العربیة
/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:2 (الحلول) مه‌عنای چییه‌؟
: 882
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:2 (الحلول) مه‌عنای چییه‌؟ زاراوه‌ی (حلول) له‌ بنچینه‌دا تایبه‌ت نییه‌ به‌ ده‌سته‌و تاقمێكه‌وه‌، به‌ڵكو بیروباوه‌ری زۆرێكه‌ وه‌كو: - نه‌سرانییه‌كان كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ لاهوت(كه‌ مه‌به‌ستیان پێی خوای مه‌زنه‌) چووه‌ته‌ ناو لاشه‌ی ناسوت ( كه‌ مه‌به‌ستیان عیسای كوری مه‌ڕیه‌مه‌ ) سه‌لامی خوایان لێبێت. - دوای ئه‌وان به‌شێك له‌ شیعه‌كان ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌بوو كه‌ ده‌ڵێن خوای گه‌وره‌ چووه‌ته‌ ناو لاشه‌ی عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت. - هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ بیروباوه‌ری هه‌ندێكه‌ له‌ موعته‌زیله‌كان كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌چێته‌ لاشه‌ی هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بیه‌وێت له‌ به‌نده‌ و درووستكراوه‌كانی خۆی. - به‌ڵام به‌ناوبانگترین كه‌سێك باوه‌ری به‌ مه‌سه‌له‌ی (حلول ) هه‌بێت الحسین بن منصور الحلاج ه‌، ( كه‌ له‌ زنجیره‌ی بیانناسه‌ باسمان كردووه‌) كه‌سێك بوو به‌ ڕه‌گه‌ز فارس و سه‌ره‌تا وه‌كو سۆفییه‌ك خۆی ده‌رخست كه‌ ته‌نها هه‌ندێ شه‌ته‌حاتی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر سه‌ری له‌ كوفر و بێباوه‌ڕییه‌وه‌ ده‌ركرد و باوه‌ڕی به‌مه‌سه‌له‌ی حلول هه‌بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو شتێكدایه‌ له‌ درووست كراوه‌كانی خۆیدا مه‌وجووده‌ و دواجار بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی كرد له‌ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ و زۆر تاوانی تر كه‌ ئه‌نجامی دابوو كوژرا. حلول دوو جۆره‌: یه‌كه‌م: حلول ێكی تایبه‌ته‌ كه‌ ئه‌مه‌ وته‌ی نه‌سارا نه‌ستورییه‌كان و به‌شێكه‌ له‌ شیعه‌ كه‌ ده‌ڵێن خوای گه‌وره‌ چووه‌ته‌ لاشه‌ی عیسا ، یان عه‌لی، وه‌كو چۆن ئاو ئه‌چێته‌ ناو قاپێكه‌وه‌. دووه‌م: حلول ێكی گشتییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ جه‌همییه‌كانی ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ زاتی خۆی له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌كدا بوونی هه‌یه‌. بێگومان ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ش ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلام و هه‌ركێ باوه‌ری وابێت زانایان فه‌رموویانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نامێنیت. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌: معجم الفاظ العقیدة لعامر فالح بتقدیم ابن جبرین. إحسان برهان الدین 2018-1-19 سلێمانی