العربیة
/ بیروباوەڕ/
نوێژه‌كانمان نوێژه‌كانمان !
: 2367
2018-05-09

نوێژه‌كانمان نوێژه‌كانمان ! نوێژ كۆڵه‌كه‌ی ئیسلامه‌ و قه‌ڵای قایمی موسوڵمانه‌ له‌م ڕۆژگاره‌ی كه‌ غه‌ریبی ئیسلام و به‌ تایبه‌تی سوننه‌ت گه‌یشتووه‌ته‌ چڵه‌پۆیه‌، نوێژ ئه‌و په‌ناگه‌یه‌ كه‌ موسوڵمان په‌نای بۆ ئه‌بات وده‌یكاته‌ هۆكاری په‌یوه‌ندی و هانا بردن بۆ لای په‌روه‌ردگاری و، رووناكییه‌كه‌ له‌ تاریكستانی جه‌هاله‌تی هاوچه‌خدا دڵی به‌نده‌ به‌ الله ده‌به‌ستێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسوڵمان نوێژه‌كه‌ی له‌ ته‌كبیره‌ی ئیحرامه‌وه‌ تاكو سه‌لامدانه‌وه‌كه‌ی به‌ پێی سوننه‌ت بێت وه‌كو پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: صلوا كما رأیتموني أصلي. پێویسته‌ موسوڵمان تێبكۆشێت هه‌رچی به‌شه‌كانی نوێژه‌كه‌ی هه‌یه‌ به‌ پێی سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ی صحیح و وته‌ی ئه‌هلی عیلم له‌ زانا گه‌وره‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت بێت و به‌ جوانی و به‌ ڕێك و پێكی ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان به‌ جه‌ماعه‌ت شه‌عیره‌یه‌كه‌ و درووشمێكه‌ له‌ دیارترین درووشمه‌كانی ئیسلام، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ ئه‌هلی سونه‌تی ڕاسته‌قینه‌و و هه‌ڵگری عه‌قیده‌ی پاك كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ و چه‌مكه‌كان تیكه‌ڵ بوونه‌ و نه‌فامی و نه‌شاره‌زایی له‌ دینی ئیسلام بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو و بگره‌ خه‌ریكه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌سڵ و بنچینه‌، پێویسته‌ موسوڵمان زۆر له‌ عه‌قیده‌ و مه‌نهه‌ج و وه‌لائی ئه‌و كه‌سه‌ وردبێته‌وه‌ كه‌ نوێژی له‌ پشته‌وه‌ ئه‌كات، ئه‌گه‌ر پێش نوێژ كێشه‌ی له‌ بیروباوه‌ڕو وه‌لائیدا بۆ ئیسلام هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره‌ هاوبه‌ش دانانێكی بۆ الله بڕیاردابێت له‌ ئولوهیه‌ت و له‌ ربوبیه‌ت و له‌ حاكمیه‌تدا، یان هاوار به‌ غه‌یری الله بكات، یان ئه‌هلی سوننه‌ت نه‌بێت و له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت لایدابێت، یان دژه‌ سوننه‌ت بێت و باوه‌ڕی به‌ فه‌رمووده‌ یان به‌شێك له‌ فه‌رمووده‌ نه‌بێت بۆ نممونه‌ وه‌كو به‌ناو قورئانییه‌كان، درووست نییه‌ نویژ له‌ پشتی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌وه‌ بكرێت. ئه‌گه‌ر پێش نوێژه‌كه‌ كێشه‌یه‌ك له‌وانه‌ی تێدا بوو كه‌ باسمان كرد، له‌ بنچینه‌كانی ئیمان و ته‌وحید و،نوێژخوین له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك نوێژی له‌ پشته‌وه‌ كرد، پێویسته‌ جارێكی تر نوێژه‌كه‌ی دووباره‌ بكاته‌وه‌ له‌ ماڵ و خۆی له‌و دوو دڵییه‌ رزگار بكات، ئه‌وه‌ش باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ مزگه‌وت دابڕێت و له‌و شه‌عیره‌ مه‌زنه‌ مه‌حروم بێت به‌ڵام تاكو بتوانێت به‌ دوای كه‌سیكی عه‌قیده‌ پاكدا بگه‌ڕێت نوێژی له‌ پشته‌وه‌ بكات باشتره‌ و ئه‌گه‌رنا نوێژه‌كه‌ی جارێكی تر دووباره‌ بكاته‌وه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ باسمان كرد واته‌ هه‌بوونی لادان و گومڕایی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری نادرووست و ناكۆك له‌ گه‌ل قورئان و سوننه‌ت. به‌ڵام شایانی باسه‌ ئێمه‌ داوامان لێ نه‌كراوه‌ له‌ دوای هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ نوێژمان كرد لێكوڵینه‌وه‌ له‌ عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر زاهیری حاڵی هیچ بیدعه‌و فسق و لادانێكی بیروباوه‌ری پیوه‌ دیار نه‌بوو، ابن تیمیة له‌و باره‌وه‌ فه‌رمویه‌تی: (یجوز للرجل أن يصلي الصلوات الخمس والجمعة وغير ذلك خلف من لم يعلم منه بدعة ولا فسقا باتفاق الأئمة الأربعة وغيرهم من أئمة المسلمين ، وليس من شرط الائتمام أن يعلم المأموم اعتقاد إمامه، ولا أن يمتحنه فيقول : ماذا تعتقد ؟ بل يصلي خلف مستور الحال) دوا په‌ناگه‌و قه‌لامان نوێژه‌كانمانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش له‌ده‌ست بده‌ین یا به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه‌وه‌ بیكه‌ین ئه‌وه‌ ماڵ وێران ده‌بین و له‌ دونیاو دوا ڕۆژماندا به‌ و هۆیه‌وه‌ تووشی زیان ده‌بین، الله تعالی په‌نامان بدات و یارمه‌تیمان بدات بۆ ره‌زامه‌ندی خۆی. إحسان برهان الدین 21 شعبان 1439 2018-5-7