/جلال الدين و شهمس و مه‌سنه‌وى/
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ٣- پێناسه‌یه‌ك بۆ كتێبی مه‌سنه‌وی جلال ا‌لدین الرومي
: 419
2018-04-11
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (3)
پێناسه‌یه‌ك بۆ كتێبی مه‌سنه‌وی جلال ا‌لدین الرومي
دیوانێكی شیعری گه‌وره‌یه نووسراوی جلال ا‌لدین الرومی یه به زمانی فارسی ، بریتیه له شه‌ش به‌رگ كه پێكهاتووه له 25632 دێڕ - بیت - ، له پاش ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی ده‌ستی كرد به نووسینی ، دوو ڕیوایه‌ت هه‌یه ده‌رباره‌ی هۆكاری نووسینی یه‌كه‌میان حسام ا‌لدین ی قوتابی و موریدی شاعیر ده‌یگێڕێته‌وه گوایه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له كاتی گه‌شت و گوزار و بارودۆخی تریان لێی به‌هره‌مه‌ند بن و له‌گه‌ڵ ئاواز‌و مۆسیقادا گوێبیستی بن ، دووه‌م ڕیوایه‌تیش (ابن بطوطة) ده‌یگێڕێته‌وه كه گوایه جارێكیان شێخ له بازنه‌ی قوتابیه‌كانیدا بووه حه‌لوا فرۆشێك هاتووه‌ته ژووره‌وه‌و پارچه حهلوایهكی داوه‌ته شێخ و به‌وانی تری نه‌داوه شێخ یش خواردوویه‌تی و ده‌رچووه ئیتر چه‌ند ساڵێك نه‌هاتووه‌ته‌وه بۆ لای قوتابیه‌كانی كاتێكش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نها به شیعر قسه‌ی كردووهوبهم شێوه مه‌سنه‌وی درووست بووه.
مه‌عنای مه‌سنه‌وی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو به‌یت شیعر له‌و دیوانه‌دا قافیهیهكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه ، شیعره‌كانی زۆر جار باسی بیرۆكه‌ی حلول ی حه‌لاج ده‌كه‌ن ، واته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌ڵێن گوایه خوای گه‌وره له ناو هه‌موو شتێك و له نێو هه‌موو كه‌سێكدا بوونی هه‌یه ! زیاتریش مه‌به‌ستیان له ئینسانه به پله‌ی یه‌كه‌م كه خوا له نێو ئینسانهكاندا بوونی هه‌یه ، به كورتی مه‌سنه‌وی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان باسی بیرۆكه نامۆكانی تصوف ده‌كات كه سه‌رتاپای له گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلامدا پێچه‌وانه‌یه! سه‌رده‌مانێك له توركیا هه‌ندێ شوین درووست ده‌كران وه‌كو ته‌كیه پێیان ده‌وت (مثنوي خانات) بۆ وتنه‌وه‌ی دێڕه‌كانی ئه‌و شیعرانه‌ی مه‌سنه‌وی! به هه‌مان شێوه له هندستان و شوێنانی تریش به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا له قورئان زیاتر گرنگی پێده‌درا!
ئه‌م كتێبه وه‌رگێڕان و شه‌رحی زۆری هه‌یه به توركی و به عه‌ره‌بی ، هه‌ر له زوویشه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان گرنگی زۆریان پێدا و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتناسی مولحیدی ئه‌ڵمانی به ناوبانگ (گۆته) ستایشی زۆری جلال ا‌لدین و مه‌سنه‌وییه‌كه‌ی ده‌كات و كال برۆكڵمان به هه‌مان شێوه .
خودی جلال پێشهكیهكی به عه‌ره‌بی بۆ مه‌سنه‌وییه‌كی خۆی نووسیوه تێیدا وتوویه‌تی ئه‌م شیعرانه ئیلهامی خوایه بۆ من و ده‌رباره‌ی وتوویه‌تی: (لا یاتیه الباطل من بین یدیه ولا من خلفه) هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌سنه‌وی وتوویه‌تی : هو خیرا حافظا وهو أرحم الراحمین .ئینجا وتوویه‌تی خوای گه‌وره نازناوی تری داناوه بۆ ئه‌م كتیبه‌م به‌ڵام وتوویه‌تی من لێره هه‌ر ئه‌وه‌نده باس ده‌كه‌م.هه‌ندێ له شاریحهكانیش وه‌كو (عبد الغني النابلسي) به‌راوردیان له نێوان قورئان و مه‌سنه‌ویدا كردووه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوكیان پارێزراون! هه‌روه‌ها ملا جامی به (قرآن الفارسیة) ناوی بردووه! به‌ڵكو ده‌گێڕنه‌وه مه‌لا جامی كاتێك ده‌چیته قۆنیه و نه‌وه‌كانی جه‌لال ده‌بینێ و كاتی نوێژ دێت مه‌لا جامی پێش ده‌خه‌ن ئه‌ویش له ڕكاتی یه‌كه‌م ئه‌م به‌یته شیعره‌ی مه‌سنه‌وی ده‌خوێنیته‌وه:(أتدری ما فعلت بفۆادي الجریح أتدري؟ أریتني محیاك فعدت اعبد النار). له ڕكاتی دووه‌میشدا دوو به‌یتی تری خوێند دوایی پێیان وت نوێژه‌كه به‌و شێوه درووسته ئه‌ویش وتی: ئه‌گه‌ر پێش نوێژ وه‌كو من بێت و مه‌ئموم وه‌كو فڵانه كه‌س بێت ناوی موریدێكی جه‌لالی برد له‌و حاڵه‌ته وتی دروسته.
له قه‌سیده‌یه‌كی مه‌سنه‌ویدا هاتووه به ناونیشاني: لا تنء عني ده‌ڵێت:
(مسلم أنا ولكن نصراني ، وبرهمی و زرادشتي ، توكلت علیك أیها الحق الأعلی ، فلا تنء عني فلا تنء عنی ، لیس لي سوی معبد واحد ، مسجدا أو كنیسة أو بیت أصنام ، ووجهك الكریم فیه غایة نعمتي ، فلا تنء عني فلا تنء عني) ئه‌مه‌ش كوت و مت له سێ دێڕ شیعری( ابن عربي) وه‌ریگرتووه.
به كورتی به به‌رده‌وامی له مه‌سنه‌ویدا ئه‌وه‌ی دووباره ده‌بێته‌وه كه هه‌موو په‌رستراوێك حه‌قه‌و عه‌یبی نییه ئه‌مه‌ش هه‌مان باوه‌ری ابن عربي و حلاج ه.
هه‌روه‌ها له مه‌سنه‌ویدا جه‌لال ده‌ڵێت به‌لای ئه‌وینداران و عارفانه‌وه فیرعه‌ون ئیمانداره‌و له لوتفی خوا بێ به‌ش نیهه به‌ڵام ئه‌وه ئه‌هلي زاهیرن پێیان وایه كه فیرعه‌ون مه‌حرومه ده‌ڵێت: ناحه‌قیشیان ناگرێت چونكه ئه‌وان به ڕواڵه‌ت ته‌ماشای ده‌قه‌كان ده‌كه‌ن.هه‌ر بۆیه (عبد الغني النابلسي) كه موریدێكی دێوانه‌ی جه‌لاله‌دینی ڕۆمیه فیرعه‌ون به شه‌هیدی ده‌ریا (شهید البحر) ناو ده‌بات.
له مه‌سنه‌ویدا زۆر جار به‌راورد له نێوان قورئان و مه‌سنه‌ویدا ده‌كرێت ، له مه‌سنه‌ویدا زۆر جار شتی وا باس ده‌كرێت له دینی خوادا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جێگای ره‌تكردنه‌وه‌یه ، له مه‌سنه‌ویدا موسی علیه السلام و فیرعه‌ون یه‌ك حیسابیان بۆ كراوه ، له مه‌سنه‌ویدا عاشقه‌كان یه‌ك میلله‌تن و بران سه‌ره‌ڕای جیاوازی دین ، له مه‌سنه‌ویدا به بێ هیچ شه‌رمێك باسی (جماع الأطفال) ده‌كات ، له مه‌سنه‌ویدا پاساو بۆ إتحاد و حلول و قه‌رامیته‌كان وهه‌رچی گومڕاو ناحه‌زانی دینی خوا هه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت ، له مه‌سنه‌ویدا به‌رده‌وام جه‌لال به‌زیی به ئه‌هلی شه‌ریعه‌تدا دێته‌وه كه له دین تێنه‌گه‌یشتوون به ڕواڵه‌تی قورئان و سوننه‌ت بۆ بابهتهكان ده‌چن! له مه‌سنه‌ویدا ماره‌بڕینی ئافره‌تی داوێن پیس هیچ گرفتێكی تێدا نیه ، له مه‌سنه‌ویدا به بێ هیچ كینایهو شه‌رمێك باسی ئه‌ندامی شه‌رمی مرۆڤه‌كان ده‌كرێت ، له مه‌سنه‌ویدا كڕنوش بردن زۆر ئاساییه بۆ مرۆڤه‌كان ئیتر چی موسوڵمان بێت یان بێ دین بێت ، ئه‌و خوای له مه‌سنه‌ویدا باس ده‌كرێت هه‌رگیز ئه‌و خوا نییه كه له قورئان و سوننه‌تدا باسكراوه! له مه‌سنه‌ویدا باسی مه‌ریه‌م علیها السلام هاتووه چۆن به ڕووتی مه‌له ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رم و ئابڕوویه‌كی تێدا ڕه‌چاو بكات ، له مه‌سنه‌ویدا پێویسته نه عه‌قڵ و نه‌شه‌رم و نه مه‌نتیق هاوڕیت نه‌بیت له كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ، یان ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆت به چه‌كی ته‌ئویل خۆت به هێز بكه‌یت ، به‌رده‌وام بڵێت ئه‌مه مه‌به‌ستی خراپ نییه و ئه‌وه مه‌به‌ستی تری هه‌یه له قسه‌كه‌ی!! ئه‌گینا به‌رگه‌ی خویندنی ئه‌و كتیبه ناگریت و وه‌كو من كه ئه‌مانه‌ی باسم كرد له مه‌سنه‌ویدا خویندوومه‌ته‌وه ئه‌وپه‌ری حه‌سره‌ت ده‌رده‌بڕێت كه بۆچی زانایان وه‌كو پیویست وریاییان له‌م كانگا پڕ له پێچه‌وانه‌ی دینی خوا نه‌داوه ، به‌ڵكو جارجاه له ڕوانگه‌یه‌كی دیاریكراویشهوه ستایشیان كردووه! له‌یه‌كه‌م كۆمێنت كۆپیه‌كی پێشه‌كی خودی جلال ا‌لدین م داناوه بۆ مه‌سنه‌وییه‌كه‌ی كه تییدا باسی مه‌سنه‌وی وه‌كو قورئان ده‌كات.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-27 سلێمانی
2023-10-28
2024-03-26
2022-07-25
2024-02-05
2018-04-14
2018-04-11