العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
" حب الوطن من الإيمان " خۆش ويستنى نيشتمان له‌ ئيمانه‌وه‌ دێت. :24
: 1236
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:24 " حب الوطن من الإيمان " خۆش ويستنى نيشتمان له‌ ئيمانه‌وه‌ دێت. فه‌رمووده‌يه‌كى هه‌ڵه‌به‌ستراوه‌و، درۆيه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دانراوه‌، چونكه‌ خۆشه‌ويستى وه‌ته‌ن په‌يوه‌ندى به‌ ئيمانه‌وه‌ نييه‌ و مه‌سه‌له‌يه‌كى خۆڕسكه‌ و خه‌ڵكى ئيماندار و بێ ئيمان وه‌‌ته‌نى خۆيان خۆشده‌ويت و ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌ڕاست بووايه‌ بي باوه‌ڕه‌كانيش به‌ خۆشويستنى نيشتمانه‌كانيان ده‌بوونه‌ ئيماندار، خۆشه‌ويستى وه‌ته‌ن - وه‌كو زانايه‌كى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى - وه‌كو خۆشه‌ويستى نه‌فس و ماڵ و مناله‌ ، هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيشى به‌ ئيمانه‌وه‌ نييه‌ و نيشانه‌ش نييه‌ بۆ ئيمان. ئه‌م فه‌رمووده‌ زۆر كه‌س پێيان وايه‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيحه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستيدا فه‌رمووده‌يه‌كى بێ بنه‌ماو دانراوه‌ له‌سه‌ر زارى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وئه‌و لێى بێ به‌رييه‌. فه‌رمووده‌ناسان ئه‌م فه‌رمووده‌يان به‌ (موضوع) داناوه‌، بۆ نموونه‌، له‌ زانا دێرينه‌كان: " الصاغاني له‌ كتێبى (الموضوعات) باسى كردووه‌ ، به‌ هه‌مان شێوه‌ (السخاوي) ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: : "لم أقف عليه" واته‌ هيچم ده‌رباره‌ى نه‌بينيوه‌ كه‌ فه‌رمووده‌ بيت. له‌ زانا هاوچه‌رخه‌كانيش - بۆ نموونه‌ - شێخ ئه‌لبانى و ابن عثيمين هه‌ردوكيان ده‌رباره‌ى فه‌رموويانه‌: (موضوع)ه‌. إحسان برهان الدين 10- شعبان-1438 2017-5-6 سلێمانى