له‌م هه‌ڵانه‌ی ناو نوێژ خۆت بپارێزه:
1- به هیچ شێوه‌یه‌ك له كاتی خویندنه‌وه‌ی سوره‌تی الفاتحة یان وێرده‌كانی تری ناو نوێژ په‌له مه‌كه‌و به هێمنی و له‌سه‌رخۆ بیانخوێنه‌وه و با بیرت لای واتای ئه‌و شتانه بێت كه ئه‌یانخوینیته‌وه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ)..هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:(وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا)..له فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتووه كه هه‌ندێك به سه‌حیحی ده‌زانن: (ليس للإنسان من صلاته إلا ما عقل منها)، ئه‌گه‌ر سه‌حیحیش نه‌بێت ئه‌وا مه‌عناكه‌ی ڕاسته‌و ئایه‌تی .( أفلا يتدبرون القرآ‌ن) و (ولا تكن من الغافلين ) شایه‌تی بۆ ئه‌و واتایه ده‌ده‌ن، نوێژی به‌په‌له مه‌گه‌ر فه‌رزه‌كه‌ی پێ بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی، ئه‌گینا كاریگه‌ری پێویست بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی درووست ناكات و ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیانیدا نابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و په‌له په‌له خۆی رابێت و به‌رده‌وام بێت.
2- ئه‌گه‌ر چوویته نا مزگه‌وت و پێشنوێژ ڕۆشتبووه ڕكوع بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌ویت نابێت یه‌كسه‌ر الله أكبر بكه‌یت و بڕۆیته ڕكوع واته به‌ده‌م ڕۆیشتن بۆ ڕكوع الله أكبر بكه‌یت و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه وبه بۆچوونی هه‌ندێ له زانایان نوێژه‌كه‌شی پێ به‌تال ئه‌بێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته له‌و ماوه‌ی كه ته‌كبیره‌ی ئیحرام ده‌كه‌یت ڕاوه‌ستابیت و دوای ته‌واو بوونی ئه‌و كاره و مانه‌وه‌ت به‌ڕاوه‌ستاوی بۆ چركه ساتێك ئینجا بچیته ڕكوع، نه‌ك له‌گه‌ل الله أكبر ت كرد یه‌كسه‌ر و ڕاسته‌وخۆ بچه‌مییته‌وه بۆ ڕكوع، چونكه وه‌كو له فه‌رمووده‌ی (المسیء صلاته) و فه‌رمووده‌كانی تر ده‌رباره‌ی نوێژ ده‌رده‌كه‌وێت ته‌كبیره‌ی ئیحرام له كرده‌وه‌كانی ڕاوه‌ستانه نه‌ك ڕكوع .
2- له كاتی خوێندنی سوڕه‌تی فاتیحه و وێرده‌كانی تری ناو نوێژ پێویسته لێوت بجوڵینیته‌وه له گه‌ڵ ده‌ربڕین و نوتقی وشه‌كاندا، نه‌ك له دڵی خۆته‌وه بیخوینیته‌وه، ئه‌وه كارێكی هه‌ڵه‌و نادرووسته، چونكه نوێژ ته‌نها كردار نییه به‌ڵكو گوفتاریشه، ئه‌گه‌ریش ته‌نها له دڵه‌وه بیخوێنیته‌وه ئه‌وه قیرائه‌تی پێی ناوترێت و زانایان نكۆڵیان له‌و كاره كردووه و به‌ڵگه‌ی زۆریان له سوننه‌ت هێناوه‌ته‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌كو فه‌رمووده‌ی ( المسیء في صلاته) و فه‌رمووده‌ی تر.
3- بۆچوون و تێگه‌یشتنی ڕاست ده‌رباره‌ی ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه به به‌سمه‌له واته (بسم الله الرحمن الرحیم) به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌رگیز له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا جێگیر نه‌بووه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له نوێژدا (بسم الله الرحمن الرحیم) ی به جه‌هری و به ده‌نگی بیستراو خویندبێته‌وه، هه‌رچیش له‌و باره‌وه هاتوه لاوازه و پشتی پێ نابه‌ستریت وه‌كو هه‌ندێك له زانایان و فه‌رمووده ناسان فه‌رموویانه، بۆیه له بوخاری و موسلیمدا هاتوه له فه‌رمووده‌ی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك رضي الله عنه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم و ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر رضي الله عنهما نوێژیان به الحمد الله رب العالمین ده‌ست پێده‌كرد و له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی موسلیمیشدا هاتووه (فلم أسمع أحدا منهم یقرأ بسم الله الرخمن الرحیم) ئه‌نه‌سیش یه‌كێكه له شاره‌زاترینی هاوه‌ڵان به حاڵی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم چونكه ده ساڵ له خزمه‌تیدا بووه و نزیكی بووه بیست و پینج ساڵیش له‌گه‌ل ئه‌بو به‌كر وعومه‌ردا بووه رضي الله عنهم، به‌ڵام به‌لای پێشه‌وا شافیعی به‌سمه‌له جه‌هری پێ ده‌كریت و له كتێبی (الام) 1/412 له موعاویه‌ی گێراوه‌ته‌وه رضي الله عنه كه جه‌هری كردووه به‌به‌سمه‌له، به‌ڵام له‌كاتی ته‌حقیق و له ڕووی به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڵگه‌ی به‌ئاشكرا نه‌خویندنی بسم الله الرحمن الرحیم زۆر به‌هێزتره چی بۆ پێشنوێژ له كاتی نوێژی جه‌هریدا یان بۆ نوێژخوین كاتیك نوێژی جه‌هری به‌ته‌نیا خۆی ده‌كات والله اعلم. 4- كه ئه‌چیته ناو مزگه‌وته‌وه‌و پێشنوێژ ونوێژخوێنان له سه‌جده‌دان یان ڕكوعیان ته‌واو كردووه‌و تۆ فریای ركوع نه‌كه‌وتیت، له هه‌ر حاڵێكدا بوون تۆیش الله أكبر بكه‌و له‌گه‌ڵیان نوێژ بكه، چاوه‌ڕوان مه‌به تا هه‌ڵده‌ستنه‌وه بۆ ڕكاتێكی تر و ئینجا بچیته ناو نوێژه‌وه له گه‌ڵیان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه چه‌ندین فه‌رمووده‌یه له‌وانه: ( إِذَا جِئْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ وَنَحْنُ سُجُودٌ فَاسْجُدُوا وَلا تَعُدُّوهَا شَيْئًا , وَمَنْ أَدْرَكَ الرَّكْعَةَ فَقَدْ أَدْرَكَ الصَّلاةَ ) رواه أبو داود (893) وحسنه الألباني في صحيح أبي داود .
إحسان برهان ا‌لدین
27 شوّال 1440
30/6/2019
هه‌ولێر