/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٧- خه‌واریجه‌كان
: 543
2018-04-07
تاقمێكی ئیسلامی گومڕان ، له كۆتایی سه‌رده‌می عوسمان وسه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌لی ڕه‌زای خوایان لێ‌بیت سه‌ریان هه‌ڵدا ، یه‌كێكن له توندوتیژ ترین كۆمه‌ڵه ئیسلامییه لاده‌ره‌كان كه به سه‌ختی و به‌زبری به‌رگریان له ڕێڕه‌وی خۆیان ده‌كرد ، خه‌واریجه‌كان ئه‌گه‌رچی كه‌سیان له هاوه‌ڵان تێدا نه‌بوو به‌ڵام زۆریكیان قورئانیان له‌به‌ر بووبه بێ تێگه‌یشتنی باش له‌واتاكانی ،له‌پاش كوژرانی عوسمان به‌یعه‌تیاندا به‌عه‌لی ڕه‌زای خوایان لێبێت ،دوای ئه‌وه موعاویهڕهزای خوای لێبێت به‌سوپایه‌كه‌وه له شامه‌وه هات وله گه‌ڵ سوپای عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌سته‌ویه‌خه بوونه‌وه‌و سوپاكه‌ی شام تێك‌شكان وهه‌ڵهاتن ودواتر لاپه‌ڕه‌ی قورئانیان به‌رز كرده‌وه‌و داوای ئه‌وه‌یان كرد قورئان بكرێته داوه‌ر له‌نێوانیاندا ، عه‌لی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی به فێڵێكی جه‌نگ زانی به‌ڵام ڕازی بوو به ڕاگرتنی جه‌نگ، به‌م هۆیه‌شه‌وه دوانزه هه‌زار كه‌س له سوپاكه‌ی عه‌لی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و وتیان:لا حكم إلا لله" عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رمووی: "إنها كلمة حق يراد بها باطل" خه‌واریجه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌یان به‌ته‌واوی ڕه‌تكرده‌وه ، وه‌كو هێزێكی گه‌وره دابڕان و (عبد الله بن وهب الراسبي) یان كرده سه‌ركرده‌ی خۆیان ، خه‌واریج به دوو شت ناوبانگیان ده‌ركرد : عیبادهت و خوا په‌رستن ، هه‌روه‌ها ئازاییهكی بێ وێنه له شه‌ڕدا ، له‌چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره‌دا ڕووبه‌ڕووی عه‌لی بوونه‌وه ڕه‌زای خوای لێ‌بیت و دواتر له دژی به‌نی ئومهیهشدا به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین شۆرشیان به‌رپا كرد ،كه له ئه‌نجامدا بووه مایه‌ی لاوازكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه! خه‌واریج چه‌ندین فه‌رمووده ئاماژه‌ی پێكردوون ،وهكوئهوفهرموودهی له بوخاری دا هاتووه:( يخرج منهم قوم يقرؤون القرآ‌ن، لا يجاوز تراقيهم، يمرقون من الإسلام مروق السهم من الرَمِيّة.) ، شایانی باسه به‌هۆی ناكۆكی نێوان خۆیان چه‌ند كۆمه‌ڵ و تاقمێكیان لێ جیا بوویه‌وه وه‌كو:(الأزارقة ،النجدات الصفرية).
خه‌واریجه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێ بۆچوون وبیروباوه‌ڕ درووست بوون ، له‌وانه باوه‌ڕیان وابوو:
- هاوه‌ڵان به به‌شداریكردن له فیتنه‌كه شه‌ریكیان بۆ خوا بڕیارداوه بۆیه دینیان لێوهرناگیرێ و هیچ فه‌رمووده‌یه‌كیان لێ قبوڵ ناكرێت.
- سوننه‌ت له ڕێگه‌ی هاوه‌ڵێكه‌وه وه‌رده‌گیردرێت به‌شداری له‌و شه‌ڕانه نه‌كردبێت.
- هه‌رچی فه‌رمووده‌ی هاوه‌ڵان هه‌یه پاش ئه‌و جه‌نگانه ڕیوایه‌ت كرابێت ره‌تیان كرده‌وه ، به‌م شێوه‌ش كه‌وتنه گیژهلوكهیهكی گومڕایی گه‌وره‌وه ، كه له ئه‌نجامدا نكۆڵیان كرد له:
* سزای ڕه‌جمی زانی پیاوی ژندار و ژنی خاوه‌ن مێرد.
* مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف.
* ده‌ست بڕینی دز به‌ده‌ر له‌وه‌ی دزییه‌كه‌ی زۆر بێت یان كه‌م.
* نكۆڵییان كرد له حه‌دی عاره‌ق خواردن.
* حه‌ڵاڵ كردنی خوێنی موسوڵمانان به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر وتهكفیر كردنی ئه‌نجامده‌ری گوناهی گه‌وره واته: (الكبائر).
* (الخطیب البغدادي) فه‌رموویه‌تی: نكۆڵی كردن له‌سوننه‌ت له‌بناغه‌دا بیرۆكه‌ی خه‌واریجه‌كان بوو.
* به‌ڵكو تاقمی نهجدات كه به‌شێكن له ئه‌وان جیابووه‌ته‌وه پێیان وابوو ماره‌كردنی كچه‌زا و كوڕه‌زا و برازا و خوشكه‌زا جائیزه چونكه له قورئاندا قه‌ده‌غه نه‌كراوه. ئه‌وان پێیان وابوو قورئان هه‌موو ورده‌كارییه‌كی دینداری تێدایه و هیچ نیازێكیان به فه‌رموود نییه ،بۆیه هه‌ر حوكمێكی پێچه‌وانه‌ی قورئان له فه‌رمووده‌و وته‌ی زانایاندا هاتبێت كاری پێناكریت وبهرپهرچ ده‌درێته‌وه، لێره‌شه‌وه بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت ناحه‌زانی سوننه‌ت كه ناوی قورئانییان له خۆیان ناوه و ئێستا له كوردستانیش ماوه‌یه‌كه سه‌ریان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و به نیازن ئهوڕێبازه زیندوو بكه‌نه‌وه ، هه‌مان بانگه‌شه‌و داوكاری وئامانج كۆیان ده‌كاته‌وه.
بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانه: كتێبه‌كانی الفرق الإسلامیة والملل والنحل له‌سه‌رچاوه كۆنه‌كان ، له هاوچه‌رخه‌كانیش بڕوانه: الخوارج، تاريخهم، وأراؤهم الاعتقادية، وموقف الاسلام منها/غالب علي العواجي، تيارات الفكر الإسلامي: د.محمد عمارة / پوخته‌ی ئه‌م كتێبه‌ش له سایتي وێكبیدیا دانراوه كه من سوودم لێوه‌رگرت.
2023-10-28
2023-10-27
2018-04-28
2024-04-18
2023-11-01
2023-11-01
2023-11-01