زانایان له‌م باره‌وه قسه‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆیه باشتره موسوڵمان هه‌رچی بكات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه بیكات ، پێشه‌وا (الزركشي) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له كتێبی البرهان دا ده‌ڵێت: كارێكی باشه قورئان بۆنخۆش بكرێت وبخرێته سه‌ر جێگه‌یه‌كی به‌رز ، ده‌گێڕنه‌وه له عیكریمه ڕه‌زای خوای لێبێت كه موسحه‌فی خستووه‌ته سه‌ر ڕوخساری و فه‌رموویه‌تی كتێبی په‌روه‌ردگارم كتێبی په‌روه‌ردگارم ! به‌ڵام له هیچ هاوه‌ڵێكی تر نه‌هاتووه كه ئه‌و كاره‌ی كردبێت ، هه‌ر بۆیه هه‌ندێ له زانایان وه‌كو پێشه‌وا مالیكی كوری ئه‌نه‌س ئه‌و كاره‌ی به باش نه‌زانیوه‌و زۆر زانای تریش هه‌ر به مه‌كروهیان زانیوه ، له زانا هاوچه‌رخه‌كان پرسیار له ئیبنوباز كرا به ڕه‌حمه‌ت بێت فه‌رمووی: درووسته موسحه‌ف ماچ بكرێت و هیچ گوناهێكی ناگات ئه‌و كه‌سه ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه له‌و باره‌وه نه‌كردنی باشتره ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌توایه‌ش ئه‌لبانی به ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌و كاره‌ی به بیدعه زانیوه‌و له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه ماچكردنی قورئانی پێ باش نه‌بووه و (ابن عثیمین) یش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه. منیش لێره له ڕووناكی قسه‌ی زانایان له كۆن و نویدا ئه‌ڵێم: ماچكردنی قورئان و دانانی له جێگه‌ی به‌رز و بۆنخۆشكردنی و هه‌ستان له‌به‌ری مادام مه‌به‌ست له‌و كاره خۆشویستن وڕێزگرتن بێت ، ئه‌گه‌ر چی به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نییه ، به‌ڵام له‌سه‌ر فه‌توای ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌یان داوه ئه‌ڵێم: ئاساییه بكرێت و نه‌شكرێت باشتره، هه‌ر چۆنێكیش بێت دواجار پێوه‌ری خۆشویستن و ڕێزگرتنی موسوڵمان له قورئان ڕێزگرتنێتی له حوكمه‌كانی و كار كردنێتی بهفهررمانهكانی و ڕاوهستانێتی له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی. إحسان برهان ا‌لدین 2016-12-2 سلێمانی