العربیة
/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:31 عذاب القبر ( سزای ناو گۆڕ)
: 482
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:31 عذاب القبر ( سزای ناو گۆڕ)سه‌باره‌ت به‌پرسیاری فریشته‌كان و سزا و خۆشی ناو گۆڕ، ئه‌هلی سوننه‌ت به‌ تێكڕا یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ و باوه‌ریان وایه‌ له‌ ناو گۆڕدا لێپرسینه‌وه‌و سزای هه‌یه‌. سزای ناو گۆڕ - وه‌كو ( ابن أبي العز) له‌ شه‌رحی الطحاویة فه‌رموویه‌تی - سزای ژیانی به‌رزه‌خی نێوان دونیا و قیامه‌ته‌، هه‌ركێ بمرێت و شاییسته‌ی سزا بێت، پشكی خۆی له‌و سزا وه‌رده‌گرێت، بخرێته‌ ناو گۆڕ یان نه‌خریت، ئه‌گه‌ر دڕه‌نده‌كان بیخۆن و یان بسوتێت و ببێته‌ خۆڵه‌مێش و خۆڵه‌مێشه‌كه‌شی بدرێته‌ با، هه‌ر سزای خۆی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ خاچ بدرێت یان له‌ ده‌ریا بخنكێ وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌خرێته‌ ناو گۆڕ سزا به‌ گیان و به‌ جه‌سته‌ی ده‌گات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌ فه‌رمووده‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ فریشته‌كان دایده‌نشێنن و جومگه‌و په‌راسووه‌كانی به‌ یه‌كتردا ده‌چن هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕاستن و له‌ فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه‌و بیروباوه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌. مولحید و بێباوه‌ڕان، له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ به‌ناو موسوڵمان كه‌ به‌ خۆیان ئه‌ڵێن قورئانی له‌ دژه‌ سوننه‌ت و ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر كاریگری فه‌یله‌سوفه‌كاندان، نكۆڵی له‌ سزای ناو گۆڕ ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێی نییه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌ خه‌واریج و موعته‌زیله‌كانیش وه‌كو (بشر المریسي) نكۆڵییان له‌ سزای ناو گۆڕ كردووه‌ . پێشه‌وا (البخاري) له‌ كتاب (الجنائز) ناونیشانێكی داناوه‌: ( باب ما جاء في عذاب القبر) و، له‌سه‌ره‌تای ئه‌و بابه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێناوه‌ته‌وه‌: ( لَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ ).الانعام:93. هه‌روه‌ها ئایه‌تی: (سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عظیم) التوبة: 101. هه‌روه‌ها له‌ (صحیح البخاري) داهاتووه‌‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی اله علیه وسلم گوێی له‌و دوو پیاوه‌ بووه‌ له‌ناو گۆره‌كانیاندا سزا ئه‌دران و فه‌رموویه‌تی: ( إنهما یعذبان وما یعذبان في كبیر). زانایان به‌ڵگه‌یان له‌ كتاب وسوننه‌ت له‌سه‌ر سزای ناو گۆڕ هێناوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌: - (وَحَاقَ بِآَلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ * النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آَلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ العذاب){غافر: 45-46} - (وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَلِكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ {الطور: 47} - (إنهما ليعذبان وما يعذبان في كبير، أما أحدهما: فكان لا يستبرئ من البول، وأما الآخر: فكان يمشي بالنميمة) البخاري ومسلم. - (إن هذه الأمة تبتلى في قبورها، فلولا أن لا تدافنوا لدعوت الله أن يسمعكم من عذاب القبر الذي أسمع منه) مسلم. - (إذا فرغ أحدكم من التشهد الأخير فليتعوذ بالله من أربع: من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر، ومن فتنة المحيا والممات، ومن شر فتنة المسيح الدجال). (ابن تيمية) فه‌رموویه‌تی : (وقد تواترت الأخبار عن رسول الله صلى الله عليه وسلم في ثبوت عذاب القبر ونعيمه لمن كان لذلك أهلا، وسؤال الملكين فيجب اعتقاد ذلك والإيمان به، ولا نتكلم عن كيفيته، إذ ليس للعقل وقوف على كيفيته، لكونه لا عهد له به في هذه الدار، والشرع لا يأتي بما تحيله العقول، ولكن قد يأتي بما تحار فيه العقول). بڕوانه‌: - معجم الفاظ العقیدة، عامر الفالح. - عذاب القبر ثابت بالقرآن والسنة المتواترة، مركز الفتوی، موقع اسلام ویب. إحسان برهان الدین 2018-2-12