زنجیرەکان/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره/

هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره:(10) (تناقض) بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ڕوشێنه‌ره
ژمارەی بینین : 471
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره:(10)
(تناقض) بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ڕوشێنه‌ره
كه‌سایه‌تیه دیار و خاوه‌ن پێگه ئیسلامییه‌كان، پێویسته له زۆر سیفه‌تی نه‌شیاوی مه‌عنه‌وی خۆیان بپارێزن، ڕوخێنه‌رترینان هه‌بوونی ( تناقض) و جیاوازییه له هه‌ڵوێسته‌كاندا، چونكه ئه‌و سیفه‌ته له گه‌ڵ ئاكاری به‌رزو ڕاستگۆیی به پێی ڕێژه‌كه‌ی له كه‌سه‌كه‌دا تێك ده‌گیرێن.
له ژێر هیچ پاساوێكدا نابێت (ثوابت) ه كانتان قابیلی سازش بن، نابێت باوه‌ڕتان به‌و په‌نده هه‌بێت كه ده‌ڵێت: (بانێكه‌و دوو هه‌وا)! یان وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن:( سیاسة الكیل بمكیالین) .
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر سێ كه‌س، یان سێ لایه‌ن وه‌كو یه‌ك هه‌ندێ سیفه‌تی خراپیان تێدا بوو، ئێوه دابه‌زنه سه‌ر دووانیان و به قودره‌تی قادر سێه‌میان نه‌ك ته‌نها به پاك و بێ خه‌وش ده‌ربچێنن، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆكارێك - الله أعلم چییه - به شایانی پشتگیریشیان بزانن، ئه‌مه پێی ئه‌وترێت (تناقض) وپیچه‌وانه‌ی ڕاستگۆییشه له گه‌ڵ خۆتان و له گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌كه‌تان.
نموونه‌یه‌كی تر: ئه‌گه‌ر دو كه‌س، یان دوو لایه‌ن هه‌بوون هه‌ردوكیان یه‌ك له یه‌ك زیاتر په‌یوه‌ندی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستییان له گه‌ڵ وڵاتێك هه‌بوو، ئه‌و وڵاته به پێی پێناسه‌ی خۆتان دوژمنی دینن و نابێت موسوڵمان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت، نابێت به‌رده‌وام سه‌ری یه‌كه‌میان بكوتن و به ژماره‌یه‌كی ئه‌و ووڵاته‌یان بزانن و ئه‌وی تریان لێبوردنی گشتی بۆ ده‌ربكه‌ین، جیاوازییان چییه؟ هه‌مان ماده‌و بڕگه وه‌كو یه‌ك ده‌یانگرێته‌وه، ئیتر حیكمه‌ت له‌م (تناقض) چی بێت؟
نموونه‌یه‌كی تر: ئه‌گه‌ر به ڕه‌وت و قوتابخانه‌و ته‌وژمێك - كه ته‌ماحێكتان پێیان نییه و لێیان ناترسن - ئه‌گه‌ر پێتان وتن خراپن و ناو‌و ناتۆره‌تان لێنان، نابێت هه‌مان ڕه‌وت و قوتابخانه و ته‌وژم ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تر هێزو قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بێت و له بێهێزه‌كانیش زیاتر سه‌رپێچییان هه‌بێت وجێگای ڕه‌خنه بن به پێوه‌ره‌كانی خۆتان، نابێت له‌به‌ر ته‌ماح و له‌به‌ر ترس و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له گه‌وره‌كه بێ ده‌نگ بن و به‌رانبه‌ر بچووكه‌كه شێر ئاسا بنه‌ڕێنن! ئه‌وه پێی ده‌وترێت (تناقض).. نموونه زۆره، به‌ڵام قسه هه‌زاره‌و یه‌كێكیان به‌كاره،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خوا پێی ڕازی ئه‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-12-3
بابەتی تر
240430033652.jpg)
2018-04-30

2024-04-15

2023-11-01
240502060109.jpg)
2022-05-29

2024-05-23

2024-03-26

2025-01-13

2024-12-25