العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٥) درۆیەکی عدنان إبراهیم ده‌رباره‌ی بوخاری
: 351
2018-04-10
زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٥) درۆیەکی عدنان إبراهیم ده‌رباره‌ی بوخاری له‌ موحازه‌ره‌یه‌كیدا باس له‌ خواناسان ده‌كات كه‌ په‌رده‌یان بۆ لاده‌برێت و ئینجا به‌ڵگه‌ ئه‌هێنێته‌وه‌ به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی (إبن عمر) ڕه‌زای خوای لێبێت وچه‌ند جارێك ئه‌ڵێت له‌ بوخاریدا هاتووه‌ ، گوایه‌ ابن عمر كه‌سێكی بینیوه‌ له‌زه‌وییه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و ئاگری گرتووه‌ ودوو پیاویش لێی دده‌ن وپیاوه‌كه‌ش هاوار ده‌كات و داوای ئاو ده‌كات ئه‌ویش ده‌ڵێت ئاوی پێ مه‌ده‌ن و دوایی دووباره‌ پیاوه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناخی زه‌ویدا تاكو كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌، له‌ كۆتاییدا دووباره‌ ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌ بوخاریدا هاتووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نه‌ك هه‌ر له‌ بوخاری نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو (الطبراني و ابن أبي الدنیا) ده‌یگیڕنه‌وه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر لاوازیشه‌. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ عدنان إبراهیم به‌ ئاره‌زووی خۆی فه‌رمووده‌كانی بوخاری ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌یانخاته‌ درۆوه‌ كه‌ ئاره‌وزووی لێبێت ، به‌ڵام لێره‌ كه‌ مه‌به‌ستێتی مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ به‌ بۆچوونی خۆی بسه‌لمێنێت فه‌رمووده‌یه‌كی لاواز یان بێ بنه‌ما ده‌هێنیت و ده‌ڵیت بوخاری ڕێوایه‌تی كردووه‌ . إحسان برهان الدین 2015-10-15 سلێمانی