العربیة
/هەندێ لە ئەحکام و هەڵە و بیدعەکانی نوێژ/
هه‌ندێ له‌ئه‌حكام وهه‌ڵه‌ وبیدعه‌كانی نوێژ:1
: 426
2020-02-11


#هه‌ندێ_له‌_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه‌_و_بیدعه‌كانی_نوێژ
:1
پشتیوان به‌ الله تعالی و به‌ گوێره‌ی كات و توانا، هه‌وڵ ئه‌ده‌م پوخته‌یه‌ك له‌ ئه‌حكامه‌ پێویسته‌كانی نوێژ باس بكه‌م و هه‌روه‌ها دیارترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ ناو نوێژدا ئه‌نجام ئه‌درێن ڕوون بكه‌مه‌وه‌ به‌ پێی به‌ڵگه‌كانی فه‌رمووده‌ی صحیح و له‌ ڕۆشنایی قسه‌و تێگه‌یشتنی زانایاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی بچمه‌ ناو هیچ تفصیلات و ورده‌كارییه‌كی مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو مه‌زهه‌بی جه‌لیل جه‌كه‌ینه‌ مه‌زهه‌بمان و ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رفرازییه‌، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م باسه‌ش ئه‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌ موسوڵمانان نوێژه‌كانیان كه‌ كۆڵه‌كه‌ی دینه‌كه‌یانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، باسه‌كه‌ له‌ بنچینه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ فیقهو فه‌رمووده‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌ پێی توانا - جاروبار - فراوانتری بكه‌مه‌وه‌ و بیبه‌ستمه‌وه‌ به‌ هه‌ندێ ڕه‌هه‌ندی عه‌قیده‌شه‌وه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كه‌موكورتی و هه‌ڵه‌ له‌ عه‌قیده‌دا هه‌موو كرده‌وه‌كانی مرۆڤ مه‌ترسی وه‌رنه‌گیرانیان له‌سه‌ر درووست ده‌بێت..ئێوه‌ش - ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بوو - ئه‌توانن پێشنیارم بۆ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌م زنجیره‌یه‌ هه‌ر له‌ ناونیشانه‌كه‌ی تاكو سه‌ره‌باس و بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، كه‌ داواكارم له‌ الله بیكاته‌ مایه‌ی سوود بۆ نووسه‌رو خوێنه‌ری... والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات.
إحسان برهان الدین
19 شوّال 1440
22/6/2019