/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٤٤- عمرو خالد
: 585
2018-04-07
ناوی (عمرو محمد حلمي خالد) ه ، له دایكبووی ساڵی 1967ز له ئیسكه‌نده‌ریه له میسر ، له ساڵی 20100ز بڕوانامه‌ی دوكتۆرای له زانكۆی وێڵز به‌ده‌ست هێناوه له بریتانیا ، ناوبانگی له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ به‌رنامه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌یدا كرد وه‌كو به‌رنامه‌ی: (ونلقی الأحبة ، علی خطی الحبیب ، صناع الحیاة..).
شوهره‌ت و ناوبانگ ده‌ركردن هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ گومڕابوونی ، چونكه لادانه‌كانی له گه‌ڵ ڕۆژگارداو زیاتر ناوبانگ ده‌ركردنیدا زیادی ده‌كرد ، تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی پشتی له زۆرێك له بواره ئاكاری و تیۆرییه‌كانی ئیسلام هه‌ڵكرد كه پێشتر خۆی بانگه‌وازی بۆ ده‌كرد.دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 2000دا چه‌ند هه‌زاركه‌سێك گوێی لێ ده‌گرت ، گه‌یشته ئه‌وه‌ی له یاریگاكاندا نه‌ك هه‌ر له میسر و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌ڵكو له ئه‌وروپاش به‌و شێوه پێشوازی لێده‌كرا ، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك ڕێژه‌ی لادانه‌كانی له زیادبووندا بوون و زۆرێك له زانایان وپسپۆڕان كه‌وتنه وریاییدان له عه‌مر خالد.
ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی پشت له چه‌مكه ئیسلامییه‌كان هه‌ڵكات و بچێته نێو پارتێكی عه‌لمانی و پشتگیری سیسی ڕابگه‌یه‌نێت و له هه‌ندێ وێنه‌دا له گه‌ڵ ئافره‌تی نیمچه ڕووتداده‌ركه‌وێت ، هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی به توندی ئاڕاسته كرا ، له‌وانه:
- جه‌هل و بایه‌خ نه‌دانێكی زۆری پێوه دیار بوو كاتێك باسی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد ، خوای گه‌وره‌ی وه‌سف ده‌كرد به: (ربنا سه‌ران - يعشق - عايز - غشش آدم - يتلذذ).
- وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ی ده‌كرد به‌وه‌ی كه ته‌مسیلی كردووه له گه‌ڵ جیبریل سه‌لامی خوای لێبێت..
- ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌ی ناقصات عقل ودین ده‌ڵێت: (كان بيهزر) واته: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سوعبه‌تی ده‌كرد له‌وفه‌رمووده‌یه‌دا.
- ده‌یوت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم (فاشل بووه) له هه‌ندێ كار‌و باری بانگه‌وازدا!
- ده‌یوت موسی سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت په‌یوه‌ندی سۆزداری له گه‌ڵ كچی شوعه‌یبدا هه‌بووه‌و دواتر به هاوسه‌رگیری ته‌واو بووه.
- بۆچوونی وابوو دژایه‌تی جوله‌كه له‌به‌ر ئه‌وه نیه جوله‌كه‌ن.
- باوه‌ڕی به تكامل الحضارات هه‌یه ، به‌و پێیه‌ش نابێت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تر دروست بكرێت و به‌ڵكو پێویسته ڕێككه‌وتن و خاڵی هاوبه‌ش زۆر بكرێن.
به كورتی: كه‌سێكی عه‌قلانی په‌تیه ،ته‌فسیری قورئان و فه‌رموده له خۆیه‌وه ده‌كات ، له بانگه‌وازدا كه‌مترین پشت به‌ستنی به قورئان و فه‌رمووده‌یه ، به‌ڵكو به عه‌قڵی خۆی بێ ئاگا له سنووره‌كانی بیروباوه‌ڕ وبنه‌ما نه‌گۆره‌كانی ئیسلام قسه‌كانی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی گشتی د‌كات ، ئاماده‌بوانی وانه و كۆڕه‌كانی به گشتی خه‌ڵكی ناشاره‌زاو تازه وابه‌سته بووه به ئیسلامه‌وه ، بۆیه زۆر جار ئافره‌تی سه‌ر ڕووت و قاچ ڕووت زۆر به ئاسایی به‌رانبه‌ری داده‌نیشن له وانه‌كانیدا و هه‌رگیز به‌لای ئامۆژگاریكردنیاندا ناچێت ، تێكه‌ڵكه‌رێكی به توانایه له نیوان حه‌ق و ناحه‌قدا ، پێی ناخۆش بوو هیچ ئه‌كته‌رو گۆرانی بێژێك ده‌ست له‌كاره‌كه‌یان هه‌ڵگرن ، ته‌نانه‌ت داوای له( شادیه) كرد پاش چه‌ندین ساڵ له ته‌وبه‌كردنی كه بگه‌ڕێته‌وه و گۆرانی بۆ قودس بڵێت له گه‌ڵ عه‌مر دیاب و راغب عه‌للامه ، هه‌روه‌ها زۆر ڕێزی له عادل إمام و ته‌كته‌ره‌كانی تر ده‌گرت وپه‌یوه‌ندی له گه‌ڵیاندا هه‌بوو.
له تێكدانی چه‌مكه شه‌رعیه‌كان و داهێنانی ڕێبازێكی دوور له زانستی شه‌رعی و سنووره‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ، بوو به پ
یشه‌نگ و داهینه‌ری ڕه‌وتێكی لاسایی كراوه، كه له كوردستانی خۆیشماندا كه‌سانێك به ناوی بانگخوازه‌وه په‌یدا بوون و نه‌ك وه‌كو عه‌مر خالد به‌ڵكو زۆر له‌ئه‌و شلتر و تێكه‌ڵكه‌رتر و ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌و زیانیان زۆر له سودیان زۆرتر بوو ، له كۆتاییشدا ماڵ و سه‌روه‌تێكی زۆر كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و و بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆ به ده‌ستهێنانی پله‌و پایه و وه‌زیفه‌ی حكومی باڵا به كار ئه‌هینن.
عه‌مر خالد به توندی له لایه‌ن زۆر زانا‌و كه‌سی شاره‌وازو به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه له‌وانه: محمد حسان ، أبو إسحق الحویني ، محمد صالح اللحیدان ، وجدي غنیم وكه‌سانی تر،
2023-11-15
2018-04-07
2023-10-28
2024-03-08
2020-03-18
2018-04-10
2024-03-08
2023-10-28