
ناوي (حسن عبدالله الترابي) ه ، سودانیه و له‌وێ له ساڵی 19322ز له دایكبووه ،دكتۆرای له یاسای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه له زانكۆی سۆربۆن له‌فه‌ره‌نسا ، چوار زمان به‌باشی ده‌زانێت: عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی.مامۆستا ودواتر ڕاگری كۆلێجی ماف بووه له زانكۆی خه‌رتوم و دواتر وه‌زیری داد وده‌ره‌وه‌و و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه له‌سالی 1996ز ،نووسینی زۆری هه‌یه ، له‌وانه: (تجدید ا‌لدین) (تجدید الفكر)( التفسیر التوحدی).بیرۆبۆچوونی زیاتر له‌گه‌ڵ موعته‌زیله و قورئانییه‌كان ده‌گونجێ و لاده‌كانی له عه‌قیده و شه‌رع وفیكری ئیسلامی ئه‌وه‌نده زۆرن مه‌گه‌ر له كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ باسی بكه‌ین ، به‌ڵام ده‌كرێ لێره ته‌نها به ئاماژه‌كردن ئاماژه بكه‌ین بۆ هه‌ندێكیان كه ئه‌و پێی وایه: 1- موسوڵمان بۆی هه‌یه له ئیسلام پاشگه‌زبێته‌وه. 2-كۆبوونه‌وه‌ی ئایینه‌كان پێكه‌وه له ژێر یه‌ك ناودا! 3- ده‌ڵێت قورئان و سوننه‌ت به‌سمان نییه و ئه‌و بۆچوونه وه‌همه! 44- دین شێوازی كۆتایی خۆی له هیچ سه‌رده‌مێكدا وه‌رنه‌گرتووه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. 5- بانگه‌شه كردنی ئاشكرای بۆ ڕێڕه‌وی موعته‌زیله. 66- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌فسیری پێغه‌مبر صلی الله علیه وسلم بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، وه‌كو وتوویه‌تی:(الرسول بشر مثلنا يُوحى إليه، ما حَيْفَسر القرآ‌ن لهذا اليوم، لأنه لا يعرف هذا اليوم). 7- لێكدانه‌وه‌ی قورئان به‌شێوازێكی تازه‌و جیاواز. 8- باوه‌ڕی به‌تازه‌گه‌ری هه‌یه له عه‌قیده. 9- بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت بكرێته دادوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان. 10- باوه‌ڕی به ته‌فسیرێكی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ ئیسلام كه - بۆ نموونه- سزای حه‌دی تێدا نییه. 11- ده‌ڵێت جیهاد حاڵه‌تێك بوو ڕابورد و ته‌وا بوو. 12- پێی وایه یاری تۆپی پێ جیهاده له پێناو خوای گه‌وره! 13- سوكایه‌تی كردنی به‌و كه‌سانه‌ی بایه‌خ به پرسه‌كانی عه‌قیده ده‌ده‌ن. 14- تانه‌دانی له دادگه‌ریی هاوه‌ڵان. 15- ئیجتیهاد مه‌رج نییه پابه‌ند بێت به ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه! 16- پێی وایه ئیجماع به‌واتای ڕاپرسی گشتی دێت. 17- پێی وایه شیعه‌و سوننه 95 له سه‌د ته‌بان ناكۆكی نییه له نێوانیاندا. 18- ده‌ڵێـ من سوننی نیم و نازانم سوننی و شیعه چییه! 19- پێی وایه عاره‌ق خواردن نابێته تاوان ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی تێدا نه‌بێ. 20- پێشنوێژی ئافره‌تان بۆ پیاوان به جائیز ده‌زانێ. 21- ته‌وقه‌كردنی پێ جائیزه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و هه‌روه‌ها پێی جائیزه ئافره‌ت بكرێت به سه‌روك. 222- تانه‌دان له كتێبه‌كانی ته‌فسیر و ئینكاركردنی زۆر پرسی جێگیر له قورئان وسوننه‌ت ...له‌گه‌ڵ ده‌یان شتی تری له‌م شێوه‌و خراپتر.، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌شی به‌ڵگه‌ی ڕاشكاوم لایه له قسه‌ی خۆی به‌ڵام دوورودرێژن ناشێن بۆ ئێره.

240505065901.jpg)
240505065317.jpg)


