/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٤٢- سه‌لمان ڕوشدی
: 806
2018-04-07
#زنجیرەی_بیانناسە
سه‌لمان ڕوشدی
ناوی سه‌لمان ئه‌حمه‌د ڕوشدی یه ، له شاری بۆمبای له هندستان له ساڵی 1947 له دایكبووه ، هاوڵاتیه‌كی بریتانی به‌ڕه‌گه‌ز هیندیه ، بە هۆی بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (آیات شیطانیة) له ساڵی 1988 ناوبانگی ده‌ركرد كه له‌به‌رانبه‌ر نووسینیدا خه‌ڵاتی (ويتبيرد) ی به ده‌ست هێنا ، به‌ڵام ناوبانگ ده‌ركردنی سه‌لمان ڕوشدی دوای ئه‌وه بوو كه رۆمانه‌كه‌ی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا لێكه‌وته‌وه ،چونكه سوكایه‌تی راسته‌وخۆی تێدا بوو بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وخێزانه‌كانی و بیروباوه‌ڕی ئیسلامی به‌گشتی ، هه‌ندێ پێیان وایه سه‌لمان ڕوشدی له‌وكاره‌ی ته‌نها مه‌به‌ستی ناوده‌ركردن بووە. پێشتریش ڕۆمانێكی تری بڵاوكردبوویه‌وه به‌ناونیشانی:”أطفال منتصف الیل” كه سوكایه‌تی به مێژووی هندستان و ئه‌ندێرا غاند‌ی كردبوو تێیدا.
له ساڵی 1989 خومه‌ینی فه‌توایه‌كی ڕاگه‌یاند تێیدا خوێنی ناوبراوی حه‌ڵاڵ كرد و، دوای چه‌ند ڕۆژێك له فه‌تواكه‌ی له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی (حزب الله ) له ڕێگه‌ی كتیبێكی بۆمب ڕێژكراوه هه‌وڵی كوشتنی درا به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت ، پاشان سه‌لمان ڕوشدی بۆ ماوه‌ی ده سال خۆی شارده‌وه‌و نه‌بینرا.
شایانی باسه فه‌تواكه‌ی خومه‌ینی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و نووسه‌ره سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام كردووه ، به‌لكو كتێبه‌كه ئاماژه‌ی تێدایه بۆ خودی خومه‌ینی و به ئیمام ناوی ده‌بات و سووكایەتی و گالته‌ی پێ ده‌كات.
له ساڵی 2007 شاژنی بریتانیا نازناوی (الفارس) ی پێبه‌خشی كە وه‌كو پاداشتێك وێناكرا به‌رانبه‌ر سوكایه‌تیكردنی به ئیسلام و پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و خێزانه‌كانی كه ئه‌مه‌ش جارێكی تر زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه.
دوێنێ ڕۆژی هەینی 12-8-2022 لەو كاتەی سەلمان ڕوشدی خەریكی ئامادەسازی بوو بۆ پێشكەش كردنی ئێوارە كۆڕێك لە شاری نیۆیۆرك لە ئەمریكا، گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ بەناوی هادي مطر كە دانیشتووی (فيرفيو) یە لە (نيو جيرسي) هەڵیكوتایە سەری و بەسەختی برینداری كرد ولەڕیگەی فرۆكەیەكی هەلیكۆپتەرەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك گواسترایەوە و بەپێی هەوألەكان لەژێر ئامێری هەناسەی دەستكرددایە.
وەكو بۆچوونی شەخسی خۆم ئەگەرچی ئەو كاردەوانەی کاتی خۆی لە دژی روشدی ئەنجامدرا لایەنی ئەرێنی هەبوو ونیشانەی خۆشەویستی و عاتیفەی موسوڵمانانە بەرانبەر دینەكەیان، بەڵام لایەنی نەرێنی زۆرتر بوو و ئەو نووسەرە گەورە كرا و ناوبانگێكی جیهانی بەو كاردانەوانە پەیدا كرد و چەندین چالاكی و شێوازی دژایەتی نوێ بۆ ئیسلام لە دوای ئەو ڕووداوە سەریهەڵدا ودەرگایەكی جورئەت لە دژی ئیسلام و موسوڵمانان و هەوڵدان بۆ دەست هێنانی شوهرەت بەو هۆیەوە كرایەوە كە تاكو ئێستاش دانەخراوە كە لەوانەیە وەڵام نەدانەوەو پشتگوێ خستنی زۆر باشتر بوایە، پێشینانی چاکی ئەم ئوممەتە دەیانفەرموو: "أميتوا الباطل بعدم ذكره" باتڵ بە باس نەکردن وپشتگوێ خستنی بمرێنن. (بێگومان ئەو وتەیەش بە ڕەهایی نییە و بۆ هەندێ حاڵەت ڕاستە چونكە خراپییە ڕەددانەوە لە سوودەكانی زۆرترە، چونكە ئەسڵ ئەوەیە ئینكاری مونكەر بكرێت و حەق دەرربخرێت).
2018-04-07
2018-05-11
2023-10-28
2022-05-29