العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٥٠- (المقدمة) ى ابن خلدون
: 509
2018-04-11
له‌ بنچينه‌دا ئه‌م كتێبه‌ به‌ ناو بانگه‌ى ابن خلدون، ته‌نها پێشه‌كييه‌ك بوو بۆ كتێبێكى مێژوويى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌ويش هه‌ر خۆى نووسيوێتى به‌ ناونيشانى: "كتاب العبَر وديوان المبتدأ والخبر والخبر في تاريخ العرب والبربر ومن عاصرهم من ذوي الشّأن الأكبر" المقدمة دواتر وه‌كو كتێبێكى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ل كرا و له‌ هه‌موو شوێنيكى جيهان و له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌ تاكو ئه‌م ڕۆژگاره‌ى خۆمان،شوهره‌ت و بايه‌خ پێدانێكى زۆرى بۆ درووست بووه‌. كتێبه‌كه‌ هه‌وڵێكى ناياب و كه‌م وێنه‌يه‌ بۆ تێگه‌يشتنى مێژووى جيهان و به‌ تايبه‌تى له‌ زانستى كۆمه‌ڵناسيدا به‌ خاڵێكى وه‌رچه‌خان دانراوه‌ له‌ مێژووى نووسيندا. المقدمة له‌ شه‌ست فصل پێكهاتووه‌، به‌ڵام باسه‌كانى له‌سه‌ر شه‌ش ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى دابه‌ش بوونه‌ به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌: الباب الأول: في العمران البشري على الجملة وأصنافه وقسطه من الأرض. الباب الثاني: في العمران البدوي وذكر القبائل والأمم الوحشية. الباب الثالث: في الدول والخلافة والملك وذكر المراتب السّلطانية. الباب الرابع: في العمران الحضري والبلدان والأمصار. الباب الخامس: في الصنائع والمعاش والكسب ووجوهه. الباب السادس: في العلوم واكتسابها وتعلّمها. كتێبى المقدمة كۆمه‌ڵێك بيردۆزه‌و ميتۆدى له‌ بوارى زانستى كۆمه‌ڵناسى به‌ تايبه‌ت و هه‌ندێ بوارى زانستى تر به‌ گشتى له‌ خۆگۆتووه‌، به‌ڵكو به‌ پيچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى ڕۆژئاوا بۆ ئوگه‌ست كۆنت كه‌ دامه‌زرێنه‌رى زانستى كۆمه‌ڵناسى بێت، ابن خلدون به‌ دانانى كتێبى المقدمة له‌ ديدو باوه‌ڕى زۆر له‌ زانايان و توێژه‌رانه‌وه‌ خۆى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و زانسته‌يه‌. ابن خلدون له‌ پێشه‌كييه‌كه‌يدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ كۆمه‌ڵگاكان به‌ پيى ياساو ڕێسايه‌كى ديارى كراو ڕێ ده‌كه‌ن كه‌ تێگه‌يشتن له‌و ياساو ڕێسايانه‌ ڕێگه‌ ده‌دات پێشبينى داهاتووى بۆ بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و زانسته‌ى كه‌ به‌ زانستى (العمران) ناوى بردووه‌، ناكه‌وێته‌ ژێر كاريگه‌رى تاكه‌ كه‌سه‌كانه‌وه‌ به‌ڵكو به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى كۆمه‌ڵگاكان كاريگه‌رييان له‌سه‌رى هه‌يه‌. دانه‌رى ئه‌م كتێبه‌ ناوى: (عبد الرحمن بن محمد بن خلدون الحضرمي)ه‌، مێژوونووسێكى عه‌ره‌به‌و به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌نده‌لوسييه‌، به‌ڵام له‌ تونس و له‌ ولاتانى باكورى ئيفريقيا ژياوه‌، گه‌شتى به‌وڵاتاندا زۆر كردووه‌ و جێگاى ڕێزو مه‌زن ڕاگرتنى خه‌ڵكى و سه‌ران و ناودارانى سه‌رده‌مى خۆى بووه‌، قازى ماليكيه‌كان بووه‌و، له‌ 732 ى كۆچى له‌ دايكبووه‌و له‌ 808 كۆچى وه‌فاتى كردووه‌.   كتێبى المقدمة سێ جار له‌ لايه‌ن دانه‌ره‌كه‌يه‌وه‌ نووسراوه‌و زيادو كه‌مى بۆ كراوه‌، بۆيه‌ زۆربه‌ى ئه‌و چاپانه‌ش كه‌ ده‌ستاوده‌ستيان پێ ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆتا نوسخه‌ى دانه‌ر وه‌رگيراوه‌، بيگومان چاكترين ته‌حقيقيش كرابێت ته‌حقيقى الدكتور علي عبد الواحد وافي يه‌، چونكه‌ هه‌ندێك په‌راوێژى نايابى له‌سه‌رى تۆمارى كردووه‌، هه‌ندێك پێيان وايه‌ چاپى دار نهضة مصر چاكترين چاپه‌، هه‌ندێكيش چاپى المكتبة العصرية به‌ چاپێكى چاك ده‌زانن كه‌ درويش جويدي ته‌حقيقى كردووه‌، هه‌روه‌ها چاپێكى ترى هه‌يه‌ دار العلوم والفنون والآداب له‌ سێ به‌رگدا به‌ ته‌حقيقى عبد السلام الشدادي كردوويه‌تى و چاپى زۆرى ترى هه‌يه‌. له‌ كۆتاييدا ده‌ڵێم: من ته‌نها ويستوومه‌ كتێبه‌كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى كشتى بناسێنم و هانى خوينه‌ر بده‌م خۆى بيخوێنيته‌وه‌و ده‌رباره‌ى المقدمة زانيارى به‌ده‌ست بهينيت، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كتيبه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ دانه‌ره‌كه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ جيهانى به‌ خۆيه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ولێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌رباره‌ ده‌نوسن و، له‌چه‌ند دێڕێكدا ناناسريت به‌ باشى، يه‌كيك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ يوتيوب بينيم به‌ قوڵى و به‌ وردى باس له‌ فيكرى ابن خلدون و كتێبه‌كه‌ى ده‌كات، شێخ عمر محمود بوو كه‌ به‌ دورو درێژى ئه‌و كتێبه‌ شيده‌كاته‌وه‌، بۆ نموونه‌ له‌وێ وتوويه‌تى: ناتوانم له‌ كه‌سێك تێبگه‌م به‌ خۆى بڵێت بانگخواز و ئه‌و كتيبه‌ى نه‌خوێندبێته‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه‌ بزانيت بيرمه‌ندى به‌ناوبانگى موسوڵمان دوكتۆر عمادالدين خليل ئه‌ڵێت سێ ساڵ ئه‌و كتێبه‌م له‌ زانكۆ به‌ وانه‌ وتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌شى بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ مێژووى دونيادا سێ كه‌س زۆرترين باس كراون: يه‌كه‌ميان پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و دووه‌م شيكسپيرو سێيه‌ميان ابن خلدون. ئه‌وه‌شم لا مه‌به‌سته‌ بڵێم: باسكردنم بۆ ابن خلدون و كتێبه‌كه‌ى به‌و واتا نييه‌ ڕه‌خنه‌م له‌سه‌رى نه‌بيت ، به‌ڵكو واقيعى حاڵ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ باسم كرد و له‌ كاتى گونجاويشدا له‌وانه‌يه‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى له‌سه‌رێتى باسى بكه‌م.