العربیة
/هەندێك هەڵەو بیدعەی بیروباوەڕ/
17-باوەڕ كردن بە بورجەكان پێچەوانەی عەقیدەی تەوحیدە
: 165
2024-02-06

ڕۆیشتن بۆ لای فاڵچی و كتێبگرەوەو ئەوانەی بانگەشەی زانینی زانستی غەیب دەكەن، یەكێكە لە گەورەترین تاوانەكان و لە هەندێ حاڵەتیشدا سەر لە شیرك و دەرچوون لە بازنەی ئیسلامیشەوە دەردكات. 

پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (من أتى عرافاً فسأله عن شيء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة) رواه مسلم. هەروەها لە فەرمودەیەكی تردا هاتووە: (من أتى كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد) ، رواه أبو داود. 

ئەوانەی كە تەماشای بورجەكان دەكەن و باوەڕ بەو قسانە دەكەن كە تێیاندا نووسراوە سەبارەت بەو خێر و شەڕو چاكەو خراپانەی لە داهاتوودا ڕوو دەدەن، لە ڕاستیدا ئەوەش دەچێتە ژێر هەمان بابەتی ئەو جادووگەری و كتێبگرتنەوەو ڕۆیشتن بۆ لای ئەو كەسانە كە لە سوننەتدا جۆرەها هەڕەشەی توندی لەسەر هاتووە. 

زانایانی هاوچەرخ ئەوەندە لەم مەسەلەدا توند بوونە بۆ پاراستنی تەوحیدی موسوڵمانان فەرموویانە ئەو ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوكراوانەی كە بورجەكانی تێدایە درووست نییە داخلی ماڵی موسوڵمان بكرێت، هەروەها فەرموویانە سەیركردنی بورجەكان، هەمووی یەك حوكمی نییە و جیاوازی تێدایە وكردوویانە بە سێ حاڵەتەو: 

1- ئەگەر ڕەو کەسە تەنها بورجەكان بخوێنێتەوەو سەیری هەواڵەكانی بكات كە چی دەڵێن دەربارەی داهاتوو بەبێ ئەوەی خۆی بورجی دیاریکراوی هەبێت وبێ ئەوەی باوەڕیش بكات بەوەی كە دەیخوێنێتەوە، ئەوەش زانایان دەڵێن كارێكی حەرامە و نادرووستە ئەو بورجانە بخوێنرێنەوە. 

2- ئەگەر ئەو کەسە بورجەكان بخوێنێتەوەو ئینجا بچێتە سەر بورجەكەی خۆیشی بیخوێنێتەوەو با باوەڕیشی پێ نەكات، بەڵام مادام گرینگی پێداوە و بووەتە مەسەلەیەك بەلایەوە، ئەوا وەكو ئەو كەسەیە كە دەچێتە لای كاهین و فاڵچی و ئەو جۆرە دەججالانە و باوەڕیشیان پێ نەكات یان بە گومان بێت لە قسەكانیان، بەلام مادام چووەتە لایان حیسابی ئەوانەی بۆ دەكرێت كە ئەم فەرموودە دەیانگرێتەوە: (من أتى عرافاً فسأله عن شيء فصدقه لم تقبل له صلاة أربعين يوماً) رواه مسلم . واتە بە هۆی ئەو کارەیەوە چل ڕۆژ نوێژی لێ قبوڵ ناكرێت. 

3- ئەگەر کەسەکە بورجی خۆی یان بورجی خێزان و خەڵكانی تر بزانێت و بچێتە سەر بورجەكان و بیانخوێنێتەوەو باوەڕیشی پێی هەبێت لەو قسانەی كە دەڵێت تووشی خێرێك دەبێت یان تووشی ناخۆشییەك دەبیت، ئەگەر باوەڕی بەو قسانە هەبوو، بەوە لە دین دەردەچێت و بە دەقی فەرموودە لە بازنە ی ئیسلامدا نامێنێتەوە: (من أتى كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد صلی الله علیه و سلم) بڕوانە: (إتحاف الخیرة المهرة) للبوصیري (6/114). هەروەها: أبو یعلی:(5408). الطبراني: (93/10) (10005). 

هەرچی كەسێك بانگەشەی ئەوە بكات كە عیلمی غەیب دەزانێت و هەواڵی داهاتوو بەخەڵكی بدات و پێیان بڵێی هەفتەی داهاتوو یان مانگی داهاتوو تووشی خۆشییەك یان ناخۆشییەك دەبن وقسەی لەو جۆرە، ئەو كەسە تایبەتمەندییەكی الله عزوجل ی داوەتە پاڵ خۆی كە زانینی غەیبە (قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّه) النمل:65. واتە هیچ كەسێك نە لە ئاسمانەكان و نەلەزەوی غەیب زانزانێت، بۆیە باوەر كردن بەو جۆرە كەسانە واتە ئەو كەسە عەقیدەو ئیمانی خۆی خستووەتە مەترسی و جەهلیش دادی نادێت چونكە كەس نییە نەزانێت كە تەنها الله زانستی داهاتوو دەزانێت، الله تعالی فەرموویەتی: (وَإِن يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ۚ يُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) یونس:107. 

بۆیە پێویستە موسوڵمان زۆر وریای دین و ئیمانی خۆی بێت هیچ كاتێك توخنی ئەو بورجانە نەكەوێت لەبەر ئەوەی لەگەڵ عەقیدەو تەوحیدی موسوڵماندا تێكدەگیرێت. 

تاكە شێوازێك كە زانایان وتوویانە ڕێگە پێدراوە ئەو بورجانە بخوێنرێتەوە ئەوەیە كەسەكە بە مەبەستی ڕەددانەوەو دەرخستنی ناكۆكی لەگەڵ عەقیدەی تەوحیددا بیخوێنێتەوە،