/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:21 (الولا‌ء والبراء)
: 762
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:21
الولا‌ء والبراء
كۆڵه‌كه‌یه‌كه له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی عه‌قیده‌ی ئیسلامی و مه‌رجێكه له مه‌رجه‌كانی ئیمان، زۆر كه‌س له موسوڵمانان لێی بێ ئاگان، یان خۆیان لێ بێ ئاگا كردووه.
(الولا‌ء): واته:خۆشویستنی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵان و ئیمانداره (موحد) و یه‌كخواپه‌رسته‌كان و سه‌رخستن و پشتگیریكردنیان.
(البراء):واته: ڕق لێبوونی ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی و دژایه‌تی خوا وپێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان و ئیمانداره یه‌كخواپه‌رسته‌كان ئه‌كه‌ن له بێ باوه‌ڕو موشریك و مونافیق و فاسق و موبته‌دیعه‌كان.
هه‌موو ئیماندارێكی (موحد) ی یه‌كخواپه‌رستی ته‌واو، كه وابه‌سته‌ی سنووره‌كانی شه‌رعه، پێویسته موسوڵمان خۆش بوێت و سه‌ری بخات و پشتگیری بكات، هه‌ركه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت، پێویسته به ڕق لێبوونی خۆی له خوا نزیك بكاته‌وه، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض ) .
(الولا‌ء والبراء) به واتای خۆشویستن و ڕق لێبوون له پێناو خوای گه‌وره دێت و یه‌كێكه له كرده‌وه‌كانی دڵ، هاوكات شوێنه‌واره‌كانیشی به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( من أحب لله وأبغض لله ، وأعطى لله ومنع لله ، فقد استكمل الإيمان ) [أخرجه أبو داود ] .
پله‌و پایه‌ی (الولا‌ء والبراء) له دینی خوای گه‌وره پله‌و پایه‌یه‌كی زۆر مه‌زنه، له‌وانه:
1- به‌شێكه له واتای شایه‌تمان، چونكه واتای (لا إله) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت موسوڵمان له هه‌موو په‌رستراوێك جگه له خوای گه‌وره حاشا بكات و لێی بێ به‌ری بێت.
2- مه‌رجێكه له مه‌رجه‌كانی ئیمان، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( تر‌ى كثيرًا منهم يتولون الذين كفروا لبئس ما قدمت له‌م أنفسهم أن سخط الله عليهم وفي العذاب هم خالدون ولو كانوا يؤمنون بالله والنبي وما أنزل إليه اتخذوهم أولياء ولكن كثيرًا منهم فاسقون ).
3- یه‌كێكه له تۆكمه‌ترین به‌شه‌كانی ئیمان وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د له موسنه‌ده‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه: ( أوثق عرى الإيمان الحب في الله والبغض في الله ) .
4- هۆكارێكه بۆ چه‌شتنی شیرینی ئیمان و خۆشی یه‌قین و دڵنیابوون، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( ثلاث من وجدهن وجد حلاوة الإيمان : أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما ، وأن يحب المر‌ء لا يحبه إلا لله ، وأن يكره أن يرجع إلى الكفر بعد أن أنقذه الله منه كما يكره أن يقذف في النار ) [ متفق عليه ] .
5- بریتییه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی موسولمانان له‌سه‌ر بنچینه‌ی درووست ئه‌بن: ( إنما المؤمنون إخوة ) .
6- به بیروباوه‌ری (الولا‌ء والبراء) پشتگیری و سه‌رخستنی خوای گه‌وره به‌ده‌ست دێت: ( من أحب في الله وأبغض في الله ، ووالى في الله وعادى في الله ، فإنما تنال ولاية الله بذلك ).
7- به‌رپا نه‌كردنی ئه‌م بیروباوه‌ڕه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت موسوڵمان به‌ره‌و بێ باوه‌ڕی ببات:( ومن يتولهم منكم فإنه منهم ).
8- زۆر دووباره بوونه‌وه‌ی له قورئاندا نیشانه‌ی گرنگییه‌تی.
له ڕاستیدا وه‌لائوبه‌راء - وه‌كو وتمان- بابه‌تێكی زۆر گرنگه له بابه‌ته‌كانی عه‌قیده ، كه به پێی ئه‌و بنه‌مایه پێویسته موسوڵمان خۆشه‌ویست و لایه‌نگرانی خوای گه‌وره‌ی خۆش بوێت و ڕقی له‌وانه‌ش بێته‌وه كه خوایان خۆش ناوێت و ڕێبازی تریان جگه له‌ڕیبازی ئه‌و گرتووه‌ته به‌ر، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ ...)
بۆیه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك به‌رائه‌تی خۆی له هه‌موو موشریك و بێ باوه‌ڕێك ده‌ربڕێت، یان ئه‌گه‌ر بارودۆخێك ڕێگر بوو له ده‌ربڕین و ئاشكرا كردنی، له دڵی خۆیدا ڕقی لێیان بێت و حاشایان لێ بكات و هه‌وڵ بدات به كرده‌وه بیسلمه‌نێت.هه‌روه‌ها پێویسته له هه‌موو كردارێك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێی ڕازی نابن به‌رائه‌تی خۆی نیشان بدات و پێی ڕازی نه‌بێت. ئیتر ئایا ئه‌و كرداره كوفر بێت یان تاوان و گومڕایی و له‌ڕێ لادان، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ).
ته‌نانه‌ت ئیمانداریش ئه‌گه‌ر خه‌ریكی گوناه و تاوان بوو پێویسته ڕقمان له گوناه و تاوانه‌كه‌ی بێت و به‌ڵام له‌به‌ر ئیمانه‌كه‌ی له كاتی پێویستدا پشتگیری بكه‌ین.
هه‌روه‌ها پیویسته له سه‌رمان به‌رائه‌ت و ناڕازیبوونی خۆمان له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی حه‌رام نیشان بده‌ین و، درووست نییه له‌گه‌لیدا ڕابێین و تێكه‌ڵی ببین، يان بةشدارى بكه‌ين پشتگیری بۆ نیشان بده‌ین.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی (الولا‌ء والبراء) داده‌مه‌زرێت، واته خۆشه‌ویستی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، ڕق لێبوون و بێبه‌ریبوونیش له هه‌موو كه‌سێك كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو دینه‌كه‌ی بكات و ڕقی له ئیمانداران بێت.
یه‌كێك له هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلامیش ئه‌وه‌یه موسوڵمان خۆشویستن و پشتگیری بۆ دوژمنانی دینی خوا نیشان بدات وه‌كو جوله‌كه‌و گاور و هندۆس و بوزی و هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك كه به ئیسلام ڕازی نابن و دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم و زانایانی سه‌له‌ف و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌وان ڕۆیشتوون، وریاییان به موسوڵمانان داوه له پشتگیریكردن و خۆشویستنی بێ باوه‌ڕان.
- خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: "لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شي‌ء" " "يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا بطانة من دونكم لا يألونكم خبالاً ودٌّوا ما عنتم قد بدت البغضاء من أفواههم وما تخفي صدورهم أكبر قد بينا لكم الآيات إن كنتم تعقلون".
- پێغه‌مبه‌ری خوایش صلی الله علیه وسلم كاتێك جارێكیان بتپه‌رستیك ویستی له‌گه‌ڵیدا به‌شداری غه‌زایه‌ك بكات پێی فه‌رموو: "لا نستعين بمشرك" واته: ئێمه پشت به موشریك و بتپه‌رست نابه‌ستین.
یان كاتێك (عبادة بن الصامت) ڕه‌زای خوای لێبێت به پێغه‌مبه‌ری وت صلی الله علیه و سلم: پێنج سه‌د جوله‌كه‌م له‌گه‌ڵدایه با په‌نایان پێ ببه‌ین له جه‌نگی ئه‌حزاب له‌گه‌ڵمان بن و شه‌ڕمان بۆ بكه‌ن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: "لا يتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين"
- عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌یفه‌رموو: : (لا تستعملوا أهل الكتاب فإنهم يستحلون الرِّشا، واستعينوا على أموركم ورعيتكم بالذين يخشون الله - تعالى -). كاتیكیش پێیان وت كه‌سێكی نه‌سرانی شاره‌زا و جوان نووس هه‌یه ئه‌گه‌ر سوودی لێ ببینیت، فه‌رمووی: (لا آخذ بطانة من دون المؤمنين). واته: كه‌س له غه‌یری ئیمانداران له خۆم نزیك ناكه‌مه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كان.
خۆشویستن و موالاتی بێباوه‌ڕان شیوه‌و نموونه‌ی زۆره، له‌وانه:
1- خۆشویستن و پشتگیری كردنیان ﴿لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ﴾.
2- گوێڕایه‌ڵی كردن و شوێنكه‌وتنیان. ﴿وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا﴾.
3- شوێن پێ هه‌ڵگرتن و لاسایی كردنه‌وه‌یان، ﴿وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ﴾. ئه‌گه‌ر لاساییكردنه‌وه‌و شوێن پی هه‌ڵگرتنیان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها بێت له هه‌موو شتێك‌دا ئه‌وه واته چووته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان و له ئیسلام ده‌رچووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ندیك قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان لاساییان بكاته‌وه‌و پییان سه‌رسام بێت ئه‌وه به لای كه‌مه‌وه كاره‌كه‌ی حه‌رامه و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی تاوانباره.
4- ڕوپامایی و رازیكردنیان له‌سه‌ر حیسابی دین: ﴿وَدُّوا لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ﴾،
5- جاسوسی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی بێباوه‌ڕان له دژی موسوڵمانان.
6- ڕێگه‌پێدانیان كه له خاكی موسوڵمانان بنكه‌ی سه‌ربازی درووست بكه‌ن.
7- درووستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دینی خوا نییه و به‌رنامه‌ی خوا به دواكه‌وتن ئه‌زانن.
8- كاركردن و ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان.
9- به‌ستنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره له پێناو پێكه‌وه ژیان و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا له‌سه‌ر خاكی موسوڵمانان.
10- كاركردن له گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ئاستێكی به‌رز كه كه‌سه‌كه ببێته جێگای متمانه‌ی ئه‌وان و پشت له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بیروباوه‌ری ئیسلام هه‌ل بكات.
بنچینه‌ی (الولا‌ء والبراء) كه مه‌رجیكه له مه‌رجه‌كانی ئیمان و بنه‌مایه‌كی تۆكمه‌ی بیروباوه‌ری ئیسلامه، له‌م ڕۆژگاره‌دا به ڕوونی له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه پیشێل كراوه‌و بێئاگاییه‌كی سه‌رسوڕهینه‌ر له ناویاندا ده‌رباره‌ی هه‌یه، گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی ئه‌و بێ ئاگایی و سه‌رپێچییانه‌ش له‌و بنه‌ما گرنگه‌ی ئیمان، ئه‌وانه‌ن كه به‌ڕواڵه‌ت بانگه‌شه‌ی خزمه‌ت كردتی ئیسلام ئه‌كه‌ن و، وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی دینه‌كه‌یانن، به‌تایبه‌تی زۆرێك له حیزب و ڕێكخراو وكه‌سایه‌تی و بانگخواز و به‌ناو زانای ئیسلامی كه یان خۆیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌لمانی و لیبرالی و ماركسی فرۆشتووه و، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی مادی و پله‌وپایه و بازرگانی و پاره په‌یدا كردن به ئیسلامه‌وه، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌ن وكه‌سانێك ئه‌به‌ستن كه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه ئیسلام و ئه‌وانه‌ش به‌ڕاسته‌وه شوێنكه‌وتووی ئیسلامن پێویسته كۆمه‌ڵگایان لی پاك بكرێته‌وه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێكردن، دینی خوایان به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز له‌وه‌ی له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه خستووه‌ته روو و، دینه‌كه‌یان به پێی پێوه‌ره ستانداره‌كانی ئهمریكاو ئه‌وروپایه بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه لای ئه‌وان په‌سه‌نده، بۆیه ئیسلامه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مان - كه له ڕاستیدا ئیسلامێكی ئه‌مریكییه تا ئیسلامی كتاب و سوننه - جێگای پێشوازی و ڕێز‌و بایه‌خدانی نه‌ك هه‌ر حیزبه عه‌لمانی و چه‌په‌كانه، به‌ڵكو له وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و و ئه‌مریكاش پێشوازی لێده‌كرێت و لههر ئه‌و ئیسلامه مۆدێرنه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌و ئیسلامه به‌رپا ئه‌كه‌ن كه ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت.
گه‌وره‌ترین فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌مانه‌ش له ڕواڵه‌تی كاره‌كانیاندا، كه له‌ڕاستیدا سه‌ركه‌وتن نییه‌و كه‌وتنه؛ كۆمه‌ڵه شوینكه‌وتوویه‌كی بێ ئاگان له دینی خوا كه جه‌هل به ئیسلام سیمای دیاری ئه‌وانه و بوونه‌ته كۆڵه‌كه‌یه‌كی قایم بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه تاكو ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له جه‌وهرو ناوه‌ڕۆكدا عه‌لمانین و به دروشمی ئیسلامی خۆیان داپۆشیوه، به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت به مامۆستا‌و بانگخواز و نازناوی ئیسلامی خه‌ڵكی فریو ئه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ولائوبه‌رائه‌وه بێت ئه‌وان پێی هه‌ڵناسن و پێچه‌وانه‌كه‌شی جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن.
واقیعی حاڵ ئه‌وه‌یه - به‌داخه‌وه - كه ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه له لایه‌ن زۆربه‌ی موسوڵمانانه‌وه پشتگوێ خراوه، ئه‌وانه‌ش كه‌ده‌ستی پێوه ده‌گرن وه‌كو واجبێكی دینه‌كه‌یان، نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن عه‌لمانی و نه‌یارانی فیكری ئیسلامییه‌وه به نامۆ و توند ڕه‌و ته‌ماشا ئه‌كرێن، به‌ڵكو له‌لایه‌نی زۆرێك له ئیسلامییه نوێخوازه‌كانه‌وه كه به پاساوی ڕیفۆرم و گونجاندنی ئیسلام له‌گه‌ل ئه‌م سه‌رده‌مه به شێوازێكی مۆدێرن و هاوئاواز له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كان كار ده‌كه‌ن و خاڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان له زۆربووندایه، له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه ئه‌وه‌ی باسی وه‌لائوبه‌رائی كرد به چاوێكی جیاواز ته‌ماشای ده‌كه‌ن و تۆمه‌ت و توانجی جۆراوجۆریان بۆی ئاماده كردووه.
له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان گومان ده‌به‌ن و له‌و بیروباوه‌ڕه - كه مه‌رجی ئیمانه - ده‌ترسن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان لێ تێك بدات، به‌رپاكردنی عه‌قیده‌ی (الولا‌ء والبراء) چه‌ندین سوودی دینی و دونیاییشی تێدایه، له‌وانه:
* كارپێكردنی عه‌قیده‌ی وه‌لائوبراء ده‌بێته مایه‌ی ده‌ركه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی عه‌قیده‌ی ڕاست و درووستی ئیسلام و سنووره‌كانی نێوان ئیسلام و نه‌یارانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌و جیا ده‌كاته‌وه: { قد كانت لكم أسوة حسنة في إبراهيم والذين معه إذ قالوا لقومهم إنا برآء منكم ومما تعبدون من دون الله كفرنا بكم وبدا بيننا وبينكم العداوة والبغضاء أبدا حتى تؤمنوا بالله وحده }(الممتحنة:4).
* له ڕووی سیاسییه‌وه ده‌بێته هۆكاری پاراستنی موسوڵمانان ، چونكه بنه‌مای (الولا‌ء والبراء) ڕێگره له كاریگه‌ر بوون به نه‌یارانی ئیسلام و هه‌ستكردن به كه‌می له‌به‌رانبه‌ریاندا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویداوه كه موسوڵمانان بووه‌نه‌ته پاشكۆی عه‌لمانییه‌كان و له به‌رانبه‌ریاندا له ڕووی سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری وبواره‌كانی تر هه‌ست به كه‌می ئه‌كه‌ن و چاویان له ده‌ستی ئه‌وانه، سه‌ركزی موسوڵمانان و سه‌ركه‌وتنی نه‌یاره‌كانیان به‌سه‌ریاندا له‌و ڕۆژه‌وه درووست بوو كه ده‌ست به‌رداری ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆیان بوون.
* به‌رپا كردنی بنه‌مای (الولا‌ء والبراء) هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ جێبه‌جێبوونی ته‌قواو له خوا ترسان: { تر‌ى كثيرا منهم يتولون الذين كفروا لبئس ما قدمت له‌م أنفسهم أن سخط الله عليهم وفي العذاب هم خالدون }(المائدة :80)، وقال تعالى:{ ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار }(هود:113) .
چونكه بیروباوه‌ری وه‌لائوبه‌راء بریتییه له بیروباوه‌ڕی پاراستی موسوڵمانان له پلانی ناحه‌زانیان و هۆكارێكیشه بۆ به‌رقه‌راربوونی ته‌بایی و برایه‌تی له نێوانیاندا، ئینجا هاوكات بریتیش نییه له عه‌قیده‌یه‌كی تیۆری كه ته‌نها به وانه‌و له ڕێگه‌ی قسه‌كردنه‌وه به‌رپابكرێت، به‌ڵكو بریتییه له كرده‌وه‌و خۆشه‌ویستی و ڕق لێبوون له پێناو خوای گه‌وره و تێكۆشان له پێناو دینی خوا‌و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێم:
ئه‌وه‌ی كه جێگای تێبینی و تێڕامانه ئه‌وه‌یه، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێو به‌زاندنی سنووره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ی لێره باسی ئه‌كه‌ین، جگه له‌وه‌ی لادانی فیكری و جه‌هل به بنه‌ماكانی عه‌قیده هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ درووست بوونی، به‌ڵام ئه‌و كه‌س و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و ڕێكخراوه ئیسلامیانه‌ی كه تووشی ئه‌و سه‌رپێچییه عه‌قیدییه بوونه، به شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له به‌زاندنیدا هه‌یه و له‌به‌رانبه‌ریدا ده‌ستكه‌وتی مادی یان مه‌عنه‌وییان هه‌یه، واته هۆكاره‌كه‌ی جه‌هل و لادان و گومڕایی فیكری نییه به‌ته‌نها، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه فه‌توایان بۆ ئه‌ده‌ن و وه‌كو مونه‌زیر و داپۆشێنه‌ری ئه‌و تاوانه به پۆشاكی شه‌رعی له پشتیانه‌وه ده‌وه‌ستنن و له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه دیار نین، ئه‌وانیش سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له فه‌تواكه‌یاندا بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه و دواجار هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پێشیل كردنی سنووره‌كانی ولائوبه‌رائدا هه‌یه، قه‌ره‌بووی خۆیان له به‌ژه‌وه‌ندی مادی و مه‌عنه‌وی له‌م دونیا بێ بایه‌خه وه‌رگرتووه ( إلا ما رحم ربي).
ئه‌م بابه‌ته قسه‌و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و من له‌م زنجیره‌یه ته‌نها مه‌به‌ستم بووه به خێرایی به‌سه‌ر سه‌ردێڕه‌كاندا بڕۆم و زاراوه‌كان پێناسه بكه‌م، به‌ڵام كه‌سێك بیه‌ویت به تێروته‌سه‌ل له‌م باسه بگات، له هه‌موو كتێبه‌كاتی عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سووننهت باسی لێ كراوه بۆ نموونه كتێبی (فتح المجید) ، له‌سه‌رچاوه هاوچه‌رخه‌كانیشدا كه به وردی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كردبێت، بڕوانه: (الولا‌ء والبراء في الاسلام) ی محمد بن سعید بن سالم القحطاني، هه‌روه‌ها بڕوانه:(الولا‌ء والبراء)، عبدالملك القاسم و، معجم الفاظ العقیدة، عامر فالح.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-27
2023-10-28
2022-07-03
2023-10-28
2018-04-07
2023-10-28
2023-02-19
2023-10-28
2024-01-28