العربیة
/چۆن تەدەبوری قورئان بکەین ؟/
#چۆن_تدبّر_ی_قورئان_بكەین: 6
: 376
2021-10-19
  #چۆن_تدبّر_ی_قورئان_بكەین: 6 چەند ڕێگەیەك بۆ باش تێگەیشتنی قورئان لێرەدا و لە ڕۆشنایی قسەی شارەزایاندا لەوانەی لەم بوارەدا وردبوونەتەوە، چەند ڕێگەیەكی تر بۆ تێگەیشتنی باش و لێوردبوونەوەی قورئانی پیرۆز دەخەینە ڕوو ، لەوانە: - لە كاتی خوێندنەوەی قورئاندا هەوڵ بدەیت ئایەتەكان ببەستیتە ئەو واقیع و ژیانەی خۆت و دەوروبەرت و ئەوە بكەیتە هۆكارێك بۆ چاكسازی خۆت و بازنە نزیك و دوورەكانی دەوروبەرت، گرنگە بتوانیت قورئان بكەیتە تەرازوویەك بۆ زانینی حەقیقەتی هەموو شتێك كە لەم ژیانەدا دەیبینیت و بەسەرتدا دێت، - هۆكارێكی تری (تدبر) و وردبوونەوە لە قورئانی پیرۆز ئەوەیە هەمیشە هەوڵ بدەیت ئایەتەكان پێكەوە ببەستیت، واتە تەماشای پێش و پاشی ئایەتەكە بكەیت، بۆ نموونە ئایەتی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ* كَبُرَ مَقْتاً عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴾ زانایان ئەوەیان بە (مناسبات السور) ناوبردووە و بە كارێكی باش و پێویستیان زانیوە بۆ جوان تێگەیشتنی قورئانی پیرۆز، - هەروەها بیریش لەوە بكەیتەوە دەبێت بۆچی ئەم سوڕەتە بەمە دەستی پێكردووە و بەوە تەواو بووە، ئەبێت حیكمەتێكی تێدا بێت، بۆچی ئەم وشەی تێدا بەكار هات نەك وشەیەكی تر، چی بكەم بۆ ئەوەی واتای ئەو ئایەتە لە خۆمدا جێبەجێ بكەم. - هەمیشە بتوانین بەراوردی حاڵی خۆمان بكەین لەگەڵ قورئاندا! كە باسی سیفەتی ئیمانداران دەكرێت بیربكەمەوە ئایا من ئەو سیفەتانەم لە خۆمدا بەرجەستە كردووە؟ بۆ نموونە: كە ئەم ئایەتە ئەخوێنیتەوە: ((كَانُوا قَلِيلاً مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ. وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ. وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ) ) ئایا عیبادەت و شەونوێژ و بەخشینم هەیە؟ یان كاتێك ئەو ئایەتانەی باسی تاوانباران و بێ باوەڕان دەكات بیربكەمەوە ئایا خۆمم لە ئاكار و خەسلەتەكانیان بەدوور گرتووە؟ - یان كە الله تعالی فەرمویەتی: ( (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ) ئایا لەسەر ئاستی خۆت و ماڵ و مناڵت حوكم بە قورئان دەكەیت؟ ئایا پێت خۆشە حوكم بە قورئان بكرێت و قورئان لە هەموو دونیادا باڵا دەست بێت؟ یان پێت خۆشە قورئان تەنها بەم شێوە بۆ خوێندنەوە بێت و لە واقیعی ژیانی خەڵكیدا حوكم نەكات. بە كورتی گرنگە لە زۆربەی ئایەتەكانی قورئاندا وێستگەیەكت هەبێت و پرسیار لە خۆت بكەیت و خۆت نمایش بكەیتە سەر واتاكانیدا! - ئەگەر بمانەوێت توانای (تدبر) و تێگەیشتنی قورئانمان هەبێت پێویستە قورئانمان خۆش بوێت و حەز بكەین ژیانمان ڕەنگ و ئاكار و حوكم و بیروباوەڕی قورئان وەرگرێت، نەك وەكو ئێستە كە قورئان بووەتە هێمایەك بۆ پیرۆزی و خۆشەویستنی بێ بەڵگە و بۆ سوێندخواردن و هەلواسین و ناوێكی بێ ناوەڕۆك! مرۆڤ كە شتێك یان كەسێكی خۆش بوێت ئیتر دڵی پێوەی دەبەستێتەوە و حەز دەكات هەمیشە لەگەڵی بێت، ئایا ئێمە لەگەڵ قورئاندا ئەو خۆشەویستیەمان هەیە؟ بۆیە ئەگەر ئەگەر ئەو خۆشەویستییە درووست نەبێت تێگەیشتنیش درووست نابێت، بێگومان لەدوای تیگەیشتن خۆشەویستیش زیاد دەكات. - یەكێكی تر لە هۆكارەكانی (تدبر) و تێگەیشتنی قورئان ئەوەیە بەدەنگی بەرز و خۆش بیخوێنینەوە، نەك بە دەنگێكی نزم وەكو چپە،یان وەكو خویندنەوەی هەر بابەت و كتێبێكی ئاسایی تر. بەڵكو بەگوێرەی توانامان پێویستە بە تەرتیل و بە جوانخوێندنەوەی پیت و مەخاریجەكان بیخوێنینەوە . - رەچاوكردنی ئەوەی كە لە زانستی تەجویددا بە (الوقف و الإبتداء) باس كراوە، مەسەلەیەكی گرنگە و یارمەتیدەرە بۆ تێگیەشتنی قورئانی پیرۆز، لە ڕاستیدا شارەزابوون لەوەی لە كوێوە دەست بە خوێندنەوە بكەیت و لە كوێ بوەستیت، مەسەلەیەكی زۆر گرنگە و كاریگەری باشی لەسەر تێگەیشتنی خوێنەر هەیە و زانایانی لەسەردەمی سەلەف تاكو ئێستا هەمیشە جەختی لەسەر دەكەنەوە، وەكو ابن عمر رضي الله عنه فەرموویەتی: (لقد عشنا برهة من الدهر وإنّ أحدنا ليؤتى الإيمان قبل القرآن،وتنزل السورة على محمد صلی الله علیه وسلم فنتعلم حلالها وحرامها وما ينبغي أن يوقف عنده منها..). بۆ نموونە هەندێ دەست پێكردن هەیە واتای ئایەتەكە تەواو تێكدەدات، وەكو دەستپێكردن لە” إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ”لە ئایەتی: ”لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ”. ئەم باسە درێژەی هەیە ان شاء الله. إحسان برهان الدین 6 رمضان 1442 [caption id="attachment_4609" align="alignnone" width="235"] {"origin":"gallery","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1618367249102","source":"other"}[/caption]