#فەرموودە_لاواز‌و_بێ_بنەماكان:6 ئایا ڕاسته عومه‌ر (رضي الله عنه )به ئاشكرا هیجره‌تی كردووه؟ له باسه‌كانی تایبه‌ت به هیجره‌تی هاوه‌ڵاندا، وا مه‌شهوره كه هه‌موو هاوه‌ڵان به نهێنی كۆچیان كردووه جگه له عومه‌ر نه‌بێت ڕه‌زای الله ی لێبێت به ئاشكرا هیجره‌تی كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌قه‌یه كه ابن الأثير الجزري رحمه الله له " أُسْد الغابة " (4/58) باسی كردووه: ( لم يهاجر أحد من أصحاب النبيّ صلّى الله عليه وسلّم إلاّ مُتَخفِّيا، غيرعمر بن الخطّاب رضي الله عنه ...)، وفيها أنّه قال:" من أراد أن يُثْكِل أمَّه، أو يوتمَ ولده، أو يُرمّل زوجته، فَلْيَلْقَني ورا‌ء هذا الوادي .. " ). واته: هه‌موو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم به نهێنی هیجره‌تیان كردووه جگه له عومه‌ر نه‌بێت ڕه‌زای الله ی لێبێت، هه‌ر له‌و ڕیواته‌دا هاتووه كه عومه‌ر فه‌رموویه‌تی: كێ ئه‌یه‌وێت جه‌رگی دایكی بسووتێ یان مناڵه‌كانی هه‌تیو بكه‌ون یان هاوسه‌ره‌كه‌ی بێوه‌ژن بكه‌وێت با لای ئه‌و دۆڵه ڕێگه‌ی كۆچكۆدنم لێ بگرێت! به‌ڵام ئه‌م ڕیواته ڕاست نییه و سه‌نه‌ده‌كه‌ی له‌سه‌ر سێ كه‌س بونیات نراوه كه هیچیان ناسراو نین و مه‌جهولن، هیچ زانایه‌كیش له زانایانی جه‌رح و ته‌عدیل باسی كه‌سی له ئه‌وان نه‌كردووه. شه‌یخی ئه‌لبانی له ته‌حقیقی كتێبی (فقه السیرة) ی البوطی دا به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه و فه‌رموویه‌تی ئه‌و ڕیوایه‌ته صحیح نییه، هه‌روه‌ها دكتۆر أكرم العمري له كتێبه‌كه‌یدا (صحیح السیرة النبویة) ده‌ڵێت: "وأما ما روي من إعلان عمر الهجرة وتهديده من يلحق به فلم يصح ". واته: ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت كه گوایه عومه‌ر به ئاشكرا كۆچی كردووه و هه‌ره‌شه‌ی له كافره‌كانی عه‌ره‌ب كردووه ئه‌وه ڕاست نییه. سه‌باره‌ت به ئازایی و نه‌به‌ردی عومه‌ر ڕه‌زای الله ی لێبێت كه‌س گومانی له‌وه نییه، به‌ڵام لێره قسه‌كه له‌سه‌ر سه‌نه‌دی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌یه كه راست نییه. ئینجا گومان له‌ودا نییه خودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم كه له هه‌موو هاوه‌ڵان ئازاتر بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵیدا رضي الله عنه به نهێنی هیجره‌تیان كردووه به‌سه‌رهاته‌كه‌ش مه‌علومه. له سه‌حیحی بوخاریشدا ده‌رباره‌ی هیجره‌تی عومه‌ر ره‌زای خوای لێبێت هاتووه: "أول من قدم علينا مصعب بن عمير وابن أم مكتوم وكانوا يُقرئون الناس، فقدم بلال وسعد وعمار بن ياسر رضي الله عنهم . ثم قدم عمر بن الخطاب رضي الله عنه في عشرين من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم ... ". ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه عومه‌ر به‌ته‌نها هیجره‌تی نه‌كردووه به‌ڵكو بیست كه‌سی له هاوه‌ڵان له‌گه‌ڵدا بووه. به‌ڵكو د. محمد عبد الله العوشن ده‌ڵێت: جێگیر بووه له ڕیوایه‌تێكدا كه ابن اسحاق ده‌یگێڕێته‌وه‌و ابن حجر و الوادعي و سلمان العودة له لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌دا به صحیح یان زانیوه كه عومه‌ر رضي الله عنه به نهێنی هیجره‌تی كردووه. بۆیه ڕاستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه عومه‌ریش وه‌كو هاوه‌ڵانی تر و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم به نهێنی كۆچی كردووه و ڕاست نییه كه ته‌نها خۆی له نیو هه‌موو هاوه‌ڵاندا به ئاشكرا هیجره‌تی كردبێت و هه‌ڕه‌شه‌ی له موشریكانی قوره‌یش دابێت و ئه‌وانیش نه‌یانتوانیبێت ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه. له كۆتاییدا ده‌ڵێم: نازانم بۆ كورد ئه‌وه‌نده حه‌زی به ڕیوایه‌تی لاواز و موضوع ه و پێیشی ناخۆشه كه‌س حه‌قیقه‌تی ئه‌و ڕیوایه‌تانه بخاته ڕوو، یان ته‌نها باسی ڕیواته سه‌حیحه‌كان بكات.. إحسان برهان ا‌لدین 2018-09-13او