیان جیاوازه ، ئه‌گه‌ر چی له كۆتاییدا هیچ بیدعه‌یه‌ك نییه له دینی خوادا شتیكی باش بێت و پێی بوترێت (بدعة حسنة) یان (بدعة مباحة أو بدعة مندوبة) هیچ بیدعه‌یه‌ك له دیندا جائیز نییه، چونكه ئه‌وه تۆمه‌تباركردنی ئیسلامه به‌وه‌ی كه كه‌م و كورتی تێدایه و ئه‌م بیدعه‌كاره قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌م و كورتییه ده‌كاته‌وه به بیدعه‌كه‌ی.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-25 سلێمانی.
2023-04-26
2018-06-02
2023-11-22
2024-05-23
2023-10-27
2023-05-04
2023-04-26