العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
نحن قوم لا نأكل حتى نجوع، وإذا أكلنا لا نشبع:13
: 662
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:13 ا" نحن قوم لا نأكل حتى نجوع، وإذا أكلنا لا نشبع " واته‌: ئێمه‌ كه‌سانێكين خواردن ناخۆين تاكو برسيمان نه‌بێت، كاتێكيش ده‌ست بكه‌ين به‌ خواردن پێش تێربوون ده‌ست له‌ خواردن هه‌ڵده‌گرين. ئه‌م وته‌يه‌ فه‌رمووده‌ نييه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ كتێبى (موضوعات) يشدا بوونى نييه‌، زۆرێكيش له‌ ئه‌هلى عيلم به‌ دوايدا گه‌ڕاون وهيچ بنه‌مايه‌كيان ده‌رباره‌ى ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌، له‌وانه‌ شێخ به‌كر ئه‌بو زه‌يد وكه‌سانى تر، پرسيار له‌ شێخ ابن باز كرا ده‌رباره‌ى له‌ مجموع الفتاوى، له‌ به‌رگى دووه‌م و چواره‌م دا وه‌ڵامێكى له‌و شێوه‌ى داوه‌ته‌وه‌ و، ڕتيكردووه‌ته‌وه‌ فه‌رمووده‌ بيت، به‌ هه‌مان شێوه‌ شێخ ئه‌لبانى له‌ السلسة الصحيحة (7/ 1651و1652) فه‌رموويه‌تى: ( لا أصل له). عبد العزيز السدحان: يش ده‌ڵێت: "فتشت عنه كثيراً، وسألت عنه كثيراً، فلم أظفر بشيء غير ما ذكره سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز" واته‌: زۆر گه‌ڕام وزۆر پرسيارم كرد ده‌باره‌ى به‌ڵام به‌هيچ نه‌گه‌شتم جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ شێخ ابن باز ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى. شايه‌نى باسه‌ وه‌كو هه‌ندێ له‌ توێژه‌ران باسيان كردووه‌ له‌ هه‌ندێ له‌ كتێبه‌كانى شيعه‌شدا باسكراوه‌و ئه‌حمه‌د زه‌ينى ده‌حلان يش له‌ سيره‌كه‌يدا هێناوێتى. جێگيريش بووه‌ هاوه‌ڵان له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم ده‌عوه‌ت كراون و تێريان خواردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌هى لێ كرا بێت زۆرخواردنه‌و زياده‌ڕه‌وييه‌ له‌ خواردندا، له‌ فه‌رمووده‌ى صحيح يشدا هاتووه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم شيرى بۆ ئه‌هلى سوففه‌ بردووه‌ خواردوويانه‌ته‌وه‌و چه‌ند جار شيركه‌ى به‌ ئه‌بو هوره‌يره‌ داوه‌ تاكو فه‌رموويه‌تى سوێند به‌و كه‌سه‌ى تۆى به‌ حه‌ق ڕه‌وانه‌ كردووه‌ ئيتر هيچم پێ ناخورێت، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌كه‌ه‌دا هاتووه‌: (.. فسقيتهم حتى رووا ثم قال النبي صلى الله عليه وسلم " اشرب يا أبا هريرة " قال شربت ثم قال " اشرب " فشربت ثم قال " اشرب " فشربت ثم قلت والذي بعثك بالحق لا أجد له مسلكا ثم أخذ النبي صلى الله عليه وسلم ما بقي وشرب عليه الصلاة والسلام.) (البخاري في كتاب الرقائق، باب كيف عيش النبي صلى الله عليه وسلم، برقم 5971.). إحسان برهان الدين 13- شعبان-1438 2017-5-9 سلێمانى