العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 14)
: 310
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 14) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی حەوتەمی سیفاتەكان ئەمە حەوتەمین بنچینەو كۆتا بنچینەیە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله تعالی، پێشتریش بە پرسیار  و وەڵام حەوت بنچینەی ترمان خستەڕوو سەبارەت بە ناوەكانی الله تعالی و، بەمشێویەش فێرخوازی زانست بنچینە پێویست و سەرەتاییەكانی زانی دەربارەی ئەسمائوسیفاتەكانی الله تعالی. پرسیاری 1/ حەوتەمین بنچینە چییە كە پێویستە دەربارەی سیفەتەكانی الله عزوجل بیزانین؟ وەڵام/ ئەو بنچینەیە بریتییە لە: (صفات الله تعالى توقيفية لا مجال للعقل فيها) واتە: سیفەتەكانی الله تعالی هەمووی ڕاوەستاوە لەسەر دەقە شەرعییەكان و لەڕێگەی قورئان و سوننەتەوە دەزانرێت و جێگیر دەكرێت، بوارێك نییە بۆ عەقڵ لە دەرەوەی دەقەكانەوە ئیشی تێدا بكات. پێشەوا أحمد بن حنبل رحمه الله فەرموویەتی: ( لا یوصف الله إلا بما وصف به نفسه أو وصفه به رسوله، لا یتجاوز القران والحدیث). الفتوی الحمویة 271. واتە: الله تعالی تەنها بەوە وەسف دەكرێت كە خۆی خۆی پێ وەسف كردووە، یان پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه وسلم ئەوی پێ وەسف كردووە، نابێت لەو بارەوە لە بەڵگەی قورئان و سوننەت دەربچین. پرسیاری2 / بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی سیفەتەكانی الله تعالی تەوقیفیە و تەنها لەڕێگەی ئایەت و فەرمودەوە وەردەگیرێت؟ وەڵام/ بەڵگەی ئایەتی قورئانی پیرۆزە: ﴿قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ﴾ الأعراف: 33. ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مرۆڤ بۆی نییە شتێك دەربارەی پەروەرگاری بڵێت بەبێ بەڵگەیەكی قورئان و سوننەت. پرسیار 3/ سەبارەت بە سیفەتەكانی الله عزوجل، ئاماژەكانی قورئان و سوننەت سێ ئاراستەیان هەیە، ئەو ئاراستانە چین؟ وەڵام/ 1- بریتییە لە باسكردنی سیفەتەكە بەڕاشكاوی، وەكو سیفەتی (العزة) لە ئایەتی: ﴿فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا﴾ [النساء: 139]، هەروەها سیفەتی (البطش) لە ئایەتی: ﴿إِنَّ بَطْشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ ﴾ [البروج: 12]،  هەروەها سیفەتی (اليدين )لە ئایەتی: ﴿ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ ﴾ [المائدة: 64. 2- ناوەكان سیفەت لە خۆ دەگرن، بۆ نمونە: ناوی (الغفور) سیفەتی (المغفرة) واتە لێخۆشبوون لە خۆ دەگرێت، ناوی (السمیع) سیفەتی (السمع) واتە بیستنی لە خۆ گرتووە، ناوی ( العزیز) سیفەتی (العزة) ی لە خۆ گرتووە واتە بەهێز و بەتوانا. 3- دەربڕینی ڕاشكاوانە بە كردارو وەسفێك كە ئاماژە بۆ ناوو سیفەتێك بكات، وەكو: * (الاستواء على العرش) واتە: چوونە سەر عەرش. (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى). [طه:5] . * (والنزول إلى السماء الدنيا) واتە: دابەزین بۆ ئاسمانی دونیا: (ينزل ربنا إلى السماء الدنيا) رواه البخاري (1145)، ومسلم (758). *  (المجيء للفصل بين العباد يوم القيامة) واتە: هاتنی الله تعالی بۆ لێپرسینەوەو یەكلاكردنەوە لە نێوان بەندەكانیدا. (وَجَاء رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا) سورة الفجر/ 22. * (الإنتقام من المجرمین) واتە: تۆڵەسەندنەوە لە تاوانباران. (إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ). [السجدة:22]. [caption id="attachment_4550" align="alignnone" width="1536"] {"source_sid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1628325792651","subsource":"done_button","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]