/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان:60 حركة العصر الجديد، مفهومها ونشأها وتطبيقاتها
: 313
2021-10-14
#زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان:60
حركة العصر الجديد، مفهومها ونشأها وتطبيقاتها
كتێبێكى زۆر گرنگه، له نووسينى ئافره‌تێكى زانا‌و به‌توانايه كه ناوى دكتۆره (هيفاء بنت ناصر الرشيد) ه، مامۆستايه و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى وانه‌وتنه‌يه له به‌شى العقيدة والمذاهب المعاصرة له زانكۆى محمد بن سعود له شاري الرياض، جگه له‌م كتێبه‌ى خاوه‌نى كتێب و نووسينى تره.
بزوتنه‌وه‌ى سه‌رده‌مى نوێ تۆڕێكى زۆر گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه له چه‌ندين بازنه‌ى تاك و كۆمه‌ڵ پێكهاتوون كه خاڵى هاوبه‌ش له ديدو بۆچوون و بنه‌ماى سه‌ره‌كى بيركردنه‌وه كۆيان ده‌كاته‌وه.
بنه‌ماكانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ى باتنى و ڕۆژهه‌ڵاتى و ڕۆژئاواويى بونيات نراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بيروباوه‌ڕى وحدة الوجود دامه‌زراون، پوخته‌ى ديدى ئه‌وان بريتييه له تێڕوانينيان بۆ سه‌رده‌مێكى نوێ جۆرێك له ڕوناكبيرى جيهانى به پێناسه‌ى حۆيان بێته كايه.
سه‌ره‌تاى درووستبوونى ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابوردوو، كۆمه‌ڵه فه‌لسه‌فه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌كى تر له پشت دروستبونيانه‌وه بوون كه بريتى بوون له (الفلسفة المتعالية، المذهب الروحي، والثيوصوفي، حركة "الفكر الجديد"، ثقافة الهبِّي، حركة "القدرات البشرية الكامنة"،)جگه له‌مانه‌ش (مؤسسة فندهورن) له سكتلاندا ڕۆڵى له درووستبوونياندا هه‌بووه.
له سه‌رچا‌وه ده‌ره‌كييه‌كانيشيان: ئايينه بتپه‌رستييه كۆنه‌كان و، ته‌وژمى باتنى له فه‌لسه‌فه‌ى يۆنانى و غه‌ننوصى و يهوديه‌ت و نه‌سرانييه‌ت و، هه‌روه‌ها ته‌سه‌ووفى ئيسلامى و ئايينه بتپه‌رستييه تازه‌كانيش.
ئم بزوتنه‌وه‌يه باوه‌ڕى هه‌يه به: بيروباوه‌ڕى ( وحدة الوجود، وتناسخ الأرواح) هه‌روه‌ها باوه‌ڕى به‌وه هه‌يه مرۆڤ خۆى بكرێته خوا و، باوه‌ڕى به بيردۆزه‌يه‌كى تريش هه‌يه پێى ده‌وترێت (النسبة المطلقة في الحقائق والقيم).
ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه كه نووسه‌رى كتێبه‌كه به جوانى هه‌موو زانيارييه‌ك ده‌رباره‌يان ده‌خاته ڕوو، كۆشش ده‌كه‌ن پێناسى ئايينى ونه‌ته‌وايه‌تى له ژيانى خه‌ڵكيدا بسڕنه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى دروشمى خۆشه‌ويستى و ئاشتى شانازى به ئايين و به عه‌قيده بسڕنه‌وه.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه هه‌وڵ ده‌دات شيرازه‌ى خێزان بڕۆخێنێت وچه‌مكه‌كانى ده‌ربازبوون له كۆته‌كانى دين و داب و نه‌ريت بڵاوبكاته‌وه.
هزرى بزوتنه‌وه العصر الجديد به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو له تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌يى ئێنته‌رنێت ته‌شه‌نه‌ى كردووه‌و چه‌ندين سايت و مونته‌داى تايبه‌ت به‌و فيكره بوونى هه‌يه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بيروديده‌كانيان.ه ه‌روه‌ها بيروبۆچوونه‌كانيان له هه‌ندێ ياريدا ده‌بينرێت كه له‌نێو گه‌نجاندا له جيهان به كارده‌برێت.
ئه‌مانه چه‌ند ئاماژه‌يه‌كى خێرا بوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ئه‌م كتێبه گرنگه له خۆى گرتووه، به شێوه‌يه‌كى گشتى دكتۆره (هيفاء بنت ناصر الرشيد) كتێبه‌كه‌ى له سێ ته‌وه‌ره‌دا ڕێكخستووه، به‌م شێوه‌ى خواره‌وه.
مفهوم حركة "العصر الجديد" ونشأتها ومصادرها.واته: چه‌مك و واتاى ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه.
• أفكار حركة "العصر الجديد" وعقائدها الباطنية.واته: بيروباوه‌ڕو تێڕوانينه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى العصر الجديد.
• أبرز تطبيقات حركة "العصر الجديد" وآثارها في الواقع.واته: ديارترين ئه‌و بوارانه‌ى كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌ى تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌سه‌رزه‌مينه‌ى واقع.
بۆ نووسينى ئه‌م پێناسه سوودم له بابه‌تێكى محمد خير رمضان يوسف كرد،به ناونيشانى: كتب جديدة مفيدة له تۆڕى الالوكة، هه‌روه‌ها پێشتريش له ڕێگه‌ى مامۆستايه‌كى ئافره‌تى به‌ڕێزه‌وه كه زانيارى و هۆشيارييه‌كى باشى له‌م باره‌وه دابوو سوودم بينى خوا پاداشتى بداته‌وه‌و نموونه‌ى له ناو ئافره‌تانماندا زۆر بكات.
ئم كتێبه له لايه‌ن مركز التأصيل للدراسات والبحوث له جدة چاپ كراوه‌وزياتر له 600 لاپه‌ڕه‌يه.
http://www.books4arab.com/2017/02/New-Age-Movement.html
إحسان برهان الدين
2017-7-9 سلێمانى
2024-04-18
2024-02-05
2023-10-28
2023-10-28
2023-11-15
2023-10-28
2024-03-04
2023-11-15
2018-04-08