/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٦- ئه‌رستۆ
: 468
2018-04-07
زۆربه‌مان ناوی (أرسطو) مان بیستووه ، به‌ڵام پێم وایه زۆربه‌شمان ته‌نها به ناو ئه‌یناسین ، (أرسطو ) فه‌یله‌سوفێكی یۆنانیه وقوتابی ئه‌فلاطۆنه كه به‌گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان دێته ئه‌ژمار ، له‌ساڵی 384پ ز له‌دایكبووه‌و و له ساڵی 322پ ز كۆچی دوایی كردووه ، له زۆربه‌ی بواره‌كانی زانست‌دا نووسینی هه‌بووه وه‌كو فیزیا و شانۆ و هۆنراوه‌و ڕه‌وانبێژی ومۆسیقا وسیاسه‌ت و...هتد شوێن كه‌وتووانی به (المشائین) ده‌ناسرێن چونكه ئه‌و به رێكردنه‌وه قسه‌ی بۆ قوتابیه‌كانی ده‌كردو وانه‌ی پێده‌دان ، باوكی پزیشكی تایبه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی بوو ، به‌ڵام ئه‌و پادشایه له ساڵی 322پ ز مرد و ئه‌رستۆ یش به لایه‌نگری ئه‌و ده‌ناسرا بۆیه كه ئه‌سینا كه‌وته ده‌ستی دوژمنانی ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌رستۆ هه‌ڵهات به‌ره‌و شاری خه‌لسیس وله‌وێ نه‌خۆش كه‌وت ومرد ، ئه‌رسطو قسه نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بلیمه‌ت وزانایه‌كی گشتگیر بووه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها پشتی به عه‌قڵی خۆی ده‌به‌ست دوور له ڕووناكی وڕێنموونی وه‌حی كه‌وته زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه( ئه‌مه‌ش قسه‌ی من نییه وكه‌س نه‌ڵێت ئه‌رستۆی به هه‌ڵه خسته‌وه‌و زه‌ربی سفری كرد)، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكه له بۆچوونه‌كانی كه مشتێكه له خه‌روارێك وته‌نها بۆ نموونه هێناومه‌ته‌وه:
- ئه‌و ده‌یووت: خوا شته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌زانی و ئاگای له ورده‌كاری شته‌كانی تر نییه له‌گه‌ردووندا. یان ده‌یووت: خوا ئه‌وبزوێنه‌ره‌یه كه خۆی نابزوێت! سیفاتی بێكه‌م وكوڕی تێدایه به‌ڵام هێزی نییه...به كورتی ئه‌وخوایه‌ی باسی ده‌كات ئاگاداره زانایه به‌لام بێ ده‌سه‌ڵاته! ئه‌م بۆچوونه‌ش ورده‌كاری زۆری تێدایه به ورده‌كاری زۆرتریشه‌وه به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه كه ئێره جێگای باسكردنی نییه.
- درباره‌ی جیهان وگه‌ردوون ده‌یووت ئه‌زه‌لیه‌و نه‌سه‌ره‌تای هه‌یه و نه كۆتایی! هه‌ر بۆیه باوه‌ڕی نه‌بوو به بوونی كه‌سێك به بێ باوك ودایك درووست بووبێت به هه‌مان شێوه باڵنده‌و و ئاژه‌ڵه‌كانیش! دیاره ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زانستی نوێیه كه ته‌مه‌نی دونیایان به 13 ملیار ساڵ مه‌زه‌نده كردووه ووتوویانه حه‌تمه‌ن كۆتاییشی هه‌یه.
- قه‌ناعه‌تی وابوو جیهان له پێنج پێكهاته درووست بووه: خۆڵ وئاو و هه‌وا و ئاگر وپێنجه‌م پێكهاته‌ش به (أثیر) ناوی ده‌برد..بێگومان تێكڕای ئه‌م بۆچوونانه‌ی هه‌ڵه‌ن.
- باوه‌ڕی به فره خوایی هه‌بوو وهه‌ندێ له هه‌ساره‌كانی جیهانی سه‌ره‌وه‌ی به خودا وه‌سف ده‌كرد.
- ئه‌م باسانه‌ی سه‌ره‌وه وكۆمه‌ڵیك باسی تر كه له‌ژێر بابه‌تی (الالهیات) پۆلێن ده‌كریت به ته‌عبیری خۆمان وه‌كو مولحیدێك یان موشریكێك نووسیوێتی جیگای ئاماژه‌یه هه‌ر یه‌ك له ( البیروني ، ابن تیمیة ، ابن القیم ،محمد علي أبي ريان ،ول ديورانت ، برتراند راسل ، ماجد فخري )، به تێروته‌سه‌ل به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌و بیرۆكه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
- له بواری پزیشكیدا زۆر بۆچوونی هه‌ڵه‌ی هه‌یه: له‌وانه ده‌یوت درووست بوونی كچ وكوڕ په‌یوه‌ندی به چڕی وته‌ڕی ئاوی پیاو هه‌یه. هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك بۆچوونی هه‌ڵه‌ی هه‌یه هه‌مووی له خۆیه‌وه هه‌ڵیهێنجاون وڕاستی نه‌یپێكاوه.له‌وانه: ده‌یووت: ئه‌گه‌ر برۆی مرۆڤ لار بێت به‌ره‌و لاجانگ ئه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی گاڵته‌جار و خراپ وحه‌سووده! یان ئه‌گه‌ر ناو گوێی تووكێكی كه‌می تێدا بێت خاوه‌نه‌كه‌ی بیستنی باشه، یان ده‌یووت: گوێی گه‌وره نیشانه‌ی گه‌مژه‌یی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی!له‌گه‌ڵ ده‌یان بۆچوونی له‌م چه‌شنه تێبینی: زۆرێك له بیرمه‌ند و بلیمه‌ته‌كانی جیهان گوێیان زور گه‌وره بووه..
- له‌بواری زانستی فه‌له‌ك وگه‌ردوونناسیدا ده‌یوت: هه‌ساره‌كان دوو جۆرن جێگیر و جووڵاو ، پێویستیشیان به هیچ هۆكاریك نییه هه‌ڵیانگرێت .
- له بواری زانستی زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵدا بیردۆزه‌كانی پێكه‌نینی مرۆڤ ده‌ورووژێنێ ئه‌وه‌نده سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ن، ته‌نها یه‌ك نموونه باس ده‌كه‌م ئه‌و پێی وابوو تمساح زمانی نییه! له كاتێكدا تمساح زمانێكی زۆر پانی هه‌یه.
باره‌ی كۆمه‌ڵناسیه‌وه پێی وابوو یۆنانییه‌كان باشترین ڕه‌گه‌زی مرۆڤه‌كانن!
- له‌باره‌ی ئافره‌ته‌وه ده‌یووت: فه‌رمان بۆ پیاوه نه‌ك بۆ ژن ، سرووشت كه‌سانێكی ئاماده كردووه بۆ فه‌رمانكردن وه‌كوپیا و كه‌سانێكیش هیچ ئیراده‌یه‌كیان نییه وه‌كو كۆیله ، پێیشی وابوو ئافره‌ت له بنه‌ڕه‌ته‌وه ژیری تیدا نییه!كۆیلایه‌تیشی به پێویستییه‌كی مرۆڤایه‌تی ده‌زانی!
به‌ده‌ر له‌و خه‌رمانه‌ی به‌ده‌وری ئه‌رسطۆ درووستكراوه ئه‌وه‌یه ڕاستیه‌كی ، له‌وانه‌شه كه‌سێك به‌ڵگه بهێنیته‌وه به ستایش كردنی (ابن رشد ، مصطفى النشار ، فؤاد الأهواني ، محمد عابد الجابري) بۆ ئه‌رستۆ ، به‌لام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زانایان بۆ هزری ئه‌و فه‌یله‌سوفه و شیكردنه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵه‌كانی هیچ بواریك ناهێڵێته‌وه ئاوڕ له‌و ستایشانه بدرێته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ئه‌و كه‌سانه خۆیان گرفتی گه‌وره له ده‌وری بیروباوه‌ڕیاندا هه‌یه وه‌كو ئیبن ڕوشد و جابیری، بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسانه و زیاتر شاره‌زابوون ده‌رباره‌ی تاوانه‌كانی ئه‌رستۆ له به‌رانبه‌ر زانست و عه‌قڵ و مه‌نتیقدا ، بروانه: (جنايات أرسطو في حق العقل و العلم/الدكتور خالد كبير علال) كتێبێكی زۆر زانستیه و هه‌مووی به به‌ڵگه و به قسه‌ی زانایان ووێنه هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ: http://almeshkat.net/book/6833#.VQ7Foo6_hWE
2024-03-08
2020-03-18
2021-10-18
2023-11-22
2018-04-10
2023-11-22
2024-04-18