/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:25 زندیق مه‌عنای چییه؟
: 648
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:25
زندیق مه‌عنای چییه؟
پێناسه‌ی زندیق به لای شهرعناسهكانهوه بریتییه له‌و كه‌سه‌ی دوو ڕووه، ئیمان نیشان ئه‌دات وله ناخه‌وه بێ ئیمانه.یان به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه باوه‌ڕیان وایه دونیا ته‌واو نابێت و كۆتایی نییه.
(ابن تیمیة) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: وشه‌ی زندیق له قورئان و سوننه‌تدا باسی نه‌هاتووه، له بنچینه‌دا وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی نییه، به‌ڵكو له فارسه‌كانه‌وه له دوای هاتنی ئیسلام وه‌رگیراوه، زانایانی سه‌له‌ف لێیان بیستراوه باسی ته‌وبه‌كردنی زندیقیان كردووه، به‌ڵام به‌لای شهرعناسهكانهوه زیاتر مه‌به‌ستیان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیمان به‌ڕواڵه‌ت نیشان ئه‌دات و له ناخه‌وه باوه‌ڕی به شتێكی تر هه‌یه و ئیماندار نییه، ئیتر با به ڕواڵه‌ت نوێژ بكات و ڕۆژوو بگرێت و قورئان بخوینێت.
(ابن حجر) فه‌رموویه‌تی: ئه‌مه‌ش مه‌عنای ئه‌وه نییه كه مونافیق و زیندیق یه‌ك واتان، چونكه هه‌موو زیندیقێك مونافیقه و پێچه‌وانه‌كه‌شی وا نییه.
(المغراوي) فه‌رموویه‌تی: زیندیق هه‌موو كه‌سێكه باوه‌ڕی به زیندوو بوونه‌وه نه‌بێت.
به‌ڵام زۆر جار زیندیق بۆ چه‌ند واتایه‌ك تریش به‌كارهاتووه، له‌وانه: مولحید، ده‌هری، ئه‌وكه‌سه‌ی باوه‌ڕی به زیندوویبوونهوه نییه، ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی به هیچ شه‌ریعه‌تێك نییه، یان ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به دوو خوا هه‌یه:خوای ڕوناكی و خوای تاریكی كه یه‌زدان و ئه‌هریمه‌نه، خاڵی هاوبه‌شی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه كه زیندیق كه‌سێكی بێباوه‌ڕو كافره.ئه‌گه‌رچی جاری وا هه‌یه زانایان باسی كه‌سێكیان كردووه له نووسه‌ران و شاعیران وتوویانه زه‌نده‌قه‌ی تێدایه.
به‌م دواییانه‌ش وشه‌ی زندیق بۆ هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییه نوێخوازو و به ڕه‌خنانه له ئیسلام به كارهات كه به ناو و به‌ڕواڵه‌ت كه‌سایه‌تی ئیسلامین، به‌ڵام قسه‌و نووسین و وتاریان خاڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی ئیسلام تێدایه و خۆیشیان نكۆڵی ناكه‌ن كه ڕه‌خنه‌یان زۆره له مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و له مێژووی ئیسلام و له زۆریك له فه‌رمووده‌كان به بوخاری و موسلمیشهوه و قسه‌ی زانا گه‌وره‌كان له كتێبه‌كانی ته‌فسیر و زانسته‌كانی تردا ڕهتدهكهنهوهو وبانگه‌شه‌ش بۆ جۆره بیرۆكانه‌ی خۆیان به‌بێ شه‌رم و ترس ئه‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش به‌و هۆیه‌ی كه درووشمی ئیسلامی بهكارئههێن، زۆرجار زیان و خراپه‌یان له زیان و خراپه‌ی ناحه‌زه فه‌رمییه‌كانی ئیسلام له عه‌لمانی و ماركسی و گاور‌و جوله‌كه زیاتره، چونكه له كاتێكدا زۆر ده‌گمه‌نه كه‌س به‌وانه بخه‌ڵه‌تێ، خه‌ڵكانێكی زۆر به هۆی بێ‌زانستی و نه‌شاره‌زابوون له بیروباوه‌ری ئیسلامی به‌و جۆره كه‌سانه ده‌خه‌له‌تێن.
زندیقهكان سێ جۆرن: یان له بنچینه‌دا زیندیقه و به زندیقی له دایكبووه ، یان موسوڵمانه‌و بووه به زیندیق ( ئیتر ئایا هێشتا خۆی به موسوڵمان بزانێت یان به‌ته‌واوی لێی پاشگه‌زبووبێته‌وه، یان ئه‌هلی زیممهیه له جوله‌كه‌و نه‌سارا و زیندیقیشه.
زه‌نادیقه له زۆر بواردا بوونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی: له عه‌قیده‌و فه‌لسه‌فه و فیكر و ئه‌ده‌ب و شیعر.
زانایان - بۆ نموونه أحمد و ابن تیمیة - فه‌رموویانه زیندیق ته‌وبه‌ی لێ وه‌رناگیرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه:
- نضرة النعيم في مكارم أخلاق الرسول الكریم.
- معجم الفاظ العقیدة.
- التعریفات الاعتقادیة.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-29 سلێمانی
2024-03-26
2022-07-04
2023-10-28
2024-04-22
2018-05-20
2023-11-06