یه‌ك واتای هاوبه‌ش له دوو قه‌سیده‌ی (زه‌هاوی) و (قانیع) دا
قه‌سیده‌یه‌كی شاعیری بەناوبانگ (جمیل صدقي الزهاوي )هه‌یه به ناونیشاني (ثورة في الجحیم) شۆرشێك له دۆزه‌خدا ، له كۆتایی دیوانه‌كه‌یداهاتووه‌و زیاتر له چوار سه‌د به‌یته ،هه‌ندێك له‌وانه‌ی به نێوه‌ڕۆكه هزرییەكەی سه‌رسامن به داستان و مەلحەمە ناوی ده‌به‌ن ، واتە قەسیدەیەكی درێژ وگرنگە.
زه‌هاوی لەو قەسیدەدا باس له خه‌ونێكی خۆی ده‌كات كه بینیوێتی مردووه و مه‌لائیكه‌ت له ناو گۆڕه‌كه‌یدا هه‌ندێ پرسیاریان لێ كردووه و ئه‌ویش له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی دونیا وه‌كو ڕۆشنبیرێك كه قه‌ناعه‌تی به دین و دینداره‌كان نییه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ده‌رباره‌ی هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی بیروباوەڕ وهه‌ڵوێستی له‌مه‌سه‌له‌ی ئازادی ئافره‌ت و مه‌سه‌له‌ی سه‌رپۆش و زۆر شتی تر ، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌رده‌چێت بۆ دۆزه‌خ ببرێت و له‌وێ چاوی به گه‌وره شاعیرانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێت ، وه‌كو (الأخطل و جریر و المعري و عمر الخیام و الحلاج) و هه‌روه‌ها (دانتي وشكسپیر) و زۆر كه‌سایه‌تی تر كه ئه‌وانیش نیشتەجێی دۆزەخ ده‌بن.
دوای خستنه ڕووی زۆر دیمه‌نی به‌رجه‌سته‌كراو له وتاربێژانی نێو دۆزه‌خ وه‌كو ئه‌رستۆ و بۆڵە وگله‌یی كردنی مەنسوری حه‌للاج له پەروەردگاری خۆی ، له كۆتاییدا دۆزه‌خییه‌كان بڕیاری ئه‌نجامدانی شۆڕش ده‌ده‌ن و له‌و شۆڕشه‌دا سه‌رده‌كه‌ون و له سزا و ئه‌شكه‌نجه ڕزگاریان ده‌بێت و هەر لە درێژەی خەوەكەیدا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شه‌یتانه‌كان و له‌سه‌ر پشتی ئه‌وان به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێده‌كه‌ون و له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا ده‌گرن و كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن و هه‌رچی گێل و گه‌مژه‌و دواكه‌وتووكان هه‌یه وه‌كو زه‌هاوی ناویان ده‌بات ونیشتەجێی بەهەشتن ڕاویان دەنێن و لە بەهەشت دەریان دەكەن و خۆیان به‌هه‌شت داگیر ده‌كه‌ن و دەبن بە خاوەنی!
به هه‌مان شێوه شاعیری ناوداری كورد (قانع) قه‌سیده‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه بەنێونیشانی (گەشتێك لەبەهەشتدا) جۆرێكە لە شوێن پێ هەڵگرتن و لاساییكردنەوە بۆ قەسیدەكەی زەهاوی (رحلة إلی الجحیم) بەڵام ئەگەرچی نێوەڕۆكی قەسیدەكەی قانع لە (الكومیدیا الإلهیة)ی دانتي و(رسالة الغفران)ی أبو العلاء المعري و (التوایع والزوابع )ی ابن شهید الأندلسي نزیكە، بەلام بەدووری دەزانم قانیع جگە لە قەسیدەكەی زەهاوی خوێندبێتەوە.
قانع لە هۆنراوەكەیدا باس له مردنی خۆی ده‌كات و گفتۆگۆكردنی به شێوه‌یه‌كی گالته ئامێز له گه‌ڵ مونكه‌ر ونه‌كیر و هەر لەسەرەتای چوونە ناوگۆڕەگەی بە مەلائیتەكان دەڵێت:
وتم فریشتە قەزات لە گیانم ******* بێقەدری نەبێت ناوت نازانم
وتی من ناوم كاك ئەڕنەموكە*****هاوەڵەكەشم شێخ ئەڕنەموكە
دواتر هەنگاو بە هەنگاو بە شێوەیەكی تەنزئامێز باس لە قۆناغەكانی حەشر و زیندووبوونەوە دەكات و هه‌ندێ له دیمه‌نه‌كانی حه‌شر و پردی سیرات باس دەكات كە چۆن به به‌رتیل مه‌لائیته‌كانی قه‌ناعه‌ت پێكردووه و له‌سه‌ر پرده‌كه په‌ڕیوه‌ته‌وه:
نیوەی کفنەکەم دا بەشورتەکان
ڕێم بۆ چۆڵ کرا بە سووک و ئاسان
تێپەڕیم دەرچووم ڕۆیشتمە ئەوبەر
ڕوانیم بەهەشتە و باخاتە یەکسەر
دواتر هه‌ر به به‌رتیل ده‌رگاوانه‌كانی به‌هه‌شتی قایل كردووه بچێته ژووره‌وه:
وتم باش چاوش ئەچم بۆ بەهەشت ** بۆ دیدەن خزم وبۆ سەیران وگەشت
وتــــــــی جـــــــــەوازی عبـــــورت پێیە؟ ******** بێنە بزانـــــم كە ئیمزای كێیە؟
نیوەی كفنەكەم دا بە شورتەكان ***** ڕێم بۆ چۆڵ كرا بەسەهل و ئاسان.
ئینجا دوای ئەوەی دەچێتە ناو بەهەشتەوە دەبینێت به‌هه‌شت پڕه له پیره‌ژن و خه‌ڵكی ته‌مه‌ڵ و په‌ككه‌وته وبەهەشت وەكو تەمەڵخانە یان خانەی پیران وێنا دەكات، كاتێكیش له‌وێ برسی ده‌بێت و پلیتی چێشتخانەكانی ناو بەهەشتی پێ نابێت، نەنكی بیر دەكەوێتەوە چونكە قەناعەتی وایه كە لەوێ ئیش بەدەستە ولەناو بەهەشتدا ده‌یدۆزێته‌وه و ئەویش واسیته‌ی بۆ ده‌كات وده‌چێته چێشتخانه.
چووم بۆ لای چێشتکەر ڕاشین وەربگرم
نەوا لەبرسا بە بێکەس بمرم
وتی تۆ ناوت هیچ نەنووسراوە
بەشە خواردنت بۆ دانەنراوە
لە خواوەڕاسان کەوتەوە بیرم
نوێژ و ڕۆژووەکەی نەنکەکەی پیرم
زانیم لە بەهەشت کە ئیش بەدەستە
یا پایەی بەرزە یا تۆزێ پەستە
شایه‌نی باسه وزۆر ڕوونه بۆ كه‌سی شاره‌زا له بواری ئه‌ده‌ب به تایبه‌تی ئەدەبی بەراوردكاری (الأدب المقارن)، زه‌هاوی شوێن پێی المعري شاعیری عه‌ره‌بی هه‌ڵگرتووه له (رسالة الغفران) و وهەروەها (الكومیدیا الإلهیة)ی دانتی ولەوانەیە كتێبەكەی ابن شهید الأندلس یشی بینیبێت، قانیعیش كاریگه‌ری زه‌هاوی به‌سه‌ره‌وه بووه و لاسایی ئەوی كردووه‌ته‌وه و هەموو ئه‌و شاعیرانه‌ش له بواری فیكری و هه‌ڵوێستیان له دین و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دین بووه لەیەكترەوە نزیكن.