ئایا ڕاسته خاتوو ئه‌سماء خواردنی بۆ ئه‌شكه‌وتی (ثور) ده‌برد؟ وا بڵاوبووه‌ته‌وه كه له‌و سێ شه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له گه‌ل ئه‌بوبه‌كر ڕه‌زای خوای لێبێت له ئه‌شكه‌وتی (ثور ) مانه‌وه ئه‌سمائی كچی ئه‌بو به‌كر خواردنی بۆ ئه‌بردن بۆ ئه‌و جیگه سه‌خته ، ئه‌م هه‌واڵه ئیبنو ئیسحاق له سیرهكهیدا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: “وكانت أسماء بنت أبي بكر تأتيهما من الطعام إذا أمست بما يصلحهما..ئه‌و هه‌واڵه راست نییه و هه‌ر له صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه كه ئه‌سمائی كچی ئه‌بو به‌كر ڕه‌زای خوایان لێبێت فه‌رموویه‌تی: “صنعتُ سفرة رسول الله – صلى الله عليه وسلم – في بيت أبي بكر حين أراد أن يهاجر إلى المدينة. قالت: فلم تجد لسفرته ولا لسقائه ما نربطهما به، فقلت لأبي بكر: والله ما أجد شيئًا أربط به إلا نطاقي، قال: فشقيه باثنين فاربطيه: بواحد السقاء وبالآخر السفرة، ففعلت. فلذلك سميت ذايت النطاقين ” له‌م فه‌رمووده‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خواردنه‌وه‌ی له‌و ماوه سوودیان لێی بینیوه له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا هه‌مان ئه‌م خواردنه‌یه كه ئه‌سماء پێش ده‌رچوونیان له ماڵی باوكی بۆی ئاماده‌كردوون جگه له‌وه‌ش كه عامر بن فهیرة ڕه‌زای خوای لێبێت بۆی ده‌بردن ، بۆیه جێگیر نه‌بووه وه‌كو زۆر كه‌س وا ئه‌زانیت كه ئه‌سماء ڕه‌زای خوای لێبێت له‌و سێ شه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی له ئه‌شكه‌وته‌كه ماونه‌ته‌وه خواردنی بۆ بردبن والله أعلم. إحسان برهان ا‌لدین 2016-10-4 سلێمانی