العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٩- أدب الدنيا والدين
: 550
2018-04-09
ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسينى أبو الحسن الماوردي يه‌، به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى باسه‌كانى بۆ ئه‌ده‌ب و ئاكاره‌كان ته‌رخان كردووه‌، له‌ بنچينه‌دا نووسه‌ر ناوى كتێبه‌كه‌ى نابوو:(كتاب البغية العليا في أدب الدين والدنيا) به‌ڵام به‌ أدب الدنيا والدين ناوبانگى ده‌ركردووه‌. ماوه‌ردى - كه‌ ئه‌و نازناوه‌ى له‌ فرۆشتنى گوڵاو به‌ده‌ست هێناوه‌ - قازييه‌كى ناودارى سه‌رده‌مى عه‌بباسييه‌كان بووه‌و ، زاناو شه‌رعناس بووه‌، هاوكات سياسه‌تمه‌دار و كه‌سێكى ژير بووه‌، بۆ چه‌ند جارێك وه‌كو باڵوێز له‌ نێوان خه‌ليفه‌و بوه‌يهييه‌كان و سه‌لاجيقه‌كانيشدا هه‌ڵبژێردراوه‌، تۆمه‌تى ئيعتيزالى دراوه‌ته‌ پاڵ به‌ڵام الخطيب البغدادي كه‌ قوتابى ئه‌و بووه‌ به‌رگرى لێكردووه‌. كتێبه‌كه‌ زۆر قسه‌ى جوان و سوودى جۆراوجۆرى له‌ خۆ گرتووه‌، له‌ هه‌موو باسێكدا ئايه‌ت و فه‌رمووده‌و قسه‌ى هاوه‌ڵان و وته‌ى زانايان ودانايان وهۆنراوه‌ى شاعيرانى هێناوه‌ته‌وه‌، كتێبه‌كه‌ له‌ زانيارييه‌كانيدا جۆراوجۆر وهه‌مه‌ چه‌شنه‌يه‌، خودى نووسه‌ر باسى هۆكارى ئه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت::" القلوب ترتاح إلى الفنون المختلفة وتسأم من الفن الواحد..."واته‌: دڵه‌كان حه‌زيان له‌ زانستى هه‌مه‌جۆره‌و، له‌ يه‌ك جۆر هونه‌ريش بێزار ده‌بن. كتێبى أدب الدنيا والدين پێنج بابه‌تى سه‌ره‌كى له‌ خۆ گرتووه‌: 1- فضل العقل وذم الهوى. 2- أدب العلم 3- أدب الدين 4- أدب الدنيا 5- أدب النفس. له‌ ڕاستيدا كتێبكى وه‌كو أدب الدنيا والدين سه‌رچاوه‌يه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنى كۆمه‌ڵێكى زۆر له‌ به‌هاى په‌روه‌رده‌يى و ده‌كرێت له‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆمان سوودى باشى لێ وه‌رگرين، چونكه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پله‌و پايه‌ى زانست و كارپێكردنى و، گرنگى به‌رده‌وام بوون له‌وه‌رگرتنى زانست و فێربوونى و، پسپۆڕى وه‌رگرتن له‌ به‌شێكيدا و، هه‌مه‌جۆركردنى شێوازه‌كانى و لێ به‌هره‌مه‌ند بوونى و،خۆ ڕازاندنه‌وه‌ به‌ ئاكارى جوان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاكارى ناشيرين و خۆ به‌دوورگرتن له‌ خۆ به‌زلزانين و له‌ خۆ ڕازيبوون و، پێويستى په‌روه‌رده‌كرنى نه‌فس و، بايه‌خدان به‌ جياوازى نێوان فێرخوازه‌كان و، زياده‌ڕه‌وينه‌كردن له‌ خواردن و خوارنه‌و، بايه‌خدان به‌ مه‌سه‌له‌ى پۆشاك و جل و به‌رگ و زۆر باسى تر به‌ شێوه‌يه‌كى جوان. له‌ ڕاستيدا ئه‌و به‌ها جوانانه‌ى له‌و كتێبه‌دا هاتوون ده‌كرێت بۆ په‌روه‌ردى ڕۆڵه‌كان به‌كاربێن وپله‌و پايه‌ى زانست و زانايان له‌ دڵياندا درووست بكرێت. خاڵى لاواز و نه‌خوازراوى كتێبه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ ژماره‌يه‌كى زۆر فه‌رمووده‌ى ضعيف و جارى وا هه‌يه‌ موضوع ى تێدا هه‌يه‌، كه‌ - تا ڕادده‌يه‌ك - له‌ نرخى كتێبه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى باشه‌ كه‌ فه‌رمووده‌كان بۆ پاڵپشتى قسه‌كانى ئه‌هێنێته‌وه‌ نه‌ك به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى باسه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ لاوازانه‌ دامه‌زراندبێت، هه‌ر بۆيه‌ له‌ ڕووى فه‌رمووده‌وه‌ نابێت پشت به‌و كتێبه‌ ببه‌سترێت. كتێبه‌كه‌ چاپى زۆره‌، له‌وانه‌ چاپى ابن كثيربه‌ ته‌حقيقى ياسين السواس، و چاپى الحلبي به‌ ته‌حقيقى مصطفى السقا، چاپى دار الكتاب المصري اللبناني و دار الريان كه‌ پێشه‌كييه‌كى باشى بۆ نووسراوه‌.هه‌روه‌ها مكتبة الآداب چاپێكى كردووه‌ له‌ 2010 به‌ پێداچوونه‌وه‌يه‌كى باش له‌ لايه‌ن دكتۆرالعجمي دمنهوري خليفه، له‌ ڕووى ته‌حقيق و ته‌خريجى فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ له‌وانه‌يه‌ چاپى التوفيقية چاكترين چاپى بێت.