العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
(التمس لأخيك سبعين عذراً) فه‌رمووده‌ نييه‌:8
: 833
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:8 (التمس لأخيك سبعين عذراً) فه‌رمووده‌ نييه‌ واتاكه‌ى: حه‌فتا پاساو بۆ(هه‌ڵه‌ى) براكه‌ت بهێنه‌ره‌وه‌. ئه‌م وته‌يه‌ وه‌كو فه‌رمووده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ خۆيشى له‌ ڕاستيدا فه‌رمووده‌ نييه‌ و ته‌نها وته‌ى يه‌كێكه‌ له‌ تابيعييه‌كان كه‌ ناوى (جعفر بن محمد) ه‌. البيهقي به‌سه‌نه‌دى خۆى له‌ (شُعَب الإيمان) گێڕاويتيه‌وه‌ كه‌ (جعفر بن محمد) وتوويه‌تى: (إذا بلغك عن أخيك الشيء تنكره فالتمس له عذرا واحدا إلى سبعين عذرا، فإن أصبته، وإلا، قل لعل له عذرا لا لأعرفه) .واته‌: ئه‌گه‌ر شتێكى براكه‌تت پێ گه‌يشت كه‌ به‌لاته‌وه‌ باش نه‌بوو، پاساوێك تا حه‌فتا پاساوى بۆ بهێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش نه‌تپێكا بڵێ له‌وانه‌يه‌ پاساوێكى ترى هه‌بێت كه‌ من نايزانم. بيگومان ئيماندار هه‌ميشه‌ گومانى باش بێت باشتره‌و تا بۆى بكرێت گومانى خراپ به‌ براكه‌ى نه‌بات باشتره‌، به‌ڵام ئه‌م وته‌يه‌ مادام فه‌رمووده‌ نييه‌ ئيتر ئێمه‌ ناچار نين پێڕه‌وى بكه‌ن، به‌ تايبه‌تى كه‌ زياده‌ڕه‌وى زۆرى پێوه‌ دياره‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ك حه‌فتا، هه‌ميشه‌ حه‌وت پاساويش به‌ناچارى بۆ هه‌ركه‌سێك بهێنيته‌وه‌ كه‌ خراپه‌ت به‌رانبه‌ر ئه‌كات، ئئيتر پێويستييه‌ك نامێنيت له‌ هيچ تاوان و خراپه‌يه‌ك بكۆڵينه‌وه‌. به‌ڵام وه‌كو عومه‌ر فه‌رموويه‌تى ڕه‌زاى خواى لێبێت: (لا تظن بكلمة صدرت من أخيك شراً وأنت تجد لها في الخير محملاً) واته‌: گومانى خراپ به‌ وشه‌يه‌كى خراپى براكه‌ت مه‌به‌ ئه‌گه‌ر له‌ تواناتدا هه‌بێت له‌ ڕووى باشييه‌وه‌ لێكيبده‌يته‌وه‌موفتى پێشووى سعوديه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م وته‌يه‌ پرسيارى لێ كرا فه‌رمووى ئه‌سڵى نييه‌ كه‌ فه‌مووده‌ بيت، به‌ڵام ئيماندار پيويسته‌ تاكو بتوانێت گومانى باش بێت و ئه‌و وته‌ى عومه‌رى وه‌كو به‌ڵگه‌ هێنايه‌وه‌. إحسان برهان الدين 19- شعبان-1438 2017-5-15 سلێمانى