العربیة
/حوکمی یارییەکان لە شەرعدا/
حوكمى يارييه‌كان له‌ شه‌رعدا:3- يارى (كۆنكان)
: 829
2018-04-12
#حوكمى_يارييه‌كان_له‌_شه‌رعدا:3 يارى كۆنكان يارى كۆنكان، (ورق اللعب) و (كوتشينه‌) و( الشدة) ه‌شى له‌ عه‌ره‌بيدا پێ ده‌وترێت، بريتييه‌ له‌ (54) كارتى درووستكراو له‌ كاغه‌زێكى قايم يان له‌ پلاستيكێكى ته‌نك ، ئه‌م ياريه‌ له‌ بنچينه‌دا بۆ مه‌به‌ستى قومار ئه‌كرێت، هه‌روه‌ها جادوبازه‌كانيش بۆ هه‌ندي فڕوفێڵى خۆيان به‌كارى ئه‌هێنين، مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م يارييه‌ ديار نييه‌ وچه‌ندين بيروبۆچوون ده‌رباره‌ى هه‌يه‌، هێماكانى سه‌ر كاغه‌زه‌كان بريتين له‌: (الكوبة ♥) ئاماژه‌يه‌ بۆ كڵێسا، (البستوني ♠) ئاماژه‌يه‌ بۆ سوپا،(السباتي ♣) ئاماژه‌يه‌ بۆ كشتوكاڵ، (الديناري ♦) ئاماژه‌يه‌ بۆ چينى بازرگانه‌كان. ئه‌م يارييه‌ وه‌كو وتمان له‌ بنچينه‌دا بۆ قومار كردن به‌كارهاتووه‌، جا ئێسته‌ش ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ئامانجه‌ دێيرينه‌كه‌ى به‌كار بێت ئه‌وه‌ حوكمى مه‌يسير ده‌يگرێته‌وه‌و قوماره‌ و حه‌رامه‌، وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( ياأيها الذين آمنوا إنما الخمر والميسر والأنصاب والأزلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه لعلكم تفلحون). به‌ڵام زۆر كه‌س پرسيارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئايا ئه‌گه‌ر ئه‌و يارييه‌ له‌سه‌ر پاره‌ نه‌كرا و ته‌نها بۆ ڕابواردن و كات به‌سه‌ر بردن كرا درووسته‌ يان به‌ هه‌مان شێوه‌ حه‌رامه‌؟ زۆربه‌ى زانايان به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌م يارييه‌يان به‌ حه‌رام داناوه‌ له‌به‌ر دوو هۆكار: يه‌كه‌م: له‌سه‌ر به‌خت و مه‌زه‌نه‌ ڕاوه‌ستاوه‌، ئه‌وه‌ش هه‌مان عيلله‌و هۆكارى حه‌رام كردنى تاوڵه‌يه‌ و فه‌رموده‌ى صحيح مان له‌ صحيح ى موسليمدا له‌و باره‌وه‌ هه‌يه‌: (من لعب بالنردشير فكأنما صبغ يده في لحم خنزير ودمه). دووه‌م: هه‌ميشه‌ ئه‌و يارييه‌ سه‌ر له‌ شه‌ڕ و ناكۆكى و چه‌ندين شتى ناشه‌رعييه‌وه‌ ده‌رده‌كات وئه‌وه‌ى سووديش بێت تێدا به‌دى ناكرێت. ئه‌وانه‌ى كه‌ حه‌راميان كردووه‌ هه‌ر بۆ نموونه‌: له‌ زانا دێرينه‌كان: (ابن حجر الهيثمي) و له‌ زانا هاوچه‌رخه‌كان زۆربه‌يان حه‌راميان كردووه‌، بۆ نموونه‌: عبدالعزيز بن باز و محمد ناصر الدين الالباني محمد بن صالح العثيمين و صالح الفوزان ومشهور حسن و زۆرى تر، هه‌روه‌ها ليژنه‌ى هه‌ميشه‌يى فه‌توا له‌ ده‌سته‌ى گه‌وره‌ زانايانى سعوديه‌ پرسياريان لێ كرا ئه‌يا ئه‌گه‌ر ئه‌و يارييه‌ به‌ بێ به‌رانبه‌ر و هه‌ر بۆ خۆشى كرا حه‌رامه‌؟ ئه‌وانيش به‌ فه‌تواى ژماره‌ 4338 له‌به‌روارى 21/1/1402 حه‌راميان ده‌ركردووه‌. ته‌نانه‌ت (عائشة أوغلو) ى كچى سوڵتان (عبد الحميد) ى دووه‌م له‌ كتێبى: (مذكرات الأميرة عائشة) دا ده‌ڵێت: ئه‌و يارييه‌ له‌ لايه‌ن زانايانى ده‌وڵه‌تى عوسمانييه‌وه‌ حه‌رام كرابوو. به‌ڵكو يه‌كێك له‌ پاشاكانى فه‌ره‌نسا كاتێك بينى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى زۆر به‌و يارييه‌وه‌ سه‌رقاڵ بوونه‌و كاريگه‌رى خراپى كردووه‌ته‌ سه‌ر ئيش و كاريان قه‌ده‌غه‌ى كرد و هه‌ركێ بيكردايه‌ ده‌ستگير ده‌كرا بۆ ماوه‌يه‌كى كه‌م زيندان ده‌كراو دواتر سزاى لێدانيشى بۆ زياد كرا وه‌كو له‌ كتێبى: (قضايا اللهو والترفيه) ى مادون رشيد هاتووه‌ لاپه‌ڕه‌/ 185- 187. له‌به‌رانبه‌ريشدا هه‌ندێكى كه‌م له‌ زانايان كه‌ ئاستى زانستيان ناگاته‌ ئاستى ئه‌وانه‌ى حه‌راميان كردووه‌، وتوويانه‌ ئه‌و يارييه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ نه‌بێت و حه‌رامى ترى تێكه‌ڵ نه‌بێت وه‌كو دواكه‌وتنى نوێژ و قسه‌ى نابه‌جێ و له‌يه‌كتر زوير بوون، وتوويانه‌ ته‌نها مه‌كروهه‌و حه‌رام نييه‌، بۆ نموونه‌: (د. وهبة الزحيلي) له‌ كتێبى ( الفقه الاسلامي وأدلته ج4/ص 2667) وتوويه‌تى: (ولعب الشدة أو الورق مكروه لإنه يلهي عن ذكر الله ويصبح حراماً إن كان على شرط المال) واته‌: يارى كۆنكان كه‌راهه‌تى هه‌يه‌ چونكه‌ موسوڵمان له‌ يادى خوا دوور ده‌خاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ حه‌رام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ بێت. هه‌روه‌ها له‌ كاتى به‌ دواداچوونمدا بۆ حوكمى ئه‌م يارييه‌ له‌ قسه‌ى زانا هاوچه‌رخه‌كاندا قسه‌يه‌كى سه‌يرى زانايه‌كى سعودى م گوێ لێ بوو كه‌ به‌وه‌ ناوى ده‌ركردووه‌ زۆر سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ و ناوى عبد الله المطلق ه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌كه‌يم زۆر به‌لاوه‌ سه‌ير بوو حه‌زم كرد بۆ ئيوه‌شى بگێڕمه‌وه‌، ئه‌ڵێت: من پێشتر ئه‌و يارييه‌م به‌ حه‌رام ده‌زانى ، تاكو چووم سه‌ردانێكى سه‌ربازه‌كانم كرد ، بينيم زۆر بێ كارن و زياتر خه‌ريكى يارى كۆنكانن، ئه‌ڵێت: ئيتر منيش له‌ حه‌رامكردنى ئه‌و يارييه‌ پاشگه‌ز بوومه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ زۆر بێ كارن و ئه‌گه‌ر يارى كۆنكانيش نه‌كه‌ن چى بكه‌ن!! يارى كۆنكان جياواز له‌ هه‌ر يارييه‌كى تر كه‌ ڕه‌نگه‌ مه‌به‌ستيكى باش و سوودێكى بۆ به‌ هێزكردنى ژيرى و بيركردنه‌وه‌، يان بۆ هێزى لاشه‌ هه‌بێت، ئه‌مه‌يان له‌ زيان زياترهيچ سوودێكى نييه‌ و هيچ مه‌به‌ستێكى ئيسلامى جوانى تێدا به‌دى ناكرێت له‌ هيچ ڕوويه‌كه‌وه‌، بۆيه‌ زانايان له‌ حه‌رامكردنيدا خيلافێكى وايان له‌ نێواندا نييه‌ و فه‌رموويانه‌ له‌سه‌ر پاره‌ بێت و بۆ كات به‌سه‌ربردن و خۆشيش بێت هه‌ر حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌يه‌. سه‌رچاوه‌: - حكم لعب الورق من غير قمار / محمد صالح المنجد. - ما هو حكم لعب الشدة؟/ مشهور حسن آل سلمان. - فه‌تواكانى اللجنة الدائمة له‌و باره‌وه‌:4338 له‌به‌روارى 21/1/1402.سه‌رچاوه‌ى تريش. إحسان برهان الدين 2017-10-6 سلێمانى