العربیة
/گشتی/
وانەیەك بۆ ئەوانەی وەڵامی گومان دەدەنەوە!
: 484
2021-11-06

وانەیەك بۆ ئەوانەی وەڵامی گومان دەدەنەوە! بەر لە سەدەیەك شێخ (محمد عبدُه) لە گەڵ مولحیدێكدا بەناوی (فرح انطون) مونازەرەیەكی مێژوویی ئەنجامدا، دەرنجامی مونازەرەكە بە فەرمی سەركەوتنی شێخ موحەممەد عەبدو بوو، بەڵام ئەو كەسەی كە ناوی دەركرد و قسە و گومانەكانی بە هەموو لایەكدا بڵاوبویەوە مولحیدەكە بوو! چونكە خەڵكی دڵیان وابەستەی قسەی نامۆ و سەرنج ڕاكێش دەبێت و لە مێشكیاندا دەمێنێتەوە و بیركردنەوەیان پەرتەوازە دەكات. وەڵامی گومان و تاوتوێكردنی شوبهە نابێت خەڵكی بۆ بانگهێشت بكرێت و خولی بۆ بكرێتەوە وەكو چۆن بۆ فێربوونی فەرموودەو فیقهو تەفسیر جاڕی بۆ بدرێت و خەڵكی بۆ كۆبكرێتەوە، بەڵكو پێویستە بەتایبەت وەڵامی ئەو كەسانە بدرێتەوە كە شوبهەكە لەناو دڵ و مێشكیاندا جێگای خۆی كردوەتەوە و كێشەی فیكری بۆ درووست كردون، نەوەك گومانەكان ئاراستەی هەموان بكرێن! ڕاستە هەندێ شوبهەو گومان هەیە سادەو پووچەڵن و ڕەددانەوەیان ئاسانە، بەڵام هاوكات دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت - وەكو هیثم طلعت دەڵێت - هەندێ كەسیش هەن بیركردنەوەیان زۆر سادە و ڕواڵەتی و لاوازە، و لەوانەیە یەك شوبهە بیروباوەڕیان لەق بكات و تاماون نەگەڕێنەوە سەر فیترەتی خۆیان. إحسان برهان الدین 2 محرّم 1442 21 آب 2020