العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
((رُبَّ قارئٍ للقرآن والقرآن يلعنه)) واته‌: كه‌سى وا هه‌يه‌ قورئانخوينه‌و قورئان له‌عنه‌تى لێ ده‌كات.:20
: 1459
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:20 ((رُبَّ قارئٍ للقرآن والقرآن يلعنه)) واته‌: كه‌سى وا هه‌يه‌ قورئانخوينه‌و قورئان له‌عنه‌تى لێ ده‌كات. ئه‌م وته‌يه‌ هه‌رگيز جێگير نه‌بووه‌ كه‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌يه‌ له‌ كتێبى (إحياء علوم الدين) ى غه‌زالى هاتووه‌و دراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌نه‌سى كورى مالك ڕه‌زاى خواى لێبيت، بێ ئه‌وه‌ى سه‌نه‌ديكى هه‌بيت. به‌ڵام به‌ پێى فتاوى اللجنة الدائمة - 2 (3 / 213) تێيدا هاتووه‌" هذا أثر عن ميمون بن مهران ، وليس بحديثعن النبي صلى الله عليه وسلم . واته‌: ئه‌مه‌ شوێنه‌وارێكه‌ له‌ مه‌يمونى كورى ميهرانه‌و هاتووه‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر نييه‌ صلى الله عليه وسلم. له‌ (ابن باز) يش پرسيار كرا ده‌رباره‌ى فه‌رمووى ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ نييه‌ وپێويست به‌وه‌ ناكات شه‌رح بكرێت. به‌ له‌فزيكى تريش هاتووه‌: (رُبَّ تالٍ للقُرآنِ والقُرآنُ يَلعَنُه) ئه‌ويش هه‌ر ئه‌سڵى نييه‌. له‌وانه‌شه‌ هه‌لبه‌ستنى په‌يوه‌ندى به‌ شيعه‌وه‌ هه‌بيت ، چونكه‌ له‌ كتيبه‌كانى ئه‌واندا زۆر باس ده‌كرێت. إحسان برهان الدين 11- شعبان-1438 2017-5-7 سلێمانى