نووسه‌رو وبیره‌مه‌ندێكی میسرییه ، له ساڵی 1945ز له (دمیاط) له میسر له دایكبووه ، دوكتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی هه‌یه له ئابوری كشتوكاڵدا ، خاوه‌نی چه‌ندین كتێب بوو كه تێیاندا هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئیسلام و،داوای جیاكردنه‌وه‌ی دین وده‌وڵه‌تی له‌یه‌كتر ده‌كرد، هه‌میشه له نووسینه‌كانیدا جه‌ختی ده‌كرده سه‌ر تانه‌دان له ده‌سه‌ڵات و مێژووی ئیسلامی و سوكایه‌تی كردن به سه‌رانی ناوداره ئیسلامییه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی داوای جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تیان له میسر و جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌كرد ،كه‌ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی په‌یدا بوونی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتنی جه‌ماوه‌ری له فه‌ره‌ج فۆده كه دواجار ئه‌زهه‌ریش تێیدا به‌شدار بوو ، ئه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌وڵه‌تێكی دینی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران _ با سوننیش بێت - له میسر درووست بێت، بۆیه به‌رده‌وام حكومه‌تی له‌و جۆره مه‌ترسیانه ئاگه‌دارده‌كرده‌وه ، هاتنی (جعفر النمیري)ش له‌سودان به حوكمێكی ئیسلامی له 1983ز مه‌ترسێكانی پتر كرد ، ئینجا به پێی چه‌ندین به‌ڵگه كه له كتێبه‌كانیدا ده‌یخسته ڕوو پێی وابوو خیلافه‌تی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی بووه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نه‌بووه ،هه‌روه‌ها پێی وابوو ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت ده‌كرێت ده‌سكاری بكرێن ، جگه له بیروبۆچونی تایبه‌تی خۆی له دژی زۆرێك له چه‌مكه جیاجیاكانی ئیسلام و هاوكات لێكدانه‌وه‌ی سه‌لبی خۆی هه‌بوو بۆ هه‌موومێژووی ئیسلام ، پێش كوژرانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م به هاوبه‌شی له گه‌ڵ كه‌سایه‌تی كۆمۆنیستی به‌ناوبانگ ( محمد أحمد خلف الله) مونازه‌ره‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (محمد الغزالي و مأمون الهضیبی ومحمد عمارة ) ئه‌نجامدا به ناوونیشانی:( مصر بین الدولة الدینیة والدولة المدنیة) كه زیاتر له بیست هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی بوون، هه‌وروه‌ها مونازه‌ره‌یه‌كی تریشی به‌هه‌مان ناوونیشان و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی عه‌لمانی به‌ناوبانگ(فۆاد زكریا )له‌به‌رانبه‌ر (محمد عمارة و محمد سلیم العوا) ئه‌نجامدا كه زیاتر له چوار هه‌ززار كه‌س ئاماده‌ی بوون...له ساڵی 1992ز له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجێك به ناوی ( عبدالشافي رمضان ) كوژرا كه دواتر ئه‌و گه‌نجه له سێداه درا. بۆزانیاری زیاتر بڕوانه: سایتی(ویكبیدیا) ،(الإنحراف العقدي فی أدب الحداثة و فكرها)