العربیة
/مێژوو/
سیاسەتی بێ ڕەوشت كارەساتە !
: 157
2024-01-28

سياسەت لەم سەردەمەدا بە گەردیلەش ویژدان و ڕەوشتی تێدا نەماوە، دڕەندەییەكە جگە لەبەرژەوەندی مادی هیچ پێورەێكی تری نییە وهیچی تر ناخوێنێتەوە! 

لە ئێستادا، هەڵوێستی سیاسەت و سیاسەتمەندارانی ڕۆژئاواییەكان و ئەوانەش كە بەناحەق پێیان دەوترێت سەرۆك و سەركردەكانی جیهانی ئیسلامی، لە مەڕ ڕووداوەكانی غەززەدا هەمووی شەرمەزارییە و پەردە لەسەر حەقیقەتی ئەوان لادەدات و بێ ڕەحمی و دڕەندەیی ئەوان و بەكرێگرتەیی و ناپاكی ئەمان وەكو ڕۆژی ڕوناك نیشان دەدات. 

ئەم ستەم و وەحشیگەرای كە لە دژی موسوڵمانی غەززە كرا ودەكرێت كە بەبەرچاوی هەموو دونیاوە ئەنجام دەدرێت، شایەتی ئەو دوژمنایەتییە مێژووییە قوڵەی جولەكە و گاور و شوێنكەوتوو و بەكرێگرتەكانیانە، شەرمەزاری نامەیەكە شوێنەوار و باسی لە مێژوودا ناسڕێتەوە. 

بە بێ هیچ گومانێك، ڕووداوەكان دەرخەری ئەوەشن كە سەركردە بە ناو ئیسلامییەكانی وڵاتە عەرەبییەكان، ئامرازێكی سووكن بە دەستی ڕۆژئاو وهەموو بەهایەكی ئایینی و مرۆیی و ڕەوشتییان لەدەست داوە و ڕێك فەرموودەكەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم یان لەسەر جێبەجێ دەبێت كە فەرموویەتی: (إنَّ ممَّا أدرك النَّاسُ من كلامِ النُّبوَّةِ الأولَى : إذا لم تستحْيِ فاصنَعْ ما شئتَ)..كەسێكیش كە دینی نەما شەرمیشی نامێنێت، ئەگینا ئەگەر دڵۆپەیەك شەرمیان تێدا بمایە دەبوو یان بەرگرییەكیان لە موسوڵمانانی ستەم لێكراوی فەلەستین بكردایە، یان لە شەرمەزاریدا سەری خۆیان لەقوڕنایە و ڕوویان نەهاتایە هەرگیز جارێكی تر سەربەرز بكەنەوە، بەڵام وەكو شاعر دەڵێت: 

لقد أسمعت لو ناديت حيا *** ولكن لا حياة لمن تنادي 

ولو نار نفخت بها أضاءت *** ولكن أنت تنفخ في رماد