العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 17) 
: 265
2021-10-18
  القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 17) 6 - ئەو كەسەی كە باوەری بە پەكخستنی سیفەتەكان هەیە كە پێی دەوترێت (تعطیل) هەندێ شت لەسەر خۆی (لازم ) پێویست دەكات و واتاكەی دەكات بە ماڵ بەسەر خۆیدا، جا كە ئەو شتانەش كە پێویستی كردوون لەسەر خۆی نادرووست و پوچەڵ بوون، ئەوا (ملزوم) واتە پێویست كراوەكەش هەر نادرووست و پوچەڵە، وەكو: یەكەم/ ئەوانەی كە رواڵەتی دەقەكانی سیفاتیان (تعطیل) كردووە، واتە: كاری پێ ناكەن و واتاكانیان دەگۆڕن، بۆیە ئەو كارەیان كردووە چونكە باوەڕیان وایە ڕواڵەتی دەقەكان گومانی ئەوەی لە خۆ گرتووە كە لێچواندنی الله ی بەبەندەكانی تێدا بێت، بۆ نموونە، جێگیر كردنی دوو دەست بۆ الله وەكو لە دەقەكاندا هاتووە، ئەوان دەڵێن ئەگەر جێگیر بكەین واتە دوو دەستمان وەكو دەستی درووستكراوەكان بۆ الله جێگیر كردووە، ئەوەش هەڵە تێگەیشتنە چونكە باوەرهێنان و جێگیر كردنی ئەو دوو دەستە بەو شیوەیە كە شاییستە و گونداو بێت بۆ زاتی مەزنی الله نەك وەكو دەستی مرۆڤ و درووستكراوەكانی تر. (نعيم بن حماد )كە یەكێكە لە مامۆستاكانی بوخاری فەرموویەتی: (من شبه الله بخلقه فقد كفر، ومن أنكر ما وصف الله به نفسه فقد كفر، وليس ما وصف الله به نفسه تشبيها) واتە: هەركێ لێچواندنی الله بە درووستكراوو مەخلوقەكانی بكات بەوە كافر دەبێت، ئەو كەسەش كە نكۆڵی لەوە بكات كە الله تعالی خۆی پێی وەسف كردووە ئەوەش كافر دەبێت، ئەوەش كە الله عزوجل خۆی پێ وەسف كردووە تەشبیهو لێچواندنی تێدا نییە. دووەم/ ئەوان بە (تعطیل) كردنی سیفەتەكانی الله تعالی وەكو ئەوەیە بڵێن الله تعالی قورئانێكی دانەبەزاندووە جیاوازی لە نیوان حەق و باتڵ و ڕاست و ناڕاستدا بكات، بەڵكو مەسەلەكان بۆ مرۆڤەكان بەجێهێڵراوە چییان پێ باش و پەسەند بوو جێگیری بكەن، چیشیان پێ ناپەسەند بوو نكۆڵی لێ بكەن! پووچەڵ بوونی ئەو باوەڕەش ئاشكرایە. سێیەم/ هەروەها بە (تعطیل) كردن و پەكخستنی دەقەكانی سیفات، ئەو واتا دەبەخشێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و هاوەڵان و سەلەفی ئەم ئوممەتە نەزان بوونە و حەقیان لێ ئاشكرانەبووە، یان زانیویانە و كەمتەرخەم بوونە لە گەیاندنی ئەو حەقە، هەردوو ئەو بۆچوون و گریمانەش باتڵ و هەڵەن.   چوارەم/ یان كارەكەیان ئەوە دەگەیەنێت كە فەرموودەكانی الله تعالی و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم سەرچاوەیەك نین بۆ بیروباوەڕی موسوڵمانان سەبارەت بە الله كە ناسینی بۆیان گرنگترین مەبەستەكانی شەریعەتن و ئامانجی هەموو پەیامەكانی الله یە بۆ مرۆڤەكان، بەڵكو سەرچاوە عەقڵی پڕ لە كەموكورتی مرۆڤەكانە! پێنجەم/ هەروەها ئەو ڕێڕەوەی ئەوان ئەوە ەگەیەنێت كە درووستە كە نكۆڵی لەو دەقەكانە بكرێت كە لە الله و لە پێغەمبەرەكەیەوە صلی الله علیه و سلم جێگیر بوونە! بۆ نموونە الله تعالی فەرموویەتی: ( وَجَاءَ رَبُّكَ) ئەو ئەڵێت نەخێر نایەت و واتای ئەوە نییە! یان كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (‏يتنزل ربنا تبارك وتعالى كل ليلة إلى السماء الدنيا حين يبقى ثلث الليل الآخر فيقول من يدعوني فأستجيب له، من يسألني فأعطيه من يستغفرني فأغفر له‏)‌‏.‏ رواه البخاري. ئەوان دەڵێن نەخێر ئەوە بەو شێوە نییە كە ئێوە لێی تیدەگەن و بەواتای دابەزینی ڕاستەقینە نایەت! لە ڕاستیدا نكۆڵی كردن لەوەی كە الله تعالی و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم جێگیریان كردووە پووچەلە و نادرووستە چونكە هەرگیز ناتوانن بە تەئویل كردن و لادانی ڕواڵەتی دەقەكان لە واتاكانیان لەو مەسەلە دەربچن! چونكە لەناو دەقەكاندا هیچ بەڵگەیەك نییە ڕێگە بەو تەئویل و لادانە لە واتاكانی بدات. ئینجا هەندێ لەوانەی كە (تعطیل) دەكەن ئەوەیان كردووەتە بنەمایەكی جێگیر و نەگۆڕ بۆ هەموو سیفەتەكان، هەندێ جاریش (تعطیل) ەكەیان ناوەكانیش لەگەڵ سیفەتەكاندا دەگرێتەوە و، هەندێكیشیان وەكو ئەشعەری و ماتوردییەكان هەندێ لە سیفەتەكان بۆ الله جێگیر دەكەن و نكۆڵی لە هەندێكی تری دەكەن، لەو كارەشیاندا واتە لە نكۆڵی جێگیر كردن و ڕەتكردنەوە، دەڵێن ئەوەمان بە پێی ئاماژەی عەقڵ و بیركردنەوە كردووە. بۆ نموونە هاتنی الله (وجاء ربك) یان ڕەتكردوەتەوە و دەڵێن عەقڵ ئەوە قبوڵ ناكات، لەو كارەشیاندا دەكرێت پێیان بوترێت: نكۆڵی كردنتان لەوەی كە نكۆڵیتان لێ كردووە بەبەهانەی ئەوەی كە عەقڵ ئاماژەی بۆ ناكات! هەر بەڕێگەی عەقڵەوە دەكرێت ڕەتبكرێتەوە، بۆ نموونە: ئەوان سیفەتی (الإرادة) یان جێگیر كردووە لەبەر ئەوەی زۆر ئایەتی لەسەر هاتووە و هاوكات سیفەتی (الرحمة) واتە بەزەییان رەتكردووەتەوە چونكە بەزەیی پێهاتنەوە نیشانەی نەرمی كەسی خاوەن بەزەییە بەرانبەر ئەو كەسەی كە جێگای بەزەییە و ئەوەش مەحاڵە الله ی پێ وەسف بكرێت و هەرچی بەڵگەكانی سیفەتی (الرحمة) لە دەقەكاندا هاتووە هەمووی تەئویل دەكەن و دەڵێن مەبەستی دەقەكان ئەوە نییە! خۆیشی لە ڕاستیدا ئایەتی زۆری لەسەر هاتووە و بەڵگەكانی جێگیربوونی سیفەتی (الرحمة) لە ( الإرادة) زۆرترن و لە رێگەی عەقڵیشەوە هەر دەكرێت ئەوە جێگیر بكرێت و بسەلمێنرێت. بەڵكو بە پێی ئەو بیركردنەوەو عەقڵ بەكارهێنانەی ئەوان بێت چۆن سیفەتی (الرحمة) واتە بەزەیی ڕەتدەكەنەوە، دەكرێت بەهەمان مەنتیق و بیركردنەوە سیفەتی (الإرادة) و ویستنیش ڕەتبكرێتەوە، چونكە ویستن بریتییە لە حەزو ئارەزووی كەسی خاوەن ویست بۆ گەیشتن بە شتێك وەكو بەەستهێنانی بەرژەوەندی یان ڕزگاربوون لە زیان كە الله تعالی لەو جۆرە نیازانە دوور و پاراوە، ئینجا ئەگەر ئەوان بەوە وەڵام بدەنەوە كە ئەوە ویستی مرۆڤەكانە بەو شێوەیە نەك پەروەردگار، بەوە وەڵام دەدرێنەوە كە سیفەتی (الرحمة)ش، كە كەموكورتی تێدایە ئەوە بەزەیی مرۆڤەكانە بەو شیوەیە نەك بەزەیی پەروەردگار. بەوەش پووچەڵی ڕێڕەوی ئەوانەی پێیان دەوترێت )المعطلة) دەردەكەوێت، ئیتر چی (تعطیل) ەكەیان گشتی بێت یان تایبەت بێت بە هەندێ لە سیفەتەكان. هەروەها ئاشكرایش دەبێت كە ئەو ڕێگەی ئەشاعیرە و ماتوریدیە گرتوویانەتەبەر لە تێگەیشتنی مەسەلەی ناوو سیفەتەكانی الله تعالی و ئەو بەڵگانەش كە دەیهێننەوە گومانی موعتەزیلەو جەهمییەكانی پێ ڕەتناكرێتەوە لەبەر دوو هۆكار: 1- ئەو ڕێگەو مەنهەجەی ئەوان بەرپای دەكەن ڕێگەو مەنهەجێكی داهێنراوە و بیدعەیە، نە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم نە هاوەڵانی و شوێنكەوتووانیان لەسەری نەبوونە، بیدعەش بە سوننەت بەرپەرچ دەدرێتەوە نەك بە بیدعەیەكی تر. 2- موعتەزیلەو جەهمییەكان دەتوانن پاڵپشت بە هەمان ڕێگەو مەنهەجی ئەشاعیرەو ماتوریدییە وەڵامیان بدەنەوە و سەبارەت بە نكۆڵی كردن لە سیفەتەكانی الله تعالی ئەوان بەچی بەڵگەیەك نكۆڵییان لێ كردووە ئەوانیش بەهەمان ئەو بەڵگانە نكۆڵی لێ بكەن، مەسەلەكە لەلای ئەشاعیرەو ماتوردییە زیاتر نییە لە بەكارهینانی عەقڵ و تێگەیشتنی كەسێتی و تەئویلكردنی دەقەكان بۆ ڕەتكردنەوەی هەندێ لە سیفەتەكان، موعتەزیلەو جەهمییەكانیش بەهەمان شێوە دەتوانن هەموو سیفەتەكان بەو مەنهەج و تێگەیشتنە ڕەتبكەنەوە. موعتەزیلەو جەهمییەكان دەتوانن بە ئەشاعیرەو ماتوریدییەكان بڵێن: ئێوە بەبەهانەی شوێنكەوتنی عەقڵ ڕێگەتان بە خۆتان داوە ئەو سیفەتانەی كە باوەڕتان وایە پێویستە لەسەر حەقیقەتەكەی لابدرێت و واتای ڕواڵەتی ئایەتەكانتان تەئویل بكرێت (تعطیل) تان كردووە، ئیتر بۆچی ڕەخنە لە ئێمە دەگرن كە ئێمەش هەروەكو ئێوەمان كردووە و بەبەڵگەی عەقڵ كارمان كردووە و ئایەتەكانمان وەكو ئێوە تەئویل كردوە بۆ واتای تر؟ ئەگەر پێمان دەڵێن عەقڵی ئێوە هەڵە لە مەسەلەكە تێگەیشتووە، ئەی كێ دەڵێ عەقڵی ئێوە پێكاوێتی وباش تێگەیشتووە؟ ئەوان دەتوانن پێیان بڵێن ئێوە هیچ بەڵگەیەكی زانستیتان بەرانبەر ئێمە نییە جگە لە شوێنكەوتنی ئارەزووی خۆتان نەبێت. ئەو ڕەخنەی جەهمی و موعتەزیلەكان لە دژی ئەشاعیرەو ماتوردییەكان لە ڕاستیدا ڕەخنەیەكە لە جێی خۆیدایە و ڕێگای ڕاستیش ئەوەیە بۆ تیگەیشتنی ئایەت و فەرموودەكانی دەربارەی سیفەتەكانی الله تعالی بگەڕێینەوە بۆ تێگەیشتنی پێشینانی چاكی ئەم ئومەتە و ئەوەی الله تعالی لە قورئاندا یان لە سەر زاری پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم بۆ خۆی جێگیری كردووە ئێمەش جێگیری بكەین بەبێ لێچواندن و شێوە بۆ دانان و بەبێ تەئویل و تعطیل و لابردنی ڕواڵەتی ئایەتەكان بۆ واتای تر كە بەهیچ شێوەیەك نە لە قورئان و نە  لە سوننەتدا نەهاتووە، بەڵكو تاقمە لادەرەكان خۆیان ئەو شێواندنەیان بەلاوە باش و پەسەند بووە، ڕاستی فەرمووە الله تعالی: ( وَمَنْ لَمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ) النور/40. پرسیار 13/ ئایا هەموو (معطل) ێك ( ممثل) و بە پێچەوانەشەوە هەر ڕاستە و بەڵگەش چییە لەسەری؟ وەڵام/ بەڵێ ئەو قسە درووستە و ڕاستە، چونكە ئەو كەسەی كە دەقەكانی سیفات پەكدەخات و كاری پێ ناكات، لەبەر ئەوە كاری پێ ناكات و وەریناگرێت، چونكە بە شیاوی نازانێت و باوەڕی وایە ئەگەر دەقەكانی سیفات وەكو خۆی وەربگرێت لێچواندنی لە نێوان الله و درووستكراوەكانیدا كردووە، كەواتە یەكەم جار لێچواندنی كردووە و دووەم جار دەقەكانی لە كارخستووە! هەموو كەسێكیش كە لێچواندن بۆ سیفاتەكان بكات (معطل)ه  و دەقەكانی پەكخستووە، ئەویش لە چەند ڕووەیەكەوە: - لە كارخستنی خودی دەقەكە كە سیفەتەكەی پێ جێگیر كردووە و وای لێكردووە ئاماژە بۆ لێچواندن بكات و لە واتا ڕاستەقینەكەی خۆی دووری خستووەتەوە. - پەكخستنی هەموو دەقێك ئاماژەیە بۆ نكۆڵی كردنی هاوشێوە بوون لەگەڵ الله تعالی دا. - لێچواندنی خالق بە درووستكراوەكانی، پەكخستنە بۆ تەواویی و بێ عەیب و خەوشی الله تعالی تعالی كە واجبە باوەڕمان وابێت كە الله عزوجل لە ئەوپەڕی تەواویی و بێ عەیبیدایە. [caption id="attachment_4553" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]